ساڵی 1943 لە #کۆیە# لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە شاری کۆیەو #کەرکووک# تەواوکردووە و ساڵی 1971 لە زانکۆی موستەنسرییەی بەغدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزیدا وەرگرتووە و دواتر لە شاری #هەولێر# وەک مامۆستایەکی لێهاتووی ئەو بوارە خزمەتی کردووە.
شەهید جەعفەر هەر لە منداڵییەوە هەستێکی کوردایەتی بەرز و ڕۆحێکی شۆڕشگێڕی پێشکەوتنخوازی تێدا بەدیدەکرا.
لە زۆربەی چالاکییە سیاسی و کۆمەڵاتییەکانی خوێندنگەکاندا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە.
ساڵی 1956 لە ڕیزەکانی یەکێتیی قوتابییانی ئەو سەردەمەدا بووەتە ئەندامو پاش ماوەیەکی کەم لە ڕێکخستنەکانی پارتی-دا دەستیداوەتە کاری سیاسی.
ساڵی 1964 پەیوەندیکردووە بەهێزی #پێشمەرگە#وەو وەک کادرێکی سیاسی و سەربازی درێژەی بە خەبات داوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/607/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=جەعفەر عەبدولواحید و خاتوو قانیعەی هاوژینی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/607/0002.JPG=KTML_Photo_End=
ئەم لاوە ڕۆشنبیرە دڵسۆزە دواتر لە ڕیزەکانی باڵی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان#دا فیداکاری زۆری نواندو ئاستی ڕۆشنبیریی و هۆشیاریی سیاسی و ئایدۆلۆجییەکەی قوڵتربوونەوە.
ئەو کاتەی کە لە بەغداش خوێندکاری زانکۆ بوو، دۆستایەتی لەگەڵ شەهید شیهاب-دا پتەوترکرد و لە سەرەتای دامەزراندنی (کۆمەڵه)دا شەهید جەعفەر یەکێک بوو لە هەڤاڵە دیارەکانی ئەو ڕێکخستنە نهێنییە و هێندەی نەبرد بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی و پاشان ڕێکخستنەکانی شاری هەولێرەشی ڕووبەڕووکرایەوە.
شەهید جەعفەر وەک سەرکردەیەکی کارامە گەلێک کادری دڵسۆز و لێهاتووی پێگەیاند. لە دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلولو کاتێک ئەرکە مێژووییەکان ڕووبەڕووی کۆمەڵە بوونەوە، شەهید جەعفەر ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە داڕشتنی بڕیاری بەجێو فراوانکردنی دەنگی ناڕەزایی دژ بەسیاسەتە فاشستییەکانی ڕژێمی بەغدا.
پاش ئاشکرا بوونی ئەڵقە سەرەکییەکانی کۆمەڵە لەلایەن دەزگا جاسوسییەکانی ڕژێمەوە، شەهید جەعفەر یەکێک بوو لەو هەڤاڵانەی کە فەرمانی گرتنی دەرچوو، بۆیە هاوڕێ لەگەڵ خاڵە شیهاب و چەند هەڤاڵێکی تردا بۆ خۆدەربازکردن چوونە ئێران تا لەوێوە بگەنە لای هەڤاڵانی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دەرەوەی ئێراق، بەڵام ڕژێمی شای ئێران دەستگیریکردنو سەرەتای ساڵی 1976 ڕادەستی ئێراقی کردنەوە، شەهید جەعفەر و هاوڕێکانی لە زیندانەکانی ئێراقدا نموونەی خۆڕاگریی و هەڵوێستبەرزیی بوونو سەروەرییەکی وایان تۆمارکرد کە لە مێژوودا نموونەی کەمە.
ئەم ڕۆڵە جوامێرەی کۆمەڵە ڕۆژی 21-11-1976، هاوڕێ لەگەڵ شەهیدان خاڵە شیهاب و ئەنوەر زۆراب دا بێباکانە چوونە بەر پەتی سێدارەو بەخوێنی خۆیان گڕو تینی شۆڕشی دیموکراتخوازی خەڵکی کوردستانیان گەیاندە لووتکە.[1]