بەنداوی کەنگیر، بەنداوێکە لەسەر #ڕووبای کەنگیر# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان درووستکراوە، دیوارەکانی بەنداوی کەنگیر بە بەرزی 42 مەتر و بە درێژی 740 مەتر لەسەر ڕووباری کەنگیر لێدراوە و دەریاچەیەکی پێکهێناوە کە توانای گڵدانەوەی 20 ملیۆن مەتری سێجا ئاوی هەیە، ئەو بەنداوە لە شارەدێی مێژوویی زێرنەی ئەیوان لێدراوە و پێش داخستنی دیوارەکانی بەنداوەکە، تیمەکانی شوێنەوارناسی ئیلام ڕایانگەیاند کە کۆشکێکی سەردەمی ساسانییەکان و 200 گۆزەڵە و شوێنەواری سەردەمی ئەشکانی (پێش زایین) و سەرەتای ئیسلامیان تێدا دۆزیوەتەوە.
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە #10-03-2016#، ئێسحاق جیهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران بە یاوەری حەمید چیتچیان، وەزیری وەزەی ئەو وڵاتە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی شەهیدانی ئیلامەوە گەیشتنە ئەو پارێزگایە و لە یەکەمین قۆناخی گەشتەکەیان، سەردانی شاری ئەیوانیان کرد و بەنداوی کەنگیریان کردەوە. [1]