یاسەمین کوردی لە ساڵی 1989 لە باوکێکی کوردی لوبنانی و دایکێکی نیو فلیپینی و نیو چینی لە مانێلای پایتەختی فلیپین لە دایکبووە.
وەک ئەکتەر لە ژمارەیەکی زۆر فیلم و درامای فلیپیندا ڕۆڵی گێڕاوە و چەندین خەڵاتی بە دەست هێناوە. لە ساڵی 2005یشەوە وەک گۆرانیبێژ ناسراوە و کۆمەڵێک ئەلبوومی هەیە.
دیار نییە داخۆ یاسمین کوردی ئاشنای زمان و کولتووری کوردییە یان نا، چونکە ساڵانی سەرەتای تەمەنی لە کوەیت بەسەربردووە و پاشان گەڕاوەتەوە فلیپین و لەوێ دەژی و دایکی کچێکە.[1]