بەنداوێکە لە نزیکی شاری #مەهاباد#.
بەنداوی مەهاباد لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و بە دەست ئەندازیارانی یووگسڵاڤیا درووستکراوە، ئەم بەنداوە یەکێکە لە 10 بەنداوە پڕ ئاوەکانی وڵاتی ئێران.[1]
بەڕێوەبەری کاروباری ئاوی مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاوی کۆکراوەی بەنداوی مەهاباد بۆ نزیکەی نیوە کەمی کردووە ، ئەمەش کێشەی بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و ئاودێریی درووستکردووە، خالید ڕەحمانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێد گوتی لە ئێستادا قەبارەی ئاوی بەنداوی مەهاباد گەیشتووەتە 90 ملیۆن مەتری سێجا، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لە هەمان کاتدا 154 ملیۆن مەتری سێجا بووە، ئاماژەی بەوە کرد لە ئێستادا هاتنی ئاو بۆ بەنداوەکە سفرە، بەڵام زیاتر لە یەک مەتری سێجا لە چرکەیەکدا بۆ خواردنەوە دەڕواتە دەرەوە، هەروەها سەبارەت بە دابینکردنی ئاو بۆ کەرتی کشتوکاڵ، دەڵێت تەنیا یەک قۆناغ ئاو بۆ بەکارهێنانی کشتوکاڵی پلانی بۆ دانراوە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە نزیکەی 40 ملیۆن مەتری سێجا ئاو بۆ کشتوکاڵ بەربووبووەوە. [2]