دەستەی کارگێڕیی #یانەی وەرزشی ئافرەتانی دهۆک# دوای بەدەستهێنانی نازناوی فوتساڵی نایابی یانەکانی کوردستان، لە ئێستادا یانەکە ئومێدی زیاتر بووە بۆ ئەوەی بتوانێ لە ماوەی داهاتوودا کار لەسەر درووستکردنی چەندین تیپی جیاواز بکاتەوە، یانەکە لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بەفەرمی دەستەی ڕاهێنەرانی تیپی فوتساڵی بۆ تەمەنی ژێر 18 ساڵی درووستکردووە لە (ئاراز ساڵح وەکوو ڕاهێنەر، سیپل شوکر وەکوو یاریدەدەری ڕاهێنەر، دەریا یونس وەکوو ڕاهێنەری گۆڵپارێز) دەستنیشان کران، لە ئێستادا یانەکە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ خول و پاڵەوانێتییەکانی داهاتوو، یانەکە لە شاری دهۆک دەستی بە مەشق و ڕاهێنانەکان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە پێشکەش بکەن لە پاڵەوانێتییەکانی داهاتوو، لە ئێستادا دەستەی ڕاهێنەران خەریکی دەستنیشان کردنی ژمارەیەک یاریزانی تازەپێگەیشتوون بۆ ئەوەی بتوانن ئەم یاریزانانە بگەنە ئاییندەی تیپەکە و شەڕی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە بەم یاریزانە لاوانە بکەن، دەستەی کارگێڕی یانەکەش جگە لە تیپی فوتساڵ تیپی باسکەی کچانیشیان درووستکردووە و یانەکە هەوڵی بەردەوامی هەیە بۆ ئەوەی سەرجەم تیپەکانی کچان بۆ شاری #دهۆک# درووست بکەن، یانەکەش لە ئێستادا هەردوو تیپی فوتساڵ و باسکەی درووستکردووە و هەوڵی درووستکردنی زۆرترین یاریزانی بەتوانا دەدەن بۆ شاری دهۆک و بۆ ئەوەی لە ئاییندەدا پشت بە تواناکانی ئەم یاریزانە کچانەی شارەکەیان ببەستن، ئەمساڵ فوتساڵی یانەکەش بە پشتبەستن بە چەندین کچە یاریزانی دەرەوەی شارەکە توانی نازناوی فوتساڵی یانەکانی کوردستان بگەڕێنەوە شاری دهۆک، بۆیە لە ئێستادا یانەکە کار بۆ یاریزانانی شارەکەیان دەکەن بۆ ئەوەی لە داهاتووش ئەم کچانەی ببنە داهاتووی یانەکە لە خول و پاڵەوانێتییەکان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 209 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!