لە هۆڵی #یانەی وەرزشی زانکۆی جیهان# لە #هەولێری# پایتەخت یەکێتی وشوکۆنگفۆی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ یانەی وەرزشی زانکۆی جیهان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پاڵەوانییەتیی هەڵبژاردەی کوردستان لەسەر ئاستی پێشکەوتوان بەڕێوەبرد، لەم پاڵەوانێتییە 13 یانەی شارەکانی کوردستان کێبڕکێیان دەکرد لەسەر بەدەستهێنانی پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی یانەکان، لە ماوەی دوو ڕۆژی پاڵەوانێتییەکە یاریزانانی بەشداربوو بەردەوام لە کێبڕکێدابوون لە کێشە جیاوازەکان بۆ بەدەستهێنانی مەدالیای پاڵەوانێتییەکە لەم بارەشەوە (هێرش عەلی) ئەندامی یەکێتی وشوکۆنگفۆی کوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئاستی پاڵەوانێتییەکە زۆر بەرز بوو ژمارەیەکی زۆر یاریزانانی یانەکانی شارەکانی کوردستان بەشداری ئەم پاڵەوانێتییەیان کردبوو، ئامانجمان زیاتر گرنگیدانە بەم یارییە لە شارەکانی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوودا زۆرترین پاڵەوانییەتیی ئەنجام بدەین لە ئاستە جیاوازەکانن جگە لەوەش خولی جۆراوجۆر بۆ پێشخستنی ئەم یارییە ئەنجام بدەین، بەشداری کردنی 13 یانە خۆی لە خۆیدا گرنگیدانە بەم یارییە لە کوردستان، ئەوەی لە توانامان بێت ئەنجامی دەدەین بۆ سەرخستنی ئەم یارییە لە شارەکانی کوردستان. ئەنجامی کۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-یانەی بەختیاری
2-یانەی پێشکەوتن
3-یانەی ڕانییە
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 313 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!