کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا 🆕
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  595,659
وێنە
  125,786
پەرتووک PDF
  22,278
فایلی پەیوەندیدار
  131,228
ڤیدیۆ
  2,202
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
320,678
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,183
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,973
عربي - Arabic 
45,646
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,081
فارسی - Farsi 
16,960
English - English 
8,581
Türkçe - Turkish 
3,874
Deutsch - German 
2,048
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
364
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
96
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
63
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,865
شوێنەکان 
17,040
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,475
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,327
وێنە و پێناس 
9,548
کارە هونەرییەکان 
2,547
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,349
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
791
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,151
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,740
کورتەباس 
22,661
شەهیدان 
12,284
کۆمەڵکوژی 
11,536
بەڵگەنامەکان 
8,832
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,072
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,649
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,151
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,339
PDF 
35,019
MP4 
4,265
IMG 
239,596
∑   تێکڕا 
281,219
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئیبراهیمی قادری
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
بەشکردن
Copy Link3
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp1
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)4
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئیبراهیمی قادری
ئیبراهیمی قادری
ناو: ئیبراهیم
نازناو: ئیبراهیمی قادری
ناوی باوک: کەریم
ناوی دایک: سەیزادە
ساڵی لەدایکبوون: 1934
شوێنی لەدایکبوون: #مەهاباد#
$ژیاننامە$
هونەرمەندی دەنگخۆشی موکریان و شارە ئازیزەکەی مەهاباد، (ئیبراهیم کەریم عەبدولڕەحمان عەبدولقادر) ە، نازناوی هونەری ‌ (ئیبراهیمی قادری) یە و دایکی ناوی ( سەیزادە ئەمین سەیدقادر) ە، لە گوندێکی هەڵکەوتەی نێوان دوو شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( مەهاباد و #بۆکان#) کەمێژوویەکی زۆر جوانیان هەیە لە بواری نەتەوەیی و هونەریی و زادەی گەورە هونەرمەندانی نەتەوەکەمانە، هونەرمەند ئیبراهیمی قادری لە گوندی ( عیسا کەند) لە ساڵی ( 1934) ی زاینی لەخانەوادەیەکی جوتیاری خانەدان و هونەردۆست بەدنیا هاتووه و چاوی بەسرووشتی جوانی گوندەکەیان هەڵهێناوە‌.
لەبەرەی دوو دایکان هونەرمەند خاوەنی (6) برا و (2) خوشکە، لە تەمەنی هەرزەکاریدا هونەرمەند لەسۆز و خۆشەویستی دایک و باوکی بێبەش دەبێت و دایکی پێشتر کۆچی دوایی کردووە، لە ساڵی (1951) باوکیشی دەچێتەبەردلۆڤانی پەروەردگار و ئیبراهیمی گەنج و شۆخ و شەنگ ڕووبەڕووی تاڵ و سوێرییەکان و شەونخوونی ژیان دەبێتەوە.
لەبەر ئەوەی لە گوندەکەیان قوتابخانە نەبووە، هونەرمەند لەوبەهرەیە بێ بەش دەبێت، بەڵام ماوەی دوو ساڵ خراوەتە (حوجرە) لە لای مەلا خوێندوویەتی، بەڵام بەداخەوە هیچ فێرنەبووە.
هونەرمەند بەحەسرەتەوە باس لەو بەهرەیە دەکات کەلێی بێ بەش بووە ( نەمتوانی وانە بخوێنم و لەو نیعمەتە گەورەیە بێبەش بووم، بەڵام لەزەمانی پێشمەرگایەتیدا لەحیزبی دیموکرات فێری خوێندن و نووسین بووم، لە ژیانی هونەریمدا هەرچەندە نەخوێندەوار بووم، بەڵام هەموو کات حەزم بەقەڵەم و کاغەز دەکرد، پێم خۆشبوو کە لەگەڵ پیاوی گەورەی خوێندەوار و ئاشنا بەئەدەب تێکەڵاو بم و زۆر لە مەجلیسیاندا دانیشتووم و چێژم لێوەرگرتوون).
هونەرمەند ئیبراهیمی قادری باس لەو ڕۆژگارە دەکات کە دەناسرێت و چۆن تێکەڵاو بە خەڵکی و ئەو دنیا جوان و شیرینەی گۆرانی وتن بووە ( دەستم بەگۆرانی وتن کرد و لە ماوەیەکی کوورتدا ناوبانگم دەرکرد و لە شار و دێهاتان لێیان دەگێڕامەوە و زۆر جاران نەیان دەهێشت بێمەوە ماڵێ و لەو داوەتە دەیانبردمە داوەتێکی دیکە، و سەدان بووکم لە گەورە ماڵان سوارکردووە و دامبەزاندووە، جودا لە گۆرانی بەزم و هەڵپەڕکێ، گۆرانی دیکەشم گوتووە و هەروەها گۆرانی زۆر گۆرانیبێژانی مەزنیشم گوتۆتەوە)..
ڕاستە زۆربەی گۆرانییەکانی هونەرمەند، تێکستەکانی فۆلکلۆرن و هەڵقووڵاوی هەناوی کۆمەڵی کوردەوارین، بەڵام هەندێک گۆرانی کە هیی خودی هونەرمەندن، هەریەکەیان پاشخانێکی خۆش و ناخۆشی هەیه و تەنانە لەسەر گۆرانیی خوێندن دووچاری کێشەش بووە، وەک گۆرانی ( وەرە وەرە گێلگێلەداری) لە ساڵی ( 1957) لە گوندی ( لەگز ) ی بۆکان دەریانکردووە.
گۆرانیشی هەیە کە هەڵقووڵاوی بیر و هەستی خۆیەتی لەژێر کاریگەریی سرووشتی جوانی وڵات لە وەرزی بەهاردا و قاسپەی که و و جریوەی چۆلەکه و ئاوی سازگاری کانیاو خوڕەی جۆگەلەو چرۆی گوڵە بەیبوون و مێلاقە و، ، ، تاد، ئەوانە دەبنە هەوێنی گۆرانییەک دوای پشوودانێک لەدەرەئەنجامی ماندووبوونێکی زۆر، لە ساڵی (1963) هونەرمەند دێتە باشووری کوردستان و تا پشتی ( هێرۆ) دێت ، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ( #سەردەشت# ) و بەلای ( کێلێ ) دا و بینینی ئەو سرووشتە دڵڕفێنە کە چاو پێی تێرنەبووه و بەهەشتێکە کە خودا بەخشیوەتی بەبەندەی خۆی، هونەرمەند لەسەرچاوەی سەردەشت پشوویەک دەدات و دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو سرووشتە، ئەو نیعمەتە جوانه، دوای پشوودان ئەو ئاوازە لەوێدا دەخوڵقێنێ و تێدەچریکێنێ ...
( سێوە لاسوورەی زێوێ مەنزەرەی بەردەپانی
گوڵی دەوری سەرچاوێ کەوی پشتی بێورانێ
بەژنت خەڵفی ساوایە، مەمکت هەرمێی ئالانێ
ماندوو مردووی ڕێگەیەم ناکێشم پەشیمانی ...)
ئەو گۆرانییە هونەرمەند لە ساڵی (1971) لەڕادیۆی مەهاباد بڵاوی کردووەتەوە.
بەداخەوە لەو سەردەمەی کە هونەرمەند ئیبراهیمی قادری و هاوڕێی هونەرمەندەکانی لە بواری زیندووکردنەوە پاراستنی زمان و فۆلکلۆری کوردی وەک هونەرمەندێکی خۆڕسک ئەسپی خۆیان تاوداوە، وەک ( عەلی خەندان، سەید محەمەدی سەفایی، مەلاحسێنی عەبدوڵڵازادە، ڕەسوڵی نادری، سەیدعەلی سەردەشتی، ئیبراهیمی فەتاحی، برایانی زێ زێ، عەبە دەڕژێ و ...تاد) بە شێوەیەکی کەم بایەخ و بەناو و ناتۆرەی ( شایەر و لۆتی و چاوەش) ناوبراون و زۆر جاران لێیان نزیک نەبوونەتەوه و بەچاوی ڕێزه و لەکەسایەتی و هونەرەکانیان نەڕوانیوە‌، نووسەر و توێژەری بواری فۆلکلۆر ( سەڵاح نیساری ) نووسیویەتی:
( گۆرانیبێژانی شایی گێڕی کوردەواری، نەک هەر بەچاوی ڕێزەوە سەیریان نەکراوە، بەڵکە نێو نیتکەیان پێداداون ! ناتۆرەیان وەدوو خستوون، تەنانەت خەڵکی دەمارگرژ و کاڵفام و گوێ لەمست و زۆربەی خۆبەزلزان و ساماندار و گیرفان گەرمان، شەرمییان کردووە بێژن جیران و هاوساماڵی ئەو دەنگبێژ و خۆشوێژانەین! لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشیدا خۆیان لێدوور گرتوون، لە زۆر کۆڕو کۆبوونەوەدا لە نزیکیان دانەنیشتوون! کەچی هەر ئەو جەنابانە لەشایی و خۆشییەکاندا ، بەتایبەت لەوەختی زەماوەندی (کوڕ) ی خۆیاندا ئاتاج و منەت باری بەقەولی خۆیان ئەو ( لۆتی ) یانە بوون، بەڵام هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێ کەمتر کەسانێک هەستیان بەوە کردووە ئەو شایەرانە چ خزمەتێکیان بە تۆره و زمان و گۆرانی ڕەسەنی کوردەواری کردووە، سنگ بە سنگ ئەم خەزێنەیان لەگەڵ خۆیان هێناوه و لە مردن پاراستوویانە، ئەم سەروەت و سامانەیان قەڵا قەڵا هەڵچنیوە و بەئامێزی نسارەوە لە خۆر گەزین پاراستوویانە، هەمیشە بەجلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە هاتوونە نێو خەڵک ، بە حەق ئەو خزمەتەی شایەران گوند بەگوند و شاربەشار بەبێ هیچ چاوەڕوانییەک بە خەڵکی خۆیان کردووە شایانی سپاس و ڕێزلێنانە).
هەر ئەو هونەرمەندە خۆنەویست و دەنگبێژ و بەیت بێژ و شایی گێڕانە کە بەداخەوە بەلۆتی و شایەر ناودەبران، هیچیان دەرچووی هیچ قوتابخانەیەکی هونەری نەبوون، تەنیا دەرچووی ئەو قوتابخانە دەوڵەمەندە لێوڕیژەی کەلتوور و فۆلکلۆری کوردی بوون، بەو ئامێرە ڕەسەن و سادانەوە ( دەهۆڵ و زوڕنا، باڵەبان، دووزەلەو زەربێکەوە) حەوت شەو و حەوت ڕۆژان، بەبێ ماندوو بوون زەماوەند و داوەت و شاییان گێڕاوه و شادی و خەنده و جوڵە و بزەیان خسووەتە سیما و دڵی گوێگر و بیسەرانی ئەو ئاهەنگەوە، لەگەڵ ئەوەی بەڕێز و حورمەتەوە لە توانا و دەنگی خۆشیان و ژەنینی ئامێرەکانیان بڕوانیبایە، جێی داخە کە بە شێوەیەکی ناتەندرووست پوڵ و پارەیان هەڵداوە و کەوتووەتە سەرزەوی، ڕاستە ئەوانیش مرۆڤن و پێویستیان بەژیانە، ئەو دیاردە ناشیرینە یەکێک بووە لەو دیاردانەی کە هونەرمەند ئیبراهیمی قادری پێی سەغڵەت بووە و کاری لەسەر کردووە کە ئەو ڕەفتارە نەهێڵێت ( لەزەماوەند و داوەتدا لە لایەن خەڵکی یەوە پارەیان هەڵدەدا و شاباشیان دەکرد و ئەو پوڵە دەکەوتە سەرزەوی، لەنێو ئەو خۆڵ و تەپۆتۆزەدا دەبوو هەڵیبگریتەوە و لەسەر سەرتی دابنێی و بەسڵامەتی فڵانە ئاغای دا بڵێیت، دەتوانم بڵیم من یەکەم کەس بووم بەرپەرچی ئەوەم دایەوه و وتم ئەوە کارێکی نەشیاوه و نابێت ئەو کارە بکرێت تا لەداوەت و زەماوەند دا قەدەغەم کرد)..
دەنگ و هونەر و گۆرانییەکانی هونەرمەندی میللی ئیبراهیمی قادری، هەر بە تەنیا لە شار و شارۆچکه و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتدا بڵاو نەبووەوە، لەبەر ئەوەی خاوەن دەنگێکی خۆش و هونەرێکی شادی بەخشی هەبووە و هونەرەکەی بێ خەوش بوو، لە باشووری کوردستان یشدا بڵاو بۆوه و هەوادرێکی زۆری لەدەوری هونەرەکەی خۆی کۆکردەوە، دیارترین لە گۆرانییەکانی کە لە باشووردا دەبیستراو جێی پەسەند و ڕەزامەندی گوێگران بوو، گۆرانی ( هەنار هەنار هەنارە، ئەی گوڵم ڕوو لە کوێ کەم، لێوت خوێنی گەشمە، شەهێن و شەهلا، هەی دکتۆر، شەمامه و خاڵخاڵ و ئەو کراسە گوڵ هەنارە و دەیانی دیکە).
هونەرمەند هەرچەندە ئاستی خوێندەواری بەوشێوەیە نییە، بەڵام دەتوانێت بنووسێت و بخوێنێتەوە، بەڵام لەخەرمانی گۆرانییەکانیدا کە زۆر لەهۆنراوەکانی فۆلکلۆرن و لەفەوتان ڕزگاری کردوون و بەشێوازێکی نوێ و جوان بیانڵێتەوە، بەبێ ئەوەی بیانشێوێنێ و لەڕەسەنایەتییەکەیان کەم بکاتەوە، بەڵام سوودی زۆری لەهۆنراوەی شاعیران وەرگرتووه و ئاوازی لەسەر داناون و بەدەنگە خۆشکەی خوێندوونی، شاعیرانی وەک ( هەژار، هێمن، هێدی، حاجی هاشمی نانەوازادەگان، وەفایی، مستەفا بەگی کوردی، شەریف، سوارەی ئیلخانیزادە، سەید عەلی ڕەحیمپوور (سەید عەلی سەردەشتی )، غەریب پشدەری، عوسمان حیسامی، حاجی شێخ عەوڵای شەمسی بورهانی، عەلی حەسەنیانی، سێمان شاوەلە و دکتۆر مەولەوی شیرازی و چەندینی تر)..
هونەرمەند جیا لەو گۆرانییانەی لە داوەت و زەماوەنددا خوێندوونی و بەدەیان کاسێتی بەدەنگی خۆش لەگەڵ مۆسیقادا تۆمارکردووە و، ماوەی (8) ساڵ بە شێوەیەکی فەرمی ئەندامی ئیدارەی ( فەرهەنگ و هونەر) ی ڕادیۆی مەهاباد بووە، لەوماوەیەدا نزیکەی (40) گۆرانی تۆمارکردووە.لە ساڵی (1974) هونەرمەند لە لایەن بەڕێوەبەرانی ڕادیۆی #کرماشان#ەوە خەڵاتی ڕێزلێنان لە بەرانبەر بەخشش و کارە هونەرییەکانی پێدەبەخشرێت..
هونەرمەند ئیبراهیمی قادری، خاوەنی کەسایەتییەکی بەرز و خۆشەویست لەنێو کۆمەڵ و شاری مەهاباد و تەواوی کوردستان و هەروەها هاوڕێ هونەرمەندەکانی، لە ماوەی ژیانی هونەریدا لەگەڵ زۆر لەهونەرمەندان پێکەوە گۆرانی خوێندووه و بەشداربووە لەداوەت و خۆشیی و شاییدا، سەرەتا لەگەڵ هونەرمەندان ( محەمەد حەتۆتە و شەریف دۆدۆڵچە) کە دوو هونەرمەندی بلیمەت بوون لە بواری گۆرانی میللید، پاشان هونەرمەند (صاڵح بۆکانی، مەلا حسێنی عەبدوڵڵا زادە، حەسەن زیرەک، ڕەسوڵی نادری، سەید محەمەدی سەفایی، عەلی گڵێنانی، سەید عەلی سەردەشتی، قادر مامەندی و ئەحمەد شەنگە و ئیسماعیل سەردەشتی و ...تاد) ، کارە هونەرییەکانی هونەرمەند لەگەڵ گرووپی مۆسیقادا ئەنجامی داون و بەدەست و پەنجە زێڕینەکانی هونەرمەندان ( شاداب ، ڕەشید فەیزنەژاد ، عەزیزی تارژەن و ..تاد، ، خۆزگە ناوی هەموو ئەو هونەرمەندە ژەنیارانە کە هاوکاری هونەرمەند بوون بهاتایە و ناویان فەرامۆش نەکرێت و ڕێز لەماندوو بوونیان بگیرێت) هونەرمەند ئیبراهیمی قادری دەڵێت ( کاتێک لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی مەهاباد بووم، هونەرمەند ڕەشید فەیزنەژاد زۆر هاوکاری کردووم و هەندێک لە گۆرانییەکانمی تەنزیم کردووە، خۆم بەقەرزاری دەزانم )..
لە دوای ڕاپەڕینی گەلی کوردستان لە ساڵی (1991) و هاتنەدی بارودۆخێکی جیاواز لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و کرانەوەی سنوور لەنێوان ڕۆژهەڵات و باشوور، هونەرمەند لە ساڵی (2003) بەیاوەری هونەرمەندی شمشاڵژەنی گەورە ( #قالە مەڕە# ) و لە ساڵی (2006) و دواین جار لە ساڵی (2014) هاتۆتە باشووری کوردستان و لە شاری #سلێمانی# و #هەولێر# ، لە لایەن کەناڵی ئاسمانی ( کوردستان و کوردسات) ەوە بانگهێشت کراوە و بەرنامەی هونەری لەو کەناڵە ئاسمانی و لۆکاڵییەکان تۆمارکردووە.
لە ساڵی (1951) و تا بەئەمڕۆ دەگات، هونەرمەند لەوڕێگە پیرۆزەی هونەر بەردەوامە و بەداخەوە ئەوە ماوەی چەند ساڵێکە گۆرانی ناخوێنێ ، دیارە ئەوەش پەیوەندی بە هەڵکشانی تەمەن و پێی خۆشە کەڕێگە خۆش بکات بۆ هونەرمەندانی دیکە کە ڕێبوارێکی بەئەمەکی ئەو ڕێگە پیرۆزەی هونەر بن و دڵسۆزانە و لە خزمەتی هونەری ڕەسەنی نەتەوەکەیاندابن، بەڵام پرسیارێک دێتە پێش، هونەرمەند خاوەنی ( 5) کوڕ و کچێکە، تەمەندرێژبن، ئایا بۆ هیچ یەک لە منداڵەکانی ڕێچکەی باوکیان نەگرتووه و نەبوونەتە گۆرانیبێژ ، لەوبارەیەوە هونەرمەند ئیبراهیمی قادری دەڵێت ( لەگەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ مامۆستایانی ئایینی لەوسەردەمەدا لە گوند و ئاواییەکان بەداخەوە ڕۆڵێکی خراپیان دەگێڕا، ئەو دەست و پەنجە زێڕینانە، ئەو هونەرمەندانە کە دەهۆڵ و زوڕنایان لێدەدا و کەیف و خۆشییان بە خەڵک دەبەخشی، بە ناوی حەرام و ئەوانە ( لۆتین) لەبەرچاوی خەڵک سوکیان دەکردن و بەکەم سەیریان دەکردن، ئەو هونەره و هونەرمەندانە کاتێک هونەرەکەیان لە شارەکان نزیکبوونەوە ئەوجارناوی ( چاوەش ) یان وەدوو نان، بەڵێ منداڵەکانم هەموویان دەنگیان لە من خۆشترە ..! کاتێک منداڵەکانم لە قوتابخانە یان لەکوچه و کۆڵانان لەگەڵ هاوڕێ کانیان کێشەکیان هەبایە یان دەمەقاڵەیەک ڕووی دابا ، پێیان دەوتن بڕۆ بڕۆ کوڕە ( لۆتی و چاوەش )..
تا ئێستا چەندین جار هەوڵم لەگەڵ کوڕەکانم داوە و پێم وتوون دەنگتان خۆشه و شتێکم بۆبڵێن، پێم دەڵێن بابە گۆرانی چی بڵێین، ئەوەنییە لە دەرەوە پێمان دەڵێن کوڕە لۆتی و چاوەش ، بەداخەوە ئەو کاریگەریی لەسەر ڕۆحیەتیان داناوون و ڕێچکەی هونەرییان نەگرت من وەکوو ئیبراهیمی قادری هەرچی یەک بم ، کوڕی ئەم ئاو خاکه و کوڕی میللەتەکەی خۆمم..! )..
وەک ئاماژەم پێدا هونەرمەند ماوەی چەند ساڵێکە کە لەهونەری گۆرانی خوێندن و چوونە سەر داوەت و زەماوەند دوور کەوتووەتەوه و گۆرانی ناخوێنێ و، زۆربەی کاتێکانی لەنێو دۆست و هاوڕێکانی و شارە ئازیزەکەی مەهاباد بەسەر دەبات و لەماڵەوەش زۆربەی کاتێکانی لەگەڵ ئامێری تەسجیلەکەیدا و بەگوێگرتن لە گۆرانییەکانی خۆی کە پێش سی، چل ساڵ لەوبەر خوێندوویەتی و لەگەڵ دەنگ و موزیکەکەدا دەداتە شەقەی باڵ و لەو هەوارانە پشوو دەدات کە جەوان و جاحێڵ بووە و خاوەنی دەنگ و توانایەکی بەرزبووە و چریکاندوویەتی، دەگەڕێتەوە بۆئاواییەکانی ( باوەجەند، قادرئاوا، وەتەمیش، عیساکەند ، مەمەلیان، گوێچکەدەرە، گەرماویان، بێوران وکانی باغ و شارەکانی مەهاباد و #پیرانشار# و نەغەده و #شنۆ# و ....تاد ) و لە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە هەوارەکەی خۆی لە شاری مەهاباد و فرمێسک بەچاوەکانیدا دێنە خوار کەف و کوڵی دڵی خۆی به و فرمێسکانە ساڕیژدەکات.
دوای نووسینی ئەو چەند دێڕە لەسەر هونەرمەند ئیبراهیمی قادری، بەپێویستی دەزانم کە بەحورمەتەوە ناوی ئەو کەسایەتییە دڵسۆزانە بهێنین، کە خەمخۆرانە ئەو ئاهەنگ و کوڕ و داوەت و زەماوەندانەیان لەسەر کاسێت تۆمارکردووه و ئەمڕۆ بوونەتە ئەرشیفی بەنرخی هونەری میللی نەتەوەکەمان، بەداخەوە تەنیا ناوی ( کەریمی تەڵایی) خاوەنی تۆمارگای (تەلایی) لە شاری مەهاباد دەزانم و خۆزکە ناوی هەموویانم بردبا.
لە کۆتاییدا دەڵێم سڵاو و ڕێز و حورمەت بۆ مێژووی نیوسەدە لە تێکۆشانی هونەریی هونەرمەند ئیبراهیمی قادری و ئەو هەموو بەرهەمە جوان نایابانەی تۆمارکردوو خستویەتییە سەر خەرمان و گەنجینەی هونەری مۆسیقا و گۆرانی میللی نەتەوەکەمان و پێی دەڵێم خەرمان بەرەکەت و ماڵت هەمیشە ئاوادەن بێت بۆ دەنگ و هونەرەجوانەکەت.
جەمالی دەلاک 9-8-2021
$سەرچاوەکان:$
. پەرتووکی گەنجینەی گۆرانی کوردی، ، کۆکردنەوە و ئامادەکردنی، عوسمان شارباژێڕی، لاپەڕە (58)
. پەرتووکی، ، کیژە سابڵاغی، ، ئیبراهیمی قادری، هەولێر 2009 ، لاپەڕە ( 3)
. پەرتووکی ( تاریک و ڕوون ) گولبژێرێک لەهۆنراوەکانی هێمن، لاپەڕە (3)
. بەرنامەی ( ئەزموون و ژیان) کورد کەناڵ لە 01-07-2020
. پەرتووکی ( خەزێنەی هەرمان) توێژینەوەی گۆرانی فۆلکلۆر ، ، چاپی دووەم ، ، نووسەر: سەڵاح نیساری، لاپەڕە ( 14)
. پەرتووکی ژیان و هونەر ، ، ئامادەکردن و کۆکردنەوەی تاهیر کرمانج ، بەرگی دووەم ، لاپەڕە (125)
[1] [2]
ئەم بابەتە 441,862 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://kurdistantv.net/ 02-02-2024
فایلی پەیوەندیدار: 16
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 21
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1934
ڕۆژی کۆچی دوایی: 19-11-2024 (90 ساڵ)
جۆری کەس: گۆرانیبێژ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): مەهاباد
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): مەهاباد
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
وڵات - هەرێم (نیشتەجێبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوانهـ.ب.)ەوە لە: 22-01-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوانهـ.ب.)ەوە لە: 19-11-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 441,862 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.111 KB 22-01-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!