ناو: ئازاد
نازناو: ئازاد شەوقی
ناوی باوک: مەحمود شەوقی
ساڵی لەدایکبوون: 1929
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #10-08-2002#
$ژیاننامە$
ئازاد شەوقی لە ساڵی 1929 لە شاری هەولێر چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوه، لە بنەماڵەیەکی ناسراو و دیاری شاری #سلێمانی#یە، خوێندنی سەرەتایی لە شاری دیوانییەی باشووری ئێراق تەواوکردووە و قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیی لە شاری #کەرکووک# و پەیمانگای هونەرە جوانەکانی لە شاری بەغدا تەواوکردووه، پاشان بۆ ماوەی 13 ساڵ سەرپەشتیاری پەروەردەیی بووە لە شاری سلێمانی.
سەرەتای کاری هونەریی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغداوە دەستی پێ کردووه، لە ژیانی هونەرییدا دەیان پێشانگای نایابی کردۆتەوه، کە سەرجەمی تابلۆکانی گوزراشت لە جوانی کوردستان و کۆمەڵی کوردەواری دەکەن.
ئازاد شەوقی لە مانگی ئایاری ساڵی 2000 تووشی نەخۆشی (غودەی لیمفاوی) بوو، ئەگەرچی دواتر نەشتەرگەری و چارەسەری بۆکرا، بەڵام بە ئازار و کۆمەڵێک لە هیوای هونەری و مرۆڤایەتییەوە لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ساڵی 2002دا بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا.
$هەندێک لە پێشانگاکانی$
-1958 پێشانگای شێوەکاریی هاوبەش لەگەڵ قوتابییەکانیدا
-1959 پێشانگای شێوەکاریی لەگەڵ هونەرمەند خالید سەعید دا
-1962 پێشانگای هاوبەش لەئەڵمانیایی دیموکراتی، لەڤیستڤاڵەکانی دیموکراتی
-1965 پێشانگای تایبەتیی خۆی لە زانکۆی ئەمەریکی لەبەیرووت
-1973 پێشانگای تایبەت لە کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی لە بەغدا
-1981 پێشانگای تایبەتیی لە بەغدا
-1992 پێشانگای تایبەتیی لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی
-1993 پێشانگای ڕێزلێنانی پەڕڵەمانی هەرێمی کوردستان بۆ کارەهونەرییەکانی
-1993 پێشانگای شێوەکاریی هاوبەش لە پاریس
-1997 پێشانگای ڕێزلێنانی پەڕڵەمانی کوردستان
-2000 پێشانگای تایبەتیی لە هەولێر [1]