$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئارام فەتحی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی #مەریوان#، لەلایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی #هەڵەبجە# ئاماژە بەوە دەکات: هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزیی ناسراو بە H1N1 کردووە و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن چارەسەری (تامیفلۆ) ئامادەکراوە، هاوکات هەموو ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکەینەوە کە باس لە توشبوونی هاوڵاتییەک دەکەن بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز.[3]
- لە دوێنێ شەوەوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە سنورییەکانی پارێزگای #دهۆک#ی گرتووە و ڕێگای چەند ناوچەیەکیش بەو هۆیەوە داخران. بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە هەر یەک لە ڕێگاکانی #زاخۆ# -کانی ماسێ، سەرزێر - کانی ماسێ، سەرسنک -سیارەتیکا، دهۆک -دەڤەری بەرواری باڵا داخراون.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376025/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە زینی وەرتێ و باڵەکایەتی بەفر ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ درووستکردووە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە زینی وەرتێ و باڵەکایەتی بەفر ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ درووستکردووە=KTML_ImageCaption_End=
- لە شەوی ڕابردوەوە شەپۆلێکی بەفر بارین شارەدێی #وەرتێ# و #قەسرێ# و دۆڵی ڕۆست و چەند گوندێکی #باڵەکایەتی# لە سنوری پارێزگای #هەولێر# گرتووەتەوە.[5]
- فەرماندەی جێبەجێکاری هێزە چەکدارەکانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاریداوە 60 ڕاوێژکاری سەربازی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان و عێراق بکات.[4]
- داوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەمەراسیمێکدا لە کتێبخانەی #هەژار موکریانی# لە هەڵەبجە، دوو کورتە فیلمی دەرهێنەر و سینەماکار، سەڵاح ئەحمەد ناسراو بە سەڵاحەڕەش نمایشکران و هۆڵێکی بچوکی سینەماییش لەناو کتێبخانەکەدا کرایەوە، کە بڕیارە هەفتانە فیلمی تێدا نمایشبکرێت.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی هۆشان و خالدییەی سەر بە ناوچەی عەین عیسا بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران دەکات.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان و پشتیوانی بۆ #یەپەگە#، لە ناوەندی گشتی پارتی چەپی ئەڵمانیا ئاڵایەکی گەورەی یەپەگە هەڵواسرا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376025/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پارتی چەپی ئەلمانیا ئاڵای یەپەگەی لە بارەگای ناوەندیی خۆی هەڵواسی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پارتی چەپی ئەلمانیا ئاڵای یەپەگەی لە بارەگای ناوەندیی خۆی هەڵواسی=KTML_ImageCaption_End=
- دوای کوژرانی #قاسم سلێمانی# و ئەبو مەهدی موهەندیس و ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراق، پەیمانی باکوری ئەتڵەسی باکور-#ناتۆ#، بڕیاریدا بە شێوەیەکی کاتی سەرجەم کارو چالاکیەکانی لە عێراق ڕابگرێت.[2]
- لە ناوچەی تاجی باکوری بەغدای پایتەخت کاروانێکی ئۆتۆمبێل بۆردومانکرا و بەپێی هەندێک سەرچاوە هێزێکی #حەشدی شەعبی# له و هێرشەدا کراوەتە ئامانج.[2]
- حکوومەتی ئێران ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگادار دەکاتەوە کە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی مافی بەرگریکردن لەخۆیان هەیە.[4]
- ئێران ئاڵای سووری هەڵدا کە لەلایەن شيعەکانەوە بە هێمای تۆڵەکردنەوە دادەنرێت. ئاڵاکە لەسەر مزگەوتی جەمران لە شاری قوم هەڵکراوە کە لەلایەن مەزهەبی شیعەوە بەرامبەر خوێنی ڕژاوی ناحەق هەڵدەکرێت و بانگەوازێکە بۆ تۆڵەکردنەوە کەسێکە کە گیانی خۆی بەخشیوە. لەسەر ئاڵاکە بە عەرەبی نووسراوە: ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت تۆڵەی خوێنی حوسێن بکەنەوە[4]