ناو: ئازاد
نازناو: ئازاد پێنجوێنی
ناوی باوک: ئەکرەم عەلی حەمەڕەشید
ساڵی لەدایکبوون: 1971
شوێنی لەدایکبوون: #پێنجوێن#
بڕەوانامە: سێی ناوەندی
$ژیاننامە$
ئازاد ئەکرەم، ساڵی 1971 لە پێنجوێن لەدایکبووە، ئەندامی کارای سەندیکای یەکێتی هونەرمەندان
هونەرمەندی 3 لە بەشی سینەمای #سلێمانی# سەر بەڕۆشنبیری گشتی سلێمانی.
ماوەی چڵ ساڵە تاکوو ئێستا 2025 وەک ئەکتەر و سیناریۆنووس و دەرهێنان لە سینەما و شانۆ و درامادا کارم کردووە.
خاوەنی زیاتر لە پەنجا بەرهەمی هونەریم،
چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانم لەناوەوە و دەرەوەی کوردستان بەدەست هێناوە، لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا بابەتم بڵاوبوونەتەوە، چەندین پێشەکیم بۆ پەرتووکی نووسەران نووسیوە، لە بواری نووسین خاوەنی حەوت پەرتووکم لەژێر ناوی
1-ئەو مرۆڤانەی دەگمەنن بەرگی 01
2-ئەو مرۆڤانەی دەگمەنن بەرگی 02
3-ئەو مرۆڤانەی دەگمەنن بەرگی 03
4-وێستگەی نەمری، چیرۆک تەنز.
5-نیشتمانی من لە کوێیە، چیرۆک تەنز.
6-وەرزی پێنجەمی پیاوێکی باراناوی، یاداشتنامە.
7-مرۆڤ بوون، کۆمەڵێک وتەو پەندی ژیانی خۆمن.
8-فریشتەی ژێر چەترەکە، کۆمەڵە چیرۆک، خەریکی نووسینیم. [1]