ناونیشانی توێژینەوە: ئەتڵەسی جێناوە کەسییەکان لە شێوەئاخاوتنی خۆشناوەتیدا
توێژەران: شێروان حسێن حەمەد؛ بەشی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، #زانکۆی ڕاپەڕین#
ڕێباز ئیبراهیم مەحمود؛ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی، #زانکۆی کۆیە#
$پوختە$
ئەتڵەسی زاری یان شێوەزاری بریتییە لە کۆمەڵێک نەخشەی زمانی، کە بڵاوبوونەوەی دیاردەیەکی زمانی لە سنووری جوگرافی ناوچەیەکی دیاریکراو نیشاندەدات. ئەم نەخشە زمانیانە لە ڕێگەی کۆمەڵێک هێمای تایبەت تایبەتمەندی دەنگی یان وشەیی یان ڕێزمانی یاخود واتاییەکانی ئاخێوەرانی ڕەسەنی ناوچە دەستنیشانکراوەکە دەخاتەڕو.
نیشاندانی چۆنییەتی دابەشبوونی جۆراوجۆری زمانی لە ناوچەیەکی جوگرافی دیاریکراو بە زارناسی جوگرافی ناودەبرێت، لە زارناسی جوگرافیدا ناوچەی جوگرافی و دوری نێوانی ناوچەکان بە بنەمای گرنگ هەژماردەکرێن. لێکۆڵەری زمانی هەندێک گۆڕاوی زمانی هەڵدەبژرێت بەپێی ئامانجی دیاریکراو جیاوازییە دەنگی وشەسازی و ڕستەسازی زمانی بە ئامانجگیراو لە ناوچەیەی دەستنیشانکراو لەسەر نەخشە نیشاندەدات.
ئەم لێکۆڵینەوەیە لەژێر ناونیشانی (ئەتڵەسی جێناوەکەسییەکان لە شێوەئاخاوتنی خۆشناوەتیدا)، هەوڵدەدات ئەتڵەسی مۆڕفۆلۆژی (22) گۆڕاوی زمانی بکێشێت و شییانبکاتەوە، گۆڕاوە زمانییەکان لەم لێکۆڵینەوەیدا تەنیا گۆڕاوی مۆڕفیمین لە جۆری جێناوەکەسیییەکان. ئەم لێکۆڵینەوەیە لەسەر بنەمای ڕێبازی (وەسفی_مەیدانی_ئاماری )، کە بە زارناسی کلاسیک ناودەبرێت ئەنجام دراوە، هەوڵدراوە لەسەر بنەمای ئەم ڕێبازە یاسا مۆڕفۆلۆژییەکانی (شێوەئاخاوتنی خۆشناوەتی) شیبکرێنەوە و نیشانبدرێن.
دوای هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی گۆڕاوە زمانییەکان، لە ڕێگەی پرسیاری کورت و گفتوگۆ لەگەڵ ئاخێوەران، دوای گوێگرتن و نووسینەوەی گۆڕاوەکان و شیکردنەوەی ئاماری ڕێژەی وەرگیراوەکان بە بەرنامەی (SPSS) خراونەتەڕو. گریمانەی سەرەکی لێکۆڵینەوەکە بریتییە لە (گۆڕاوی زمانی- ئاستی مۆڕفۆلۆژی لەسەر بنەمای هەڵکەوتەی سنووری جوگرافی لە ناوچەی خۆشناوەتی جیاوازی بەرچاودەکەوێت و شێوەی زمانی تەواوی ناوچەکە جیاوازە، ئەگەرچی جیاوازییەکان کەمیش بن) لە کۆتاییدا گریمانەکە لە لایەن لێکۆڵەرەوە پەسەند و جێبەجێ دەکرێت.
=KTML_Bold=ئەم توێژینەوەیە لە خول 10، ژمارە 3، هاوین 2023، لاپەڕە 221-235ی #گۆڤاری زانکۆی گەرمیان# بڵاوکراوەتەوە. [1]=KTML_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=683008&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەی ئەتڵەسی جێناوە کەسییەکان لە شێوەئاخاوتنی خۆشناوەتیدا=KTML_Link_External_End=