ناو: حامی
نازناو: دکتۆر حامی
ناوی باوک: ساڵح
ڕۆژی لەدایکبوون: #21-04-1980#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #سۆران#
$پێشینەی کەسی و پەروەردەیی:$
-دکتۆر حامی ساڵح شارەزای بواری بەڕێوەبردنی بازرگانی و لۆجستی جیهانییە.
خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە کارگێڕی بازرگانی و پسپۆڕی لە ڕێککەوتننامەکانی UNECE کۆمیسیۆنی ئابووریی نەتەوە یەکگرتووەکان و لۆجستیکی جیهانی.
ماستەر لە کارگێڕی بازرگانی بە پسپۆڕی لە گەشتیاری جیهانی.
ڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمان ئینگلیزی.
$شارەزایی پیشەیی:$
-دکتۆر ساڵح بە توانای تێکەڵکردنی زانیاری ئەکادیمی لەگەڵ ئەزموونی کردەیی بەناوبانگە، ڕێنمایی ستراتیژی پێشکەش بە حکومەتەکان و کەرتی تایبەت دەکات.
$زانیاری کەسی:$
-لە 21ی نیسانی ساڵی 1980 لە شاری سۆران لە #هەولێر# لەدایک بووە.
-لە عەشیرەتی هەرکییە و ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
-15 ساڵ لەوڵاتی ئێران بووە و ئێستا لە هەولێر نیشتەجێیە.
$ئامانجە سەرەکییەکان:$
-ئامانجی دکتۆر ساڵح 50 هەزار هەلی کارى نوێ لە کەرتی لۆجستیدا درووست بکات و کوردستان بگۆڕێت بۆ دەروازەیەکی ترانزێت لەنێوان ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتدا.
$دەستکەوت و بەشدارییەکان:$
-خاوەنی کۆمپانیای لۆجستیکی ئارک ستار.
-ڕاوێژکاری UNECE کۆنوانسیۆنەکانی کۆمیسیۆنی ئابووریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەوروپا لە ئێراق.
-نووسەری پەرتووکی نزیک بوون بە سنوورەکان و هەمەچەشنکردنی ئابووری لە ڕێگەی گەشتیارییەوە.
$زمانەکان:$
-شارەزای لە زمانی کوردی سۆرانی و بادینی، ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، و تورکی سەرەتایی.
$پلانەکانی داهاتوو:$
د.حامی ساڵح پلانێکی تۆکمەی بۆ زیاتر پەرەپێدانی کەرتی لۆجستی و گواستنەوە لە کوردستان و ئێراق خستە ڕوو. ئامانجە ستراتیژییەکانی بریتین لە:
1-بەرزکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ئێراق لە کەرەتی گواستنەوە و گومرگ
2-بەدەستهێنانی ئەندامێتی چالاک لە ڕێککەوتننامەکانی UNECE
3-دەستپێکردنی پرۆگرامی زنجیرەی دابینکردن و لۆجستیک لە کۆلێژەکان
4-درووستکردنی سەندیکای چالاک بۆ شۆفێرانی تەکسی و بارهەڵگر و کۆمپانیاکانی لۆجستی
5-پەرەپێدانی ژێرخانی پارکینگە گشتییەکانی مۆدێرن لەنێو شارەکان
6-دامەزراندنی گەورەترین گەراجی بارهەڵگر لە هەولێر
7-جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیای زیرەک بۆ بارهەڵگرەکان
8-گۆڕینی فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ ناوەندی گواستنەوەی باری ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
9-پەرەپێدان و ستانداردکردنی شۆستەکان لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان
ئەم پلانانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی دکتۆر حامییە بۆ مۆدێرنکردنی دیمەنی لۆجستی و ڕەخساندنی دەرفەتی ئابووری بەرچاو لە ناوچەکەدا.[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.drhamisalih.com/ =KTML_Link_External_Between=www.drhamisalih.com=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_Youtube_Begin=https://www.youtube.com/@drhamisalih=KTML_Link_Youtube_Between=یوتیوبی: Dr. Hami Salih=KTML_Link_Youtube_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.archstariq.com/=KTML_Link_External_Between=archstariq=KTML_Link_External_End=