#ئامینە جەبار# یاریزانی #یانەی وەرزشی سیروانی هەڵەبجە#یە.
پارێزگای #کەرکووک# یەکێک لەم پارێزگایانەی کوردستانە کە خاوەنی چەندین کچە یاریزانی بەهرەمەندە لە یارییە جۆراوجۆرەکان، کە ئاست و توانایان تایبەتە لە وەرزشە جۆراوجۆرەکان، لەم شارەش گرنگی زۆر بە یاریی تۆپی پێی کچان دەدرێت، یەکێک لە کچە یاریزانە بەتواناکانی شارەکەش کە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەکان لەسەر ئاستی کوردستان و ئێراق ئەویش کچە یاریزان ئامینە جەبارە ناوبراو لەدایکبووی ساڵی 2002ی پارێزگای کەرکووکە و یاریزانی یانەی سیروانی هەڵەبجەیە لە خولی نایابی کچانی یانەکانی کوردستان، پێشووتریش یاری بۆ یانەکانی (نەوتی باکوور و گازی باکوور و سۆلاڤی نوێ و شەباب وەتەن و سەحە و قوە جەوییە و سەورە و ئافرەتانی نەینەوا) کردووە لە هەردوو خولی ئێراق و کوردستان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 351 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!