ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: خدر
ساڵی لەدایکبوون: 1870
ساڵی کۆچی دوایی: 1905
شوێنی لەدایکبوون: #شەقڵاوە#، گوندی شێخ مەموندیان
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
بنەچەیی ئەم بنەماڵە (ئەحمەد خدر وسو عەبدولڕەحمان).
لە نەتەوەی (کورد)ن سەربە عەشرەتی (خۆشناو)ن.
لە گوندی (شێخ مەموندیان)ی سەربە شارۆچکەی شەقڵاوە.
دوو برای دیکەی هەبووە بە ناوی: مستەفا، قادر.
لە ساڵانی (1870) سێ برا (ئەحمەد - مستەفا - قادر) لەسەر دوژمنداری زێدی باب و باپیرانیان جێ دێڵن و دێنە هەولێر.
مستەفا خدر وسو ئەوەدان گەنج بووە و ژنی نەهێناوە دەچێتە ماڵی )حەبیب ئاغای دزەیی) و لە شەڕێکدا کوژراوە لێرەدا کۆتایی بە چیرۆکی مستەفا دێت.
(قادر خدر وسو) ئەوەیان کچێکی بووە بە ناوی (ئامینە قادر) لە دوایی هاتوون بۆ هەولێر (قادر) بێ سەر و شوێن بووە و چارەنووسی ون بووە.
ئەحمەد خدر وسو: لەدایکبووی ساڵی 1840 گوندی (شێخ مەمودیان).
کە هاتووە بۆ هەولێر ژنی لەگەڵدا بووە بەڵام منداڵی نەبووە. لە گەڕەکی #تەعجیل# نیشتەجێ بووە و کاری مەڕداری کردووە. لە هەولێر ژنی دووەمی هێناوە و لەوەشیان منداڵی نەبووە.
پاشان ژنی سێیەمی هێناوە کە (دیان) بووە و خەڵکی شارەدێی عەنکاوەی نزیک هەولێر بووە بە ناوی (شنێ) و ناویان گۆڕیوە کردوویانە بە (فاتمە).
لەو ژنەی سێیەم تەنیا کوڕێکی بووە ناویان ناوە (ئیبراهیم).
ئەحمەد خدر کە هاتۆتە هەولێر لە گەڕەکی (تەعجیل) هەتا ساڵانێکی زۆر (مەڕداری) کردووە پاشان وازی لەو کارەی هێناوە و دەستی بە بازرگانی (تووتن) کردووە و لە بازاڕی هەولێر شوێنی تایبەتیی خۆی هەبووە.
لە ساڵی 1905 کۆچی دوایی کردووە.
ئەحمەد لە دوای خۆی تەنیا کوڕێکی جێهێشتووە بە ناوی (ئیبراهیم). [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=