ئالان کوردی، ئەو منداڵە تەمەن سێ ساڵە، کۆچکەرە بوو کە لەگەڵ خێزانەکەی کاتی شەڕی #داعش# ساڵی 2015ز.، لە ڕۆژاوای کوردستانەوە هەڵهاتن بەرەو تورکیا و دواتر دەیانویست دەربازیان بن بۆ ئەوروپا.
ئالان، دواتر لەلایەن جەندرمەیەکی تورکەوە لە کەنار دەریایەکی شاری بۆرمای تورکیا، لە 2ی سێپتەمبەری 2015ز. بەخنکاوی دەدۆزرێتەوە.
ئالان، دیمەنێکی زۆر تراژیدی لای هەموو جیهان درووستکرد، کە هەروەک بڵێی خەوی لێکەوتبێت، ئاوا دەردەکەوت، ئەم دیمەنە هەرای زۆری نایەوە لەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتی لە جیهان و سیاسەتی دژ بە کۆچبەران و شەڕی داعش.
ئالان، بوو بە سنبولی قوربانیانی کۆچبەران. ئەوەی جێی داخ بوو، دایک و برایەکەی تەمەن پێنج ساڵانەشی خنکان، تەنیا باوکیان دەربازی بوو، دواتر لە ڕێی سەفارەتی کەنەدییەوە باوکی ئالان مافی مانەوەی پێبەخشرا لەو وڵاتە، بەڵام ڕەتی کردەوە، مافی مانەوەی لە ڕێگای خۆشکەکەیەوە بۆ فەراهەم کرا کە چەند ساڵێک بوو لە کەنەدا دەژیا.
خێزانی ئالان کوردی ناوی ئەیلانیان ڕەت کردەوە کە دەزگا مێدیاکانی تورکی ئالانیان بە ناوی ئەیلان ناساند، باوکی ڕازی نەبوو ئەو ناوە تورکییە ببێتە ناوی ئەیلان.
پاشان باوکی ئەیلان، بەیەکجاری گەڕایەوە ڕۆئاوای کوردستان، لە #04-09-2025#ز. لە #کوبانێ# تەرمی خێزان و منداڵەکانی هەر لەوێ بە خاکی سپاردن. [1]