$باکووری کوردستان$
- زیندانیی کورد #محەمەد گۆک# (62 ساڵان) لە زیندانی پیتی (ت)ی دەوڵەتی تورک لە تەرسووس، بەهۆی نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد.[2]
- #لەیلا گیوڤەن# هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (#کەجەدە#) و پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) کە لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان ماوەی 98 ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە، ئەمڕۆ باری تەندرووستی زیاتر تێکچوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182383/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لەیلا گیوڤەن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لەیلا گیوڤەن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا=KTML_ImageCaption_End=
- لەیلا گوڤەن لە نەخۆشخانە ڕەتیکردەوە چارەسەری بۆ بکرێت، بۆیە برایەوە ماڵەکەی و بەردەوامە لە چالاکیی مانگرتن دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان.[6]
- پۆلیسی تورکیا لە شاری چەولیک هەڵیکوتایەسەر ماڵی هاووڵاتیان وبەربژێری ئەنجوومەنی شارەوانی #هەدەپە# محمەد باخچادوورمووش و چەندین کەسی تری دەستگیرکرد.[2]
- ئۆرهان دەمیر ئەندامی مەجلیسی گەنجانی هەدەپەی شاری #وان#، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەمەڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا.[2]
- لە شاری مەڵەتیی باکووری کوردستان و شارەکانی ئیستەنبووڵ و کۆجائەلیی تورکیا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا 25 کەس دەستگیر کران.[2]
- بەیانیی ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا لە ناوچەی بازید-ی ئاگری هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا 8 کەس دەستگیر کران، لەنێویاندا منداڵێک و دایکێکی خاوەن کۆرپەیەکی 6 مانگی هەن. پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی م.س-ی 17 ساڵان، دەرگەیان شکاند و کاتێک زانیان ناوبراو لە ماڵ نییە، چەکیان لە باوکی ڕاکێشا و پێیان گوت دەبێت بانگی م.س بکات کە بگەڕێتەوە ماڵەوە. پۆلیس فشاریان خستە سەر ماڵەکە و دەستیان بە گەڕان و پشکنین کرد. 3 ڕۆژ پێشتریش پۆلیس چووبوویە ماڵەکە و پێیان گوتبوون: (هەواڵمان پێگەیشتووە کە دز هاتوونە ماڵەکەتان). خاوەنی ماڵەکە گوتبوویان ئەوە ڕاست نییە، دواتر پۆلیس ڕۆیشتبوون. م.س-ی 17 ساڵان بەر لە 4 ساڵ بەهۆی بڵاوەکراوەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرابوو، بڕیارە سبەینێ ببرێتە دادگە. ڕاگەیەنرا هەر 8 کەسەکە کە دەستگیر کرابوون گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش.[2]
$باشووری کوردستان$
- بەشداربووی پڕۆژەی گوندی کۆری لە شاری #هەولێر# بۆ جاری سێیەم گردبوونەوەیان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا. ئەوان وەک سێ هەزار و 786 خێزان، ماوەی پێنج ساڵە چاوەڕێی حکومەتی هەرێم دەکەن خانووەکانیان ڕادەستبکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا پڕۆژەکە تەواونەکراوە، ئەمە لەکاتێکدایە کۆی ئه و پارانەی لەسەرجەم بەشداربووانی ئەم پرۆژەیە وەرگیراوە گەیشتووەتە 28 ملیۆن دۆلار.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182383/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: ئازادی بۆ دەستگیرکراوانی بادینان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: ئازادی بۆ دەستگیرکراوانی بادینان=KTML_ImageCaption_End=
- تەرمی شوانێک بەناوی محەمەد کەریم حەمەجان تەمەن 35 ساڵان لە شارەدێی #ناڵپارێز# لە سنووری #پێنجوێن# بەخنکاوی دۆزرایەوە.[3]
- مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) کاندیدی پۆستی وەزبری داد لە حکومەتی فیدراڵیدا دەستنیشانکرد بەکاندیدکردنی (#سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم#) ڕاوێژکاری یاسایی مەکتەبی سیاسی.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی چەکیان لە ماڵەوە هەیە، سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن و چەکەکانیان تۆمار بکەن، بە پێچەوانەوە هەرکەسێک چەکەکەی تۆمار نەکردبێت و دەست بەسەر چەکەکەیدا بگیرێت، ڕێکاری یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و بەپێی یاسا سزا دەدەرێت.[4]
- لە ناوچەی پیشەسازی شارۆچکەی #سۆران# کارگەیەکی بەرهەمهێنانی نایلۆن سوتا و بەوهۆیەوە دوو کرێکاری کارگەکە بەسەختی برینداربوون.[1]
- ئەمشه و لەسەر ڕێگەی ئیمام وەیس لەسنوری شارەبان بەره و ناوچەکانی سەعدیە و #خانەقین# #داعش# پەلاماری هێزەکانی پۆلیسدا. پۆلیسێک کوژراوە و یەکێکی تریش برینداربووە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورک و چەتەکانی کە کانتۆنی #عەفرین#یان داگیرکردووە، ئەمشه و بۆمبارانی گوندی برج قاس-یان کرد لە ناوچەی شێراوا-ی سەر بە کانتۆنی عەفرین.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری زاهیدان هێرشێکی خۆکوژی کرایەسەر پاسێکی #سوپای پاسداران# و 40 پاسدار کوژران و برینداربوون.[5]
- #عادل عەبدولمەهدی#، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: دەبێت هەرێمی کوردستان 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات.[1]
- لە شاری ئیستانبوول پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی چالاکانی سیاسی و مەدەنی، لەو ئۆپەراسیۆنەدا ڕۆژنامەوان مەلەک جیهان و چەندین کەسی تری دەستگیرکران.[2]
- لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا کۆنفرانسی پەرەپێدانی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست کە بڕیارە ڕێکارەکانی جێگرکردنی ئاشتی و ئاسایشی هەمیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ بکات، بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی باڵای زیاتر لە 70 وڵاتی جیهان دەستی بە کارەکانی کرد.[6]