$باشووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/8075/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=گوڵان، تایبەت بە 31ی ئاب=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/8075/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- هێزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، شانبەشانی هێزەکانی ئەنفالی ڕژێمی بەعسییان، هێرشیان کردە سەر شاری #هەولێر# و لە دەستی هێزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#یانیان سەندەوە، لەم هێرشەدا داگیرکەر چەندین ماڵ و بنکەی ئۆپۆزسیۆنی #ئێڕاق#یی ڕووخاند و نزیکەی 100 کەسیشی لێ کوشتن، لە ئەنجامدا شارەکەیان گرت و هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یان لێدەکرد. سەرچاوەکان وا ڕادەگەیەنن کە 45 هەزار سەرباز و 300 تانک و 200 تۆپی قورس لەو هێرشەدا بەشداریی کردووە.[1]
- تاڵانکردنی سەرجەم مەڵبەندە کوردییەکانی شاری هەولێر لەلایەن د.ق، هەروەها دزینی هەرچی کۆمپیوتەرەکانی ئەو شارە هەیە.[2]
- گیرانی #فوئاد مەعسوم#ی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەند لێپرسراوێکی بەرزی تریان لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.[4][5]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەبۆنەی چوونەناوەوەی هێزەکانی ئێڕاق بۆ نێو هێڵی 36ی پانی، قەیرانێکی ڕامیاریی گەورە لە نێوان ئێڕاق و #نەتەوە یەکگرتووەکان# و ئامریکادا دەستی پێکرد.[3]