33 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد، مامۆستا #تاهیر تۆفیق# تێدەپەڕێت. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 20-10-2020 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی #هەولێر# بە ڕێوڕەسمێک یادی کۆچی دوایی کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی هەولێر لەو یادەدا گالەری مۆزە و کەلەپووری کردەوە. زۆربەی ئەوانەی لە یادەکەشدا بەشداربوون، جلی کوردییان پۆشیبوو.
تاهیر تۆفیق عەبدولڕەحمان لە ساڵی 1922 لە گەڕەکی بەفری قەندی شاری #کۆیە# لەدایکبووە. لە ساڵی 1945 دەستی بە چڕینی مەقام و سروودی نیشتمانی کردووە.
لە 20-10-1987 لە تەمەنی 65 ساڵیدا لە شاری کۆیە کۆچی دواییکردووە و هەر لەوێش بەخاکسپێردراوە.