$باکووری کوردستان$
- بە بەشداریی سەدان هەزار کەس ئاهەنگی نەورۆز لە #ئامەد# بەڕێوەدەچێت.
$باشووری کوردستان$
- بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی ڕووداو، لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 410 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتەسەر.
$ڕۆژاوای کوردستان$
- ئاهەنگی نەورۆزی #عەفرین# پشێویی تێکەوت بەهۆی عەرەبی هاوردەوە کە هێرشیان کردە سەر کورد و ئاڵای کوردستانیان سووتاند و زیانیان بە ئوتومبیل و شمەکی کورد گەیاند.
$دەرەوەی کوردستان$
- بە سروود، هێما نەتەوەییەکان و هەڵپەڕکێی کوردی، سەدان کوردی نیشتەجێی دیمەشق لە گەڕەکی (مەشرووع دومەر) جەژنی نەورۆزی 2026یان پیرۆز کرد. ئاهەنگەکەی ئەمساڵ تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەبوو، چونکە بۆ یەکەم جار بە فەرمی وەک جەژنێکی نیشتمانی لە سووریا ناسێنرا.
[1][2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان