ناوی گۆرانی: بۆی دێنم
ناوی گۆرانیبێژ: #حەسەن زیرەک#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=671755&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی بۆی دێنم=KTML_Link_External_End=
=KTML_Bold=تێکستی گۆرانی=KTML_End=
نەخۆش و سەرگەردانم بۆ باڵات پەرێشانم
دەڵێم دەستم دەستۆکە تەسکێ دەردت لە گیانم
غەریب و دڵپەشێوم ئەمن نازت ناتوانم
بۆی دێنم بۆی دێنم لە گوڵ و گوارەی بۆ دێنم
دوو کۆرپەی لە لانک بێ هەردووکیان ڕادەژێنم
یان ئەو باسکی خۆم دەبڕم یا هیچیان ناگریێنم
کەی دانیشین دووبەدوو کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو
مەمکت خڕە وەک هوڵوو سنگت بەفری ئاڵمەڵوو
دە وەرە و دەستم دەستۆکە و بۆ تۆم ئاور تێ بەربوو
بۆی دێنم بۆی دێنم لە گوڵ و گوارەی بۆ دێنم
دوو کۆرپەی لە لانک بێ هەردووکیان ڕادەژێنم
یان ئەو باسکی خۆم دەبڕم یا هیچیان ناگریێنم
سوێند بەوەڵڵا و بیللایە بەو دەردەی لە دڵمدایە
زولفی هەودا هەودایە بەوەی بادیهەوایە
بە ڕۆژ قەولم دەداتێ شەوێ لە ژوانم نایە
بۆی دێنم بۆی دێنم لە گوڵ و گوارەی بۆ دێنم
دوو کۆرپەی لە لانک بێ هەردووکیان ڕادەژێنم
یان ئەو باسکی خۆم دەبڕم یا هیچیان ناگریێنم
دەردت لە ماڵم کاڵێ و کەزیەت بەندی ڕەشماڵێ
سێ گەز بە گەزی کوردی باسکم لە گەردنت هاڵێ
پێم عەیبە و پێم ئیرادە لەبۆت بکەم ماڵە و ماڵێ
تۆ بڕۆ بابت ڕازی بکە و دایکت بۆ من هیچ ناڵێ
بۆی دێنم بۆی دێنم لە گوڵ و گوارەی بۆ دێنم
دوو کۆرپەی لە لانک بێ هەردووکیان ڕادەژێنم
یان ئەو باسکی خۆم دەبڕم یا هیچیان ناگریێنم
عەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
خەدەنگی لە دڵم داوە
ئاوری لە من بەرداوە قەدبڵند و بەڵەک چاوە
لەوەتە ئەو ژنە تۆراوە هێزی ئەژنۆم نەماوە
بۆی دێنم بۆی دێنم لە گوڵ و گوارەی بۆ دێنم
دوو کۆرپەی لە لانک بێ هەردووکیان ڕادەژێنم
یان ئەو باسکی خۆم دەبڕم یا هیچیان ناگریێنم
غەمگین و دڵپەشێوم بڕوانە باری لێوم
هەر ئەتۆی غونچەی سێوم
غەریب و دڵپەشێوم دەبێ تۆ بکەی بەخێوم
بۆی دێنم بۆی دێنم لە گوڵ و گوارەی بۆ دێنم
دوو کۆرپەی لە لانک بێ هەردووکیان ڕادەژێنم
یان ئەو باسکی خۆم دەبڕم یا هیچیان ناگریێنم [1]