ئۆخسار، گوندێکە کەوتووەتە شارەدێی #بەگم قەڵا#، ناوچەی ناوەندی شارستانی #نەغەدە#، پارێزگای #ئازەربایجانی ڕۆژاوا#، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
ئۆخسار لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی عەجەملو و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #بەگم قەڵا (نەغەدە)# و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی تازەقەڵا لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #تۆپزاوا#.
بە پێی سەرژمێریی گشتی وڵاتی ئێران لە ساڵی 2006دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (195) کەس و (48) خێزان بووە.
پێکھاتەی دانیشتوانی ئەم گوندە لە ئازەریە قەرەپاپاقەکان و کوردە موکریەکان پێکهاتووە.
بە ئازەری و کوردی (موکریانی) دەدوێن.[1]