بەنداو: (فەرهەنگی شێخانی)
– لە جۆگادا جێگایەک هەیە ئاوی جۆگەکەی پێ دەگیرێ و بەر دەدرێتەوە پێی دەگوتری (بەنداو).
– ئەستێل [1]
بەنداو (بە ئینگلیزی: Dam) پێکھاتەیەکە کە لەبەر چەمێکدا دەبێتە ھۆی پاشەکەوتکردنی ئاو بە مەبەستی بەرگریکردن لە لافاو، کۆکردنەوەی ئاو (بۆ کشتوکاڵ یان خواردنەوە) یان دروستکردنی وزە بنیات دەنرێت. داڕشتن و بنیاتنانی بەنداوەکان کاری ئەندازیاریی شارستانییە. [2]
فەرهەنگی کوردستان:
جێگایەک ئاوی کەمێک تێدا کۆ بووبێتەوە، گۆلێکی پێشگیراوە بۆ باخ و باخچە و بێستانان. ئەستێر، ئەستێرک.
قامووسی زمانی کوردی:
ئەو ئاوەیه که بە هۆی هەڵبەستنییە وە بە جۆگەی تایبەتییدا دەڕوات.
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 8,561 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!