لێکۆڵەر فارووق فەرهاد، لە زاری خۆیانەوە:
با بەمجۆرە دەستپێکەم. من فارووق فەرهاد لە ساڵی 1340ی هەتاوی واتا 1962 زاینی لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووم.
خوێندنی سەرەتایی تا دیپلومم لەو شارە خوێندووە.
لە ساڵی 1990 چومەتە وڵاتی نۆروێژ و 12 ساڵ لەو وڵاتە ژیاوم،
پاشان لە ساڵی 2002 هاتوومەتە وڵاتی سوید و لەم وڵاتە دژیم.
یەکەم بەرهەمی خۆم لە ساڵی 2016 دا لە وڵاتی سوید چاپ و بڵاوکردووە. بە نێوی (مامۆستا هێمن و نامە و دکۆمێنتەکانی) . کە کۆکەرەوەی بەشێک لە نامەکانی مامۆستا هێمن و دەستخەتی مامۆستا.
بەرهەمی دووەمی من لە ساڵی 2017 بە نێوی (هەڵبەستی سووڕی دەوران) .
ساڵی 2018 بەگی یەکەم پەرتووکی (هێمن و سازی ناساز) م چاپ و لە وڵاتی سوید بڵاو کردووە. ئەم پەرتووکە کۆکەرەوەی بەشێک لە بیرەوەری مامۆستا هێمن و خزم و دۆست و ئاشنا، یا ئەو کەسانەی کە نزیکی مامۆستا بوون و بیرەوەری خۆیان نووسیوە.
ساڵی 2019 بەگی دووەمی (هێمن و سازی ناساز) م چاپ و بڵاوکردووە.
چەند کاری دیکەشم بەدەستەوەیە کە هیوادارم لە چاپ و بڵاویان بکەمەوە. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/farogh.farhad=KTML_Link_External_Between=https://www.facebook.com/farogh.farhad=KTML_Link_External_End=