شارەدێی ڕۆڤیا لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە سەربە شارۆچکەی بەردەڕەشە لە پارێزگای دهۆک، لە #25-05-2007# دوای بە شارۆچکە بوون بەردەڕەش ڕوڤیا کرابە شارەدێ.
هەڵکەوتەی جوگرافی: لە خۆرهەڵاتی ڕوڤیا زێی گەورە و ڕوبارێ خازر دەکەوێتە باشووری خۆراوای هەروەها لە باکوور شارۆچکە ئاکرێ و بەردەڕەش دەکەوێتە باشووری شارەدێ کە، ژمارەی دانیشوانی لە ساڵی 2020 نزیک 37000 کەس بووە و لە 6700 خێزان پێک هاتووە.
لە 2007 تا ئێستا (2022) پێنج بەڕێوەبەر سەرۆکی یەکەی کارگێڕی بوونە
1. قادر عەزیز قادر
2. سەروەر سەعید دێوالی
3. قاسم عەبدولسەمەد عەبدوڵڵا
4. سائیب ڕەزوان حسێن / وەکالەت
5. عەنتر فەرهاد محەمممەد
ڕوڤیا لە مەڵبەندی شارەدێ و 47 گوند پێک هاتووە، ناوەندی شارەدێ لە پێنج گەڕەکی سەرەکی پێک دێت کە بریتین لە :
1. قەڵات
2. ڕۆژ
3. نەورۆز
4. مەتاڕ
5. دووڕیان
سەبارەت بە گوندەکانیش گەورەترین گوند لە سنووری ڕوڤیا گوندی (ئیسماوە) یە کەنزیک 750 خێزانە و بچوکترین گوندیش (جەنگە) یە، جگە لە موسوڵمانان ئاینزاکانی تریش لە شارەدێی ڕۆڤیا دەژین، گوندی (هزارجووت) ی ڕوڤیا نزیک 60 خێزانی کریستیانی تێدا نیشتەجێن.
ئەو عەشیرەتانەی لە سنووری ڕۆڤیا نیشتەجێن:
1 گۆران 2 سوورچی 3 زێباری 4 هەرکی 5 مزوری....هتد
ناوی گوندەکانی سنووری کارگێڕی ڕوڤیا ئەمانەن:
ئیسماوە
ئۆمەرسێنان
ئەلاهی
بامەرزێ
بەردەسۆر
بەردەزیوو
پەڵاسان
پیربووب مەزن
پیربووب گچکە
پیرچاوش
تۆبزاوە مەزن (سەرووکانی تۆبزاوا)
تۆبزاوە گچکە
جوجەر مەزن
جوجەر گچکە
جەنگە
چەمە
حەسەنی
حەسەنی / کەمپ
خەمیس کچک
خرابەواش
خراب سەعدوون
دۆستەک
دولێجان مەزن
دولێجان گچکە
دولێجان تایرق
دولێجان ساڵح
دولێجان کەتۆ
دەربیستان مەزن
دەربێستان گچکە
دیناران
زێلکە عەتکۆ / زێلکە عەبدولعەزیز
سیگردک
شێخانۆک سوورچی
عەلیشانە
قەرەناز
کانی ئەسپان مەزن
کانی ئەسپان گچکە
کەندالە سۆر
گربەویل مەزن
گربەویل گچکە
گرێگا
گرکەجوو
نەزراوە
هزارجۆت مەزن
هزارجۆت کریستیان
یەکەمالە مەزن
یەکەمالە نوو[1]
(ڕەجەب سەعید قادر)