ناوی تەواوەتی: یەڵماز پیوتیونه
بە تورکی: #Yılmaz Güney#
لە ڕێکەوتی (#01-04-1937#ز.) لە یەکێک لە دێهاتەکانی شاری #ئەدەنە# لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ لە خێزاکی هەژاری جوتیار لەدایکبووه.
یەڵماز گۆنای، سەرەڕای سادەی ژیانی، کەچی توانیویەتی خوێندنی باڵا لە بەشی ئابووری زانکۆی ئەستنەبوڵ و خوێندنی باڵا بەشی مافناسی لە زانکۆی ئەنکەرە تەواو بکات.
لە ساڵی 1958ز. دا، پاش ئەوەی پڕۆپاگەندەی ئەوەیان بۆ درووستکرد کە گوایە یەڵماز گۆنای سەربە پارتی کۆمۆنیستە بۆ ماوەی 18 مانگ فەرمانی بەندکردنیان بەسەردا سەپاند. بەهۆی بەندکردنییەوە لە کاری هونەری وەک ئەکتەری دابڕا، ئەمەش پاش ئەوەی ڕۆڵی لە چەندین فیلمی جۆراوجۆردا هەبوو و ناوێکی تایبەتمەندی پەیدا کردبوو.
لە ساڵی 1966ز. دا گۆنای لە فیلمی Hudutlarin Kanunu (یاساکانی سنوور) ڕۆڵی ئومەر لیوفتی ئاکادشدا بینی. ئەو فیلمەش بە یەکێک لە کیلەکانی کاری بزووتنەوەی سینەمای (Ulusal Sinema Hareketi) ئەو کەسەدا دەنرێت، هەر بۆ خۆشی سیناریۆکەی نووسیبوو. دوای ئەم بەرهەمە گۆنای ڕێگای دەرهێنانی گرتەبەر.
کارەکانی گۆنای باسی لە توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگەی دەکرد و ئەو جیاوازیانەی بەشێوەیەکی زەق لە فیلمەکانییدا دەخستە ڕوو هەر بۆیە یەکەم کاری دەرهێنانی فیلمی لە ساڵی 1986ز. دا بە ناوی Seyyit Han (بووکی زەوی) و پاشان فیلمی Aç Kurtlar (گورگە برسییەکان) لە ساڵی 1969ز. دا، کە هەردووکیان کاریگەریی نوێی ڕیالیزمی ئیتاڵیان لەسەر بوو، بەڵام هەردوو فیلمی ناوبراو بایکۆت کران.
گۆنای بۆ یەکەمجار توانای خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بۆ کارەکەی وە دەست بیهێنێت، ئەویش لەسەر فیلمی Umut (هیوا) لە ساڵی 1970ز. دا، ئەمەش لەمیانەی ڤیستڤاڵی (کان) ی سینەماییدا، ئەو فیلمەش باس لە هەژاری و نەهامەتی خەڵکی دەکات، هەر بۆیە نەتوانرا پەخش بکرێت.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/362/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=یەڵماز گۆنای=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/362/0004.JPG=KTML_Photo_End=
بە دوای ئەو سەرکەوتنانەی وە دەستی هێنا، چەندینی بەرهەمی دیکەی بەرهەم هێنا لەوانەش:
Umutsuzlar (بێ ئومێدەکان) لە ساڵی 1971ز. دا
Agit (ئازا، بەجەرگ) لە ساڵی 1971ز. دا
Aci (ئازار) لە ساڵی 1971ز. دا
دوای ئەو کودەتا سەربازیەیی لە ساڵی 1971ز. لە تورکیا ڕویدا، لەسەر ئەو بۆچوونە جیاوازانەی هەیبوو ساڵ و نیوێک ژیانی لە بەندیخانە بەسەر برد.
پاش هاتنەدەرەوەی لە بەندیخانە، فیلمە کۆمەڵایەتییە ڕەخنەگرییەکان بوونە کەرەستەی بەرهەمەکانی و لە هەمان کاتدا دڕکێک بوون لە چاوی سەربازانی فەرمانڕەوا لە تورکیا، بەڵام گۆنای توانی لە ساڵی 1974ز. دا فیلمی Arkadas (هاوڕێ) و فیلمی Zavallilar (هەژاران) ئەنجام بدات.
هەر هەمان ساڵ جارێکی دیکە بەتۆمەتی کوشتنی پارێزەرێک خرایە بەندینخانەوه. سەرەڕای ئەوەی گۆنای ئەو تۆمەتەی بەتوندی ڕەتکردەوه، کەچی 19 ساڵ فەرمانی بەندکردنیان بەسەردا سەپاند. لە کاتی بەسەربردنی ژیانی لە بەندینخانەدا کەوتە نووسینەوەی سیناریۆ بۆ فیلم و بەشێوەی قاچاغ ڕەوانەی دەرەوەی بەندینخانەیان دەکرد و دەکرانە فیلم لەوانەش Sürü (لەوەڕگا) ساڵی 1978ز. دا، کە ئەوەش لە دەرهێنانی Zeki Ökten و Düsman.
لە ساڵی 1981ز. دا پاش وەرگرتنی مۆڵەت بۆ بەسەربردنی پشوو لە دەرەوەی بەندینخانە، گۆنای لە ڕێگای یۆنانەوە بەرەو ئەورپای ڕۆژاوا بەڕێدەکەوێت و بۆ ماوەیەک بەشێوەیەکی نهێنی لە یەکێک لە شارەکان دەژی. لە ساڵی 1981ز. دا ڕەگەزنامەی تورکی لێدەسەنرێتەوە و لە ساڵی 1982ز. فیلمی Yolی (ڕێگا) بەرهەمهێنا.
Yol یەکێک بوو لەو بەرهەمانەی، کە گۆنای بە هەموو جیهانی هونەر ناساند و لەسەر ئەم کارەی خەڵاتی چڵە خورمای زێرێنی وەرگرت، ئەوەش لەمیانەی ڤیستیڤاڵی کانی سینەماییدا، پاش 16 ساڵ بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1999ز. دا لەسەر سینەماکانی تورکیا نیشاندرا.
دوا بەرهەمی Duvar (دیوار) ساڵی 1983ز.دا بوو، بەڵام ئەم بەرهەمەی هەمان کڤالیتییەتی فیلمەکانی پێشووی نەبوو.
یەڵماز لە (#09-09-1984#)ز. لە پاریس کۆچی دواییکرد.[1]
سەرجەم بەرهەمەکانی
1958ز. Alageyik
1958ز. Bu Vatanin Çocuklari
1959ز. Karacaoglan'in Kara Sevdasi
1961ز. Yaban Gülü
1963ز. Ölüme Yalniz Gidilir
1963ز. Ikisi de Cesurdu
1964 Hergün Ölmektense
1964ز. Kamali Zeybek
1964ز. Koçero
1965 Kasimpasali
1965ز. Kasimpasali Recep
1965ز. Konyakçi
1965ز. Krallar Krali
1966ز. Burçak Tarlasi
1966 Aslanlarin Dönüsü
1966ز. Esrefpasali
1966ز. Hudutlarin Kanunu
1966ز. Yedi Dagin Aslani
1966ز. Tilki Selim
1966ز. The Horse، The Woman And The Gun
1967ز. Bullets Cannot Pierce Me
1967 My Name Is Kerim
1967ز. At Hirsizi Banus
1967ز. Seytanin Oglu
1967ز.Benim Adim Kerim
1968ز. Pire Nuri
1968ز. Seyyit Han
1968ز. Nuri The Flea
1968ز. Bride Of The Earth
1968ز. Azrail Benim
1968ز. Kargaci Halil
1969ز. Belanin 7 Türlüsü
1969ز. The Hungry Wolves
1969ز. An Ugly Man
1970ز. Hope
1970ز. Osman The Wanderer
1970ز. The Seven Bastards
1970ز. Imzam Kanla Yazilir
1970ز. Sevgili Muhafizim
1970ز. Seytan Kayaliklari
1971ز. Vurguncular
1971ز. The Fugitives
1971ز. The Wrongdoers
1971ز. The Example
1971 Tomorrow Is The Last Day
1971ز. The Hopeless Ones
1971ز. Pain
1971ز. Elegy
1971ز. The Father
1974ز. Friend
1974ز. The Anxiety
1975ز. Izin
1975ز. Bir Gün Mutlaka
1975ز. The Poor Ones
1978ز. The Herd
1979ز. The Enemy
1982ز. Yol
1983ز. The Wall