کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,549
وێنە
  123,556
پەرتووک PDF
  22,053
فایلی پەیوەندیدار
  125,126
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,823
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
915
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,513
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,936
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,041
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,100
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,716
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
46
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   تێکڕا 
272,746
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هونەرمەند ئازاد قادر ئافرێنەری ئاواز و گۆرانی لە خەراباتدا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook1
LinkedIn0
Messenger1
Pinterest0
SMS0
Telegram1
Twitter0
Viber1
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هونه‌رمه‌ند ئازاد قادر ئافرێنه‌ری ئاواز و گۆرانی له‌ خه‌راباتدا
هونه‌رمه‌ند ئازاد قادر ئافرێنه‌ری ئاواز و گۆرانی له‌ خه‌راباتدا
هونەرمەند ئازاد قادر ئافرێنەری ئاواز و گۆرانی لە خەراباتدا
نوسینی: #ئاراس ئیلنجاغی#
مەی جێگەی مشتومڕی زاهیدان و خەڵوەتنشین و عابیدان بووە، زۆرێک لە خواناسان و بوێژان لە تێکست و دەق و پەخشان و هۆنراوەکانیاندا عاریفانە باس و خواسیان لەسەر(شەڕاب) و مەی کردووە، لەم دونیایەدا حەڕام و یاساغ و قەدەغە و بڤەیە، له و دونیاشدا بنەما و مایەی دنە و هاندانی پەیڕەوانە، هێندە فرەیە وەکو ماستی بواران بەڕووبارانە، ئەوەی لێرەدا دەمەوێت باسی بکەم، باسی مەی نییە، لە سەروبەندی شاعیرانی کلاسیک و ڕۆمانتیک و ڕیالیزمدا، کە شاعیرانی کلاسیک، نمونەی وەک (#مەحوی#) بە(مەجاز)یانە باسیکردووە و وتوویەتی:
لەبەر قاپیی خەراباتا منی دی، عیشوەیێکی کرد
وتی(مەحوی) لەبادەت چی، ئەتۆ خوێنی جگەربەستە
و نمونەی وەک(#هێمن موکریانی#)یش لە ڕۆمانتیکدا به مەجازی و واقیعیانە باسیکردووە وەک لە هۆنراوەی(ساقیا وابادەوە، وابادەوە):
موشتەری وەک من لە مەیخانە کەمن
زۆبەیان شاد و بە کەیف و بێ خەمن
ئەوەی من باسی دەکەم شاعیرێکە خۆی بە شاعیر دانەناوە، بەڵکو مەی خواردنەوە بووە بە ئیلهامی شیعرەکانی، بەڕاستەقینەیی مەی نۆش بووە و بنەمای ئافراندنی هۆنراوە و ئاوازەکانی بووە، ئەویش هونەرمەندی شوێن بزر و کەوتوو لە کونجی خەرابات و دۆسیە تۆز لەسەر کەوتووەکانی شاری مەزنە شاعیرانی وەک(#حاجی قادری کۆیی# و #دڵدار#)ە، کە ئاواز و گوێی مۆسیقی لە(تەنزیلە)کانی داپیرەی- دایکی باوکی فەقێ(گوڵێ-گورێ)ەوە بە میرات بۆ ماوەتەوە، لە خێزانێکی بەشمەینەت و کارەساتبار، لە شارێکی پێشکەوتووخواز و پڕ کلتور و چین و توێژی جیاواز گۆش و پەروەردە و گەورە بووە، ئەویش هونەرمەند و ئاوازدانەر و گۆرانی بێژ و هۆزانڤان(ئازاد قادر)ە، کەناوی تەواوی(ئازاد قادر محەمەد)ە، لە ساڵی(1949)دا لە گەڕەکی(بایزئاغا)ی شاری(#کۆیە#) لە خانەوادەیەکی هونەردۆست چاوی بەژیان هەڵهێناوە، تاوەکو پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندووە، دواتر وەک فەرمانبەر لە فەرمانگەی(انحصار-پشکنینی تووتن) لە کۆیە دامەزراوە، جگە لەزمانی کوردی و عەرەبی، بەهۆی کارکردنی لەگەڵ فەرمانبەرە بوڵگارییەکان له و فەرمانگەیە بە تەواوەتی فێری زمانی(بوڵگاری)یش بووبوو، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی(کوڕ و کچێک)بووە، لەتەمەنی گەنجییەوە ئاڵودەی مەی بووە، ماوەیەک دووچاری نەخۆشی جگەر بووە، بۆیە دکتۆریش مەی لێ قەدەغە دەکات، ئەویش بەشیعر و ئاوازێک وەڵامی دکتۆری داوەتەوە و گوتویەتی: بێ شەڕاب من قەد ناتوانم، هەر(مەی)یش بووە بە ئیلهامی کۆمەڵێک ئاواز و شیعر و گۆرانی.
زۆرێک لە ئاوازەکانی لەلایەن هونەرمەندان و گۆرانیبێژانەوە بردراون و دەستکاری کراون وەک:
1-هونەرمەند(#محەمەد عەزیز#) ئاوازی گۆرانی و هەڵبەستی: هێندە مەست و سەرخۆشم به و چاوانە.
2-هەردوو هونەرمەند(میرۆز کۆیی و #سەیران عوسمان#) ئاواز و گۆرانی و شیعری: کۆڕی ئێواران- ئەی دەستەی لاوان ئەی دەست بە پیاڵەوە...
3-هونەرمەند(شێرکۆ کۆیی) شیعر و ئاواز و گۆرانی: بێ شەڕاب من قەد ناتوانم).
4-هونەرمەند(#ئاراس کۆیی#) شیعر و ئاواز و گۆرانی: سەفەر.
5-هەروەها بە جیا هەر یەک لە هونەرمەندان: زاهیر محەمەد کۆیی و #عەدنان کەریم# و ئازاد قادر بەبێ ئاگاداربوون لە یەکتری ئاوازییان بۆ تاکە شیعرێکی مامۆستا(هێمن موکریانی) کردووە ئەویش: (پەیامی من بە گوێرەی ئه و دڵبەرە نازدارە ڕاناگا).
6-جگە لە کۆمەڵێک ئاواز و شیعر و گۆرانی وەکو: هەردێم و هەردێم و کچی مەی فرۆشم و..تاد.
مەی هێندە کاریگەر بووە بەسەر باری ژیان و تەندروستی و کۆمەلایەتی و داراییەکەی، لە بنەچەدا شاعیریش نەبووە، بەڵام مەی نۆشین ئەویکردووە بە ئاوازدانەر و هەڵبەست نووس، کێش و سەروای بۆ داناون، تاکە شاعیرە هیچ تابڵۆیەکی سروشتی سەرنج ڕاکێشی وەک(چیا و ڕووبار و شار و کچێکی جوان) سەرنجی بۆ نووسینی هەڵبەست ڕانەکێشاوە، تەنها ڕووداوە ڕاستەقینەکان و بەسەرهاتەکانی ژیانی وەکو: کۆڕی خواردنەوە و نەخۆشی و عاشق بوون و دابڕان و جیابوونەوە و لە دەستدانی ئازیزان کاری لێکردووە و مەی ئاوازی بۆ خوڵقاندووە، بە دوو بۆ سێ پیاڵە ئافراندنی پێ کردووە، ئەم هونەرمەندە لە تەمەنی(57) ساڵیدا لە ڕێکەوتی14-08-2006دا کۆچی دواییکردووه و لە گۆڕستانی(دەروێش خدر) لە شاری کۆیە بەخاک سپێردراوە، بەداخەوە بە گوێرەی کلتور و داب و نەریت وەک پێویست ئاوڕ لە تواناکانی ئەم هونەرمەندە گومناوەی شارەکەی حاجی نەدراوەتەوە، بەندە بەهاوکاری مامۆستا #هەژار محەمەد# عەلی کۆیی خەریکی کۆکردنەوەی هۆنراوە و ئاوازەکانی ئه و هونەرمەندە نەی ژەن و مەی نۆش و خۆشنوودەین.
سەرچاوە:
1-چاوپێکەوتن لەگەڵ مامۆستا(هەژار محەمەد عەلی کۆیی) مۆسیقار و هونەرمەند و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و هاوڕێی هونەرمەندی کۆچکردوو، لە31/5/2002لە کۆیە.
2-دیمانەیەکی تایبەت(جولاو-ڤیدیۆیی)، هەژار محەمەد عەلی و ئازاد قادر محەمەد لە6/11/2002، ئامادەکردنی هەژار محەمەد کۆیی وە وێنەگر: ئومێد ڕەزا و ئەرشیفی: ئەمیر کەبابچی. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,816 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
تایبەت بۆ کوردیپێدیا ئامادەکراوە!
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 03-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 03-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,816 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.19 KB 03-06-2022 ئاراس ئیلنجاغی ئـ.ئـ.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.594 چرکە!