یەکەمین ڕۆژنامەی وەرزشیی کوردیی دوای ڕاپەڕین لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە #17-6-1994# لە لایەن ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ#وە بڵاوکراوەتەوە بریتییە لە پاشکۆی مۆندیال. ئەم پاشکۆیە لە هەموو شارەکانی #کوردستان# بەبێ جیاوازی بابەتییان بڵاودەکردەوە. ئەمە سەرەتای هێنانەدی خەونەکانی ژیانم بوو، بەڵام بیرۆکەی دامەزراندن و بڵاوکردنەوەی یەکەم ڕۆژنامەی وەرزشیی کوردی زۆر هیلاکی کردم، چونکە هیچ سەرچاوەیەک نەبوو زانیاری لێ کۆبکەمەوە. ناچارانە ڕۆژنامە وەرزشییە کۆنە عێراقییەکان و وڵاتانی عەرەبی بوونە سەرچاوە، وەک: کاروانی وەرزش، سەقەڕ(صقر)، وەتەن ڕیازی(وطن ریاضی)، ڕیازە و شەباب(ریاضة و شباب)، شووتی ئینگلیزی و چەند ڕۆژنامە و گۆڤارێکی تری ناوەرزشی. هەروەها ئەو زانیاری و کەشکۆڵە وەرزشییەی خۆم هاوکارێکی باش بوو بۆ دەرکردنی ئەم ڕۆژنامە وەرزشییە.
=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/561731/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=0001.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/561731/0001.JPG=KTML_Photo_End=
کۆتایی ساڵی 1993 بوو بیرم دەکردەوە کە چەند مانگێکی تر مۆندیالی ئەمەریکا دەستپێدەکات، بەڵام هیچ بیرۆکە و پڕۆژەیەک ئامادە نییە بۆ دەرکردنی ڕۆژنامەیەکی وەرزشی. هەمان ساڵ دەستم کرد بە نووسینەوەی مێژووی مۆندیال بە چەند پەڕگە(فایل)یەکی جیاجیا لەسەر مێژووی هەڵبژاردە بەشداربووەکان، وڵاتە میواندارەکانی مۆندیال، یاریزانەکان، ڕاهێنەران، ناوبژیوانان، ڕووداوە خۆش و ناخۆشەکانی مۆندیال. لە نیسانی 1994 کۆتایی هات. پەڕگەکان بەم شێوەیە ڕیز کرابوون:
1-دروستکردن و فایکردنی تێکڕایی (24) هەڵبژاردەەی بەشداربوو.
2-دروستکردن و فایلکردن مۆندیالەکان لە ساڵی 1930 تا ساڵی 1990.
3- باسکردنی پاڵەوانەکانی مۆندیال لە ساڵی 1930 تا ساڵی 1990
4-باسکردنی تێکڕایی ئەستێرەکانی مۆندیالەکان ولەگەڵ گۆلکارەکان.
5-باسکردنی رووداوە خۆش وناخۆشەکانی مۆندیال.
6-باسکردنی کارتە رەنگاو رەنگەکان بەرووی یاریزانان .
7-دروستکردنی چەند فایلێکی جۆراوجۆر بە تێکڕایی مۆندیالەکان.
مانگی 5ی ساڵی 1994 بوو ئەم بیرۆکەیەم بردە لای بەرپرسانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئەوانیش کەمتر لە هەفتەیەک بە بەڵێ وەڵامیان دامەوە، زۆر دڵخۆش بووم. هەروەها بەڕێوەبەری تیڤی هەولێری #گەلی کوردستان#یش پێی ڕاگەیاندم کە لەگەڵ دکتۆر وشیار عەبدولڕەحمان مۆندیالی 1994 لە تیڤی ڕووماڵ بکەین. ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی 17-6-1994 پاشکۆی مۆندیال یەکەم ژمارەی خۆی بڵاوکردەوە.
ئەوکات لەبەرئەوەی پاشکۆی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بوو، سەرنووسەری نەبوو، بەڵام دەستەی نووسەرانی پێکهاتبوو لە: سەڵاح حەسەن خەسرۆ، فریاد ڕواندزی، #زاگرۆس نانەکەلی# و محەمەد سەعید کوردە. ئەوانەی بابەتیان بڵاودەکردەوە: عیماد قادر، سەنگەر زرار، هۆشیار عەبدولرەحمان، شێخ ئیسماعیل مەحمود، نەجیبە کەریم، سەرتیپ فاریق، زیاد سەعید هورمزیاری، فاتیح شەیدا و چەند کەسێکی تر.
پەڕگە(فایل)یەکی ڕۆژانە لەسەر مۆندیالی ساڵانی 1930-1990 و پەڕگەی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیالی 1994، نووسین و ئامادەکردن: زاگرۆس نانەکەلی
ئەم ڕۆژنامەنووسە وەرزشییانە بابەتیان بڵاوکردۆتەوە: سەڵاح حەسەن خەسرۆ، فریاد رواندزی، سەرتیپ فاریق، زاگرۆس نانەکەلی ( بە ناوەکانی: نانەکەلی، زاگرۆس، N و موعەلیقێک) سەنگەر زرار (بە ناوی سەنگەر شێخەشەلی)، محەمەد سەعید کوردە، عیماد قادر، نەجیبە کەریم، ئیسماعیل مەحمود، هۆشیار عەبدولڕەحمان، زیاد سەعید هورمزیاری، فاتیح شەیدا، هامون، نەجمەدین مەغدید بەرزنجی، ستران عەبدوڵڵا، نەوزاد نافع، پایەدار بەرزنجی، فازیل عەباس، خەلیل جەوهەر، خاڵۆ، تاریق جەوهەر سارمەمی، هۆگر کلێسەیی، باوکی سەربەست، شێخ قادر محەمەد، رەشاد محەمەد شەریف، رێبوار محەمەد یوسف، ئاراس تۆفیق، ئاسۆ، کەمەند شێخانی، محەمەد حسێن قادر، کاکە جوندیانی، عومەر عەبدوڵڵا خۆشناو، مەلا بەختیار.
ڕۆژنامەنووس و کاریکاتێرستی وەرزشی زیاد سەعید هورمزیاری لە پاشکۆی مۆندیال چەندجارێک وێنەی کاریکاتێری وەرزشی نەخشاند و بڵاوی کردەوە، ئەمەش وەکو مێژووی کاریکاتێری وەرزشی کوردی هەژماردەکرێت.
دوای تەواوبوونی مۆندیالی 1994ی ئەمەریکا و دەرچوونی 26 ژمارەی پاشکۆی مۆندیال، لە 19-7-1994 ئەم ڕۆژنامە وەرزشییە وەستێنرا [1].