ژینکۆ، گینگو، دارێکی فرە ڕلە لە تیرەی ژینگۆکان Ginkgoacées، گەڵاکانی پانن و بەرزییەکەی خۆی لە 30 میتر ئەدا، ئەم دارە لە بنەڕەتدا لە وڵاتی چینەوە هاتووە، ناوەکەشی چینییە، بۆیە لە هێندێک زماندا بەتایبەتیی فەڕەنسایی پێی دەڵێن ژینگۆی. ئەم دارە لەبەر جوانی لە حەوش و حەساردا دینێژن. دەرمانی باشە بۆ سەکتەی مێشک و بەهێزکردنی بیروهۆش، هەروەها دەرمانی باشە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و ژانی ماسۆلکەی پووزی پێ و ناتەوانیی جنسی و نەخۆشی گوێ و سەرەگێژە و ئاسم و هیتر. بە فەڕەنسایی Gingko، Arbre capillaire پێ دەڵێن. بە ئینگلیزیش Ginkgo tree، Silver fruit و Maidenhaire tree و Kiw treeی پێدەڵێن. ف.م. و م.گ. بەرگی 4 ل.195 تاکوو 202.[1]