$باکووری کوردستان$
- لە ئۆنتۆڕاڵ-ی ناوچەی پیلەموورا-ی #دەرسیم# بە هۆی بۆردمانی هەلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئاگرێکی مەزان دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە و هەتاکو دەڕوات پەرە دەستێنێت. ئەو ئاگرە هەمو چیاکانی ئەو ناوچەیەی گرتووەتە بەر.[3]
- بەیانی ئەمڕۆ، لەکاتێکدا گوندنشینانی گوندی ئالادانا-ی سەر بە شارۆچکەی خیزان-ی #بەدلیس# لە باکوری کوردستان، بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا ڕوویان لە کوێستانەکانی ناوچەکە کردبوو، لەلایەن بەکرێگیراوانی دەوڵەتی تورکەوە دەستڕێژیی گوللەیان لێکراوە. لەئەنجامی دەستڕێژی گوللەی بەکرێگیراوانەوە، دوو برا بە ناوەکانی سینان کاراباش و مەڤلان کاراباش گیانیان لەدەستدا و چەندین گوندنشینیش برینداربوون.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەکان لە شارەکانی کوردستان، دەستیان بە ڕەشبگیری ژمارەیەک لە دوکانداران و کاسبکاران کردووە.[2]
- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، لە درێژەی داخستنی دوکان و بازاڕەکانی کوردستان لەلایەن بازاڕیان و دوکاندارنەوە، ئەماکن و هێزە ئینتزامییەکان بە زۆر دوکانی کاسبکارانی شاری #پیرانشار#یان کردەوە.[2]
$باشووری کوردستان$
- #هەپەگە# ڕایگەیاند، لە بارزان لە چالاکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە 11 سەربازی سوپای تورک کوژران.[4]
- بەتۆمەتی تێوەگلانی لەچەند تاوانێکدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ فەرماندەی هێزی سواتی پۆلیسی #کەرکووک# لەلایەن دادگاوە دەرچووە، کەسوکاری ئەو ئەفسەرە کوردەش بۆ ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکان گردبونەوەی ناڕەزایەتیان ڕێکخست.[1]
- ژنێکی گەنج لە شارۆچکەی #کەلار# ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ژنانی گەرمیانیش دەڵێت، کە تا ئێستا هۆکاری خۆسووتاندنی ئەو ژنە گەنجە نەزانراوە.[4]
- لە گوندی گەورەدێی سنوری شارۆچکەی #چەمچەماڵ# بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەهاوگوندییان و بەرپرسانی حکومی و کەسایەتیەکانی سنورەکە شەشەمین فیستیڤاڵی گوندەکە بەڕێوەچوو.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەگوێرەی ڕاگەیاندنێکی سوپای تورکیا لەکاتی گەڕان و پشکنیندا لە گوندی (دەرمەشکانڵی)ی سەر بە #عەفرین# مینێکی چێندراو بە سەربازێکی سوپای تورکیادا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ سەربازەکە گیانی لەدەستداوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146544/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=بۆ منداڵە کوژراوەکانی عەفرین من چووم و پێڵاوەکانم مانەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/146544/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- حکومەتی نەمسا ڕایگەیاند، کە ڕێگاناداتە سیاسەتمەدارەکانی ئاکەپە میتینگی هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا ئەنجام بدەن.[4]
- حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە وەکچۆن ئەنجامدانی میتینگی ئاکەپە لە کاتی ڕیفراندۆمدا ڕێگای پێنەدرا، بۆ هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانیش بانگەشەی هەڵبژاردنی ئاکەپە لە وڵاتەدا قەدەغەیە.[4]
- یەکێتیی ئەوروپا ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی بەرەوپێشچوونی تورکیا بۆ بەئەندامبوون لە یەکێتییەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تورکیا لە ئەندامییەتی یەکێتیی ئەوروپا زۆر دوورکەوتووەتەوە.[5]
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ-ەوە بڵاوکردەوە و لە ڕاپۆرتەکەشدا هاتووە، لە تورکیا سەدان هەزار کەس دەستگیرکراون و ئەمەش کێشەی بۆ دیموکراسییەت دروستکردووە.[1]
- لە شاری لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا چالاکییەک بە ناوی من چوم و پێلاوەکانم مانەوە بۆ یادی ئەو منداڵە عەفرینیانە ئەنجامدرا، کە لەلایەن حکومەتی تورکەوە کوژراون.[4]
- پەرلەمانی تورکیا پڕۆژەبڕیاری هەڵبژارنی پێشوەختی پەسندکرد، بەپێی بڕیارەکە ڕۆژی 24-06-2018 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا پێکەوە بەڕێوەدەچن.[5]