$باکووری کوردستان$
- #موراد قەرەیلان# ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری #پەکەکە# باسی لە پشتگیرییەکانی ئەڵمانیا و کەنەدا بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری تورکیا کرد و وتی، ئەو دوو وڵاتە بەرپرسن لەو کۆمەڵکوژییانە، کە دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامیان دەدات.[4]
- بورهانەدین شاهین هاوسەرۆک شارەانیی قەرەیازی لە پارێزگای #ئەرزرۆم# لە دوای ئەوەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و دەستبەسەر پۆستەکەیدا گیرا و دەستگیرکرا.[4]
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی سێودین کەڵاشی کوڕی بەهادین، خەڵکی گوندی گیوەڕانی سەر بە کوتۆل، لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتەشی تورکیە پێکرا. ئەو کۆڵبەرە لە کاتی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران چووەتە خاکی تورکیە و دواتر لەلایەن هێزەکانی ئەرتەشی تورکیەوە تەقەی لێکراوە و پێکراوە.[8]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی بایەزید قادری چووپان دانیشتووی #نەغەدە# و خەڵکی گوندی سنجلە سەر بە بەخشی لاجانی #پیرانشار#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.[8]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لاوێکی کورد بە ناوی سالار چاوشی کوڕی عەبدوڵڵا، تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی گوندی حاجی لەکی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی #بۆکان#، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، دەسبەسەر کرا.[8]
- ماوەی دەسبەسەرکردنی ئەفشین شێخولئیسلامی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی #سنە#، دووبارە درێژە کرایەوە.[8]
$باشووری کوردستان$
- #لاهور شێخ جەنگی# ڕایگەیاند : #31ی ئاب# پەڵەیەکی نەگریسە و لەبیر ناکرێت. لە بەرامبەریشدا #ئومێد خۆشناو# ڕایگەیاند: کورت و کرمانجی هەموو ڕۆژێک بۆ پارتی خەبات و شانازییە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385291/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 31-08-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385291/0001.JPG=KTML_Photo_End=
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 591 تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 25 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 370 تووشبوو چاکبوونەتەوە.[1]
- ئەو 50 هەزار واژۆیەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن #ڕێکخراوی ژیانەوەی گەنجان# و #ژنانی گەنجی تێکۆشەر# کۆکرابوونەوە لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، ڕادەستی نوسینگەی #سلێمانی# ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و ئەوانیش ئاراستەی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەن.[5]
- دانیشتووانی گوندەکانی شارەدێی #سەرگەڕان# گرد بوونەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە عەرەبە هاوردەکان بگرن کە ئێستا هاتوونەتە ناوچەکە و ئەوان هاتوون داوای زەویوزاری کوردەکان دەکەن.[3]
- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای #دهۆک#، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی دهۆک وەعدوڵڵا محەمەد بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.[3]
- لیوا ئەنوەر عەزیز باوە، فەرماندەی سەربازیی یەکێتی و جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی #هەولێر#، بەهۆی توشبونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.[7]
- دوای ئەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، داوای پەرلەمانتارانی بۆ بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی ڕەتکردەوە، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: جارێکی دیکە ئیمزا بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی کۆدەکەینەوە.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 400 هاونیشتمانی بەهۆی بێکاربوونیانەوە لە باشووری کوردستانەوە گەڕاونەتەوە ڕۆژئاوای کوردستان.[2]
- دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەستنیشانکردنی 12 تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی #کۆرۆنا# ڕاگەیاند. ژمارەی ئەو کەسانەشی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 35 کەس.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- شاندی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە - MSD) لە شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دوای ئەوەی لەگەڵ حیزبی ئیرادەی گەلی سوریا ڕێککەوتننامەی دانوستانی بۆ چارەسەری سیاسیی کێشەکانی سوریا واژۆ کرد، لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبوونەوە.[4]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، داوای لە ڕووسیا کرد، خۆی بەدووربگرێت لە هەر هەنگاوێک خزمەت بە لایەنەکانی پەیوەست بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە سووریا بکات، لەوانەش یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#).[6]
- نوێنەری باڵای ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پوختەی ئەنجامی کۆبوونەوەی یەکێتییەکەیانی بە تورکیا ڕاگەیاند و بە وەزیری دەرەوەی تورکیای گوت: دەست لە ڕەفتارە تاکلایەنەکانتان هەڵگرن.[6]