ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1957
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #زەنگەنان# شارەدێی #بەردەڕەش#
$ژیاننامە$
- لە ساڵی 1957 لە گوندی زەنگەنان لە شارۆچکەی بەردەڕەش لە دایک بووە.
- لە ساڵی 1958 بۆ هەولێر کۆچ دەکەن و لە قەڵاتی هەولێر نیشتەجێ دەبن.
- لە ساڵی 1979 خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە.
- لە ساڵی 1979 بووە بە مامۆستا و لە قوتابخانەکان لە هەولێر دەرسی داوەتەوە.
- لە ساڵی 1982 ەوە تا ڕاپەرین وەک پێشمەرگەیەک لە شاخ بووە.
- لە ساڵی 2020 خانەنشین بووە. ئێستاش خەریکی نووسینی چەند کتێبێکە.
کتێبە چاپکراوەکانی
- دەستپێکی بڵاوکردنەوەی لە ناوەڕاستی حەفتاکان لە گۆڤاری بەیان بووە.
- دوو کتێبی لە فارسییەوە تەرجەمەی کوردی کردووە، یەکێکیان لە ساڵی 1990 چاپ کراوە بە ناونیشانی تا لێم نەدەن نابمە پیاو
- #بنەماڵە دێرینەکانی هەولێر؛ بەشی یەکەم# لە 2020 لە چاپ دراوە. مێژووی سەد بنەماڵەی دێرینی هەولێر لە خۆ دەگرێت، بە وێنە و شەجەرنامە، 800 لاپەڕەیە.
- #بنەماڵە دێرینەکانی هەولێر؛ بەشی دووەم# لە ساڵی 2024 چاپ دراوە. ئەم بەرگەش 40 بنەماڵەی دی لە خۆ دەگرێت.
ئەم کتێبانەش کاریان لە سەر دەکات، هێشتا تەواو نەبووە:
1- خدری زیندە، چەند کورتە چیڕۆکێکی تەنزئامێزە.
2- هەر پەندێک، چیرۆک و بەسەرهاتەکەی. [1]