قەڵای سپی
قەڵایەکی مێژووییە بە دووری (3) سێ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارەدێی #مەندەلی# شارۆچکەی بەلەدڕوزی شاری دیالە، بەرزی قەڵاکە 20-30 مەتر دەبێت و بەسەر مەندەلییدا دەڕوانێت، گردێکی ڕووتەنە و لە سەروبەندی جەنگی ئێراق-ئێران (1980-1988) کرابووە سەربازگەی سوپای ئێراقی بۆیە زۆربەی شوێنەوارە مێژووییەکە شێوێنراوە، دەکەوێتە ڕۆژاوایی #ڕووباری کەنگیر#، بەهاران بە هۆی سەوزایی دەشتی #گەڵاڵ کەنگیر# قەڵا سپییەکە زۆر جوان دەردەکەوێت. [1]