کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,620
وێنە
  124,528
پەرتووک PDF
  22,125
فایلی پەیوەندیدار
  126,724
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,224
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,070
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,030
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,193
شوێنەوار و کۆنینە 
786
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,266
شەهیدان 
12,078
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,744
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   تێکڕا 
275,377
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
قادر کابان - عەبدولقادر جەلال مەحموود
پۆل: شەهیدان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
بەشکردن
Copy Link3
E-Mail0
Facebook3
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp1
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English3
عربي - Arabic5
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German1
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
قادر کابان
قادر کابان
یەک لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژەکانە، خەڵکی شاری سلێمانی بوو. چالاکی سیاسی و ئەندامی حیزبی شیوعی بوو.
ڕۆژی #02-02-1981# فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکرێت و پاشان لەلایەن بەعسییەکانەوە سەرەونگوون دەکرێت.[1]
(عەبدولقادر جەلال مەحموود) ناسراوە بە (قادر کابان) لە ساڵی (1937ز.) لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لەدایک بووە.
لە ساڵی (1976ز.) لەگەڵ خاتوو (نەسرین کەریم حەمەسوور) ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و سێ منداڵیان بەناوەکانی (کاروان، کاوان، کوێستان) بووە.
هونەرمەند قادر کابان، لە سەرەتای ساڵی شەستەکانەوە، دەستی بەکاری هونەری کردووە، خاوەنی چەند بەرهەمێکە کە تا ئێستا و لە دوای کۆچکردنیشی گۆرانییەکانی لەیادنەکراون و بوونەتە بیرەوەری ژیانی زۆرێک لە دانیشتووانی شاری سلێمانی.
مامۆستا و هونەرمەند (ئەنوەر قەرەداغی) ، دەربارەی هونەرمەند (قادر کابان) ، دەڵێت: کاتێک دەستمان بەکاری هونەری کرد لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانیدا، درکمان بەوە کرد کە توانایەکی زۆر باشی هەیە، بۆیە داوامان لێکرد لەگەڵماندا کاربکات، هەر بۆیە لە زۆربەی کار و ئاهەنگەکاندا لەگەڵماندا بەشدارییەکی چالاکانەی هەبوو.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/12413/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=قادر کابان=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/12413/0005.JPG=KTML_Photo_End=
قەرەداغی ئاماژەی بەوەش کرد: کە دەنگێکی زۆر بەرز و جوانی هەبووە، کاتێکیش کە هەڵبەستی هەڵدەبژارد، زۆر بەسەلیقە بووە لە هەڵبژاردن و دیاریکردنی ئەو هەڵبەستەی کە پڕ مانابوو، هەروەها ئەو ئاوازەی لەلایەن تیپەکەوە، یان هونەرمەند (کەریم کابان) ەوە بۆی دادەنرا، زۆر باش وەریگرتووە و جوانکاریشی تێدا کردووە.
بەشێک لە هونەرمەندان بۆچونیان وایە لە سەرەتای هونەرەکەیدا ئەو هونەرمەندە کەمێک کاریگەرییی ئاوازی عەرەبی لەسەر بووە، مامۆستا (ئەنوەر قەرەداغی) یش باس لەوە دەکات، لەو سەردەمەدا کەمێک کاریگەرییی ئاوازی عەرەبی لەسەر بووە، ئەگەرچی ئەوان وەک تیپی مۆسیقای سلێمانی سەرنجی خۆیان پێ وتوە، بەڵام ئەو کات دوو بەرهەمی لەگەڵ تیپی مۆسیقای هەولێر تۆمار کردووە، بەڵام لە دوایدا سەرنجەکانی ئەوانی وەرگرتووە.
هونەرمەند قادر کابان، جیاواز لە هونەری گۆرانی هەوڵیداوە فێری ژەنینی ئامێریش بێت، وەک هونەرمەند (ئەنوەر قەداغی) دەڵێت: من وانەم پێوتووە، بەڵام بەهۆی بژێوی ژیانی، کە دوکانی سەرتاشی هەبوو، نەیدەتوانی بەشێکی ژیانی خۆی بۆ ئەوە تەرخان بکات.
هونەرمەند (قادر کابان) لە (#28-02-1981#) لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوە و بێ سەروشوێن کراوە، تا دواتر هەواڵ بڵاودەبێتەوە کە هونەرمەند لە سێدارەدراوە، هەندێک سەرچاوە ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە لە ڕۆژی (#01-07-1981#) لە سێدارەدراوە، بەڵام (کاروان قادر کابان) کوڕی هونەرمەند، ئەڵێ: لەلایەن بنەماڵەکەمانەوە زۆر هەوڵماندا کە شتێکمان دەستکەوێت، یان لە ڕێگەی زیندانییەکەوە کە بەردەبێت هەواڵێکمان پێبگات، بەڵام ساڵانی خایاند و ئەوەمان هەر دەستنەکەوت، چونکە ڕژێمی بەعس کاتێک کەسێکی دەستگیردەکرد سەر و سۆراغی نەدەمان.
سەبارەت بەو سەرچاوانەش (کاروان قادر کابان) ئەوەی ڕوونکردەوە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس ئەو دۆسیانەی لە دامودەزگاکانی ئەمندا بەردەست خەڵک کەوتوون، بەگوێرەی ئەو وەفاتنامەیەی کە بۆی کراوە لە (01-07-1981ز.) کاتژمێر شەشی بەیانی لە سێدارەدراوە، بەڵام بەگوێرەی وتەی کوڕەکەی ئەو مێژوە تا چەند درووستە ئەوان نازانن.
هەر بەگوێرەی وتەکانی کوڕی ئەو هونەرمەندە، باوکی خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز بووە و زۆر خۆی تەرخانکردووە بۆ هونەرەکەی و کەسێکی زۆر کۆمەڵایەتیی بووە، زۆر ئارەزووی پاکوخاوێنی کردووە، لەگەڵ ئەوەی پیشەی سەرتاش بووە، (کاروان قادر کابان) وتی: ئەوەی جێی داخە من لەو سەردەمەدا منداڵ بووم لەپۆلی شەشی سەرەتایی، کاتێک باوکم دەستگیر کرا، بەڵام وەک باوکێک بەگشتی زۆر بەسۆز بووە.
قادر کابان، کەسێکی زۆر سادە و ڕۆح سوک و قسەخۆش بووە، خاوەنی هەستێکی نەتەوەیی بەرز و نیشتمانپەروەری بووە، دوکانی سەرتاشخانەکەی بووەتە جێی کۆبوونەوە و گردبوونەوەی هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی لە ساڵی (1972ز.) یەکەم بەرهەمی تەلەفیزیۆنی تۆمارکردووە.
هونەرمەندی شەهید قادر کابان، لە (28-02-1981ز.) دا، لەسەر هەڵوێستی نیشتمانپەروەریی، لە شاری سلێمانی و لە دوکانەکەی خۆیدا دەستگیردەکرێت و چارەنووسی بەنادیاری دەمێنێتەوە، بەڵام دواتر بەپێی هەندێک بەڵگەنامە، دەردەکەوێت کە لە سێدارە دراوە.
هونەرمەند (قادر کابان) برای هونەرمەند (کەریم کابان)، کە ئەوان خێزانێکن پڕ لە هونەر و لە گێڕانەوەیەکیدا هونەرمەند (کەریم کابان) دەڵێت: (ناخۆشترین ڕووداوەکانی ژیانم یەکێکیان لە دەستدانی قادر کابان بوو) لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی قادر کابان، گۆرانی (هەی شەم)ە، کە هۆنراوەی (وەلی دیوانە)یە.
شەهێن سابیر [2]
ئەم بابەتە 368,748 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ؟
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی Khak TV
فایلی پەیوەندیدار: 20
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 26
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1937
ڕۆژی شەهیدبوون: 00-00-1981 (44 ساڵ)
پارت / لایەن: حزبی شیوعی عێڕاق
جۆری کەس: گۆرانیبێژ
جۆری کەس: بێسەروشوێن
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-12-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( کاروان م. ئاکرەیی )ەوە لە: 11-11-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 368,748 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.3112 KB 02-07-2023 ئەوین کامەرانئـ.ک.
فایلی وێنە 1.0.247 KB 02-07-2023 ئەوین کامەرانئـ.ک.
فایلی وێنە 1.0.147 KB 05-12-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!