نەقیب جەلال محەمەد ساڵح #دەربەندفەقەرە#یی ناسراو بە هەڤال (چالاک) ساڵی 1944 لە شارۆچکەی #خانەقین# لە خێزانێکی کورد پەروەر لەدایک بووە و لەوێش قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی تەواو کردووە.
=KTML_Bold=ژیانی پێشمەرگایەتی:=KTML_End=
لەسەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1961 پەیوەندی دەکات بە #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە.هەر لەوێوە نازناوی چالاکی پێ دەبەخشرێت.چالاک بەشداری داستانەکانیپێشمەرگە لە دەڤەری گەرمیان و شاخی بەمۆ وسەرتەک و شاری خانەقین دەکات. دوای ڕوداوەکانی شۆڕشی ئەیلول، جەلال بەردەوامی بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆی دەدات لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی و ساڵی 1967 بە مەبەستی بەرەوپێشچونی تواناکانی لەسەر داخوازی شۆڕش بەشداری خولی ڕاهێنانی ئەفسەران دەکات لە بەغداد.
=KTML_Bold=ڕاگواستن و دورخستنەوە:=KTML_End=
لە کۆتای ساڵی 1968 بە پلەی مفەوەزی پلە پێنج دادەمەزرێت لە ناوەڕاستی ساڵی 1969 دەگوازرێتەوە بۆ بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی (دامەزراوە نەتەوەییەکان)ی قەزای خانەقین. بەهۆی ڕاپەڕاندنی ئەرکە حیزبی و نیشتیمانیەکانیەوە لە 29-01-1971 لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی (حرکات العسکریە) و بە پێی نوسراوی ژمارە 10709 ی حەرەکات عەسکەری، دوور دەخرێتەوە بۆ دەرەوەی قەزای خانەقین و دەگوازرێتەوە بۆ پۆلیسی بابل دواتریش بۆ شاری #سلێمانی# و #دهۆک#.
ڕاگواستن و دوور خستنەوەی هیچ کات نەبوەتە بەربەست لەبەردەم خەبات و تێکۆشانی و دابرانی لە شۆڕش. لە هەمو ئەو شوێنانەدا بەردەوام هەوڵی سەرخستنی شۆرشی داوە، لەسەرەتای تێکچونی شۆڕش لە #11-03-1970# جارێکی دی چەکی پێشمەرگایەتی لە شان دەکاتەوە لە شاخەکانی دهۆک و #ئامێدی#، دوای شکستی شۆڕشی ئەیلول و ڕاگواستنی پێشمەرگەکان (چالاک) لە شاری دیوانیە گیرسایەوە. پاشان خۆی و خێزانەکەی ڕاگوێزران بەرەو شاری حلە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/388822/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=جەلال محەمەد ساڵح=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=جەلال محەمەد ساڵح=KTML_ImageCaption_End=
پاش ماوەیەک بە نهێنی گەرایەوە شاری سلێمانی و لە ساڵی 1986 پەیوەندی کرد بە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە، درێژەی بە خەباتی دا، لە کاتی ڕاپەرینەکەی ئازاری 1991 ڕۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لە ئازادکردنی شاری سلێمانی و دەوروبەری.
پاش دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیاری #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلەی نەقیب گەڕایەوە ڕیزەکانی پۆلیسی هەرێم و کرایە بەڕیوەبەری پۆلیسی #سەرچنار#ی شاری سلێمانی. لە ڕیکەوتی #13-10-1996# لە شەری ناوخۆدا شەهید کرا. لە پاش خۆی سێ کوڕ بە ناوەکانی چالاک، محەمەد و ئارام دوو کچ بە ناوەکانی چیا و ئیڤان جێدەهێڵێت.[1]