ناو: مەزۆ
ناوی باوک: لەشکری عەزیز
ڕۆژی لەدایکبوون:# 01-07-1942#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #30-06-2019#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری هەولێر
$ژیاننامە$
وەرزشکارێکی دێرینی شاری هەولێرە، ساڵی 1950 بەدواوە لە قوتابخانەی ئیبن خەلەکان و ئەربیل ئولا خوێندوویەتی، لەسەر دەستی مامۆستا تاهیر دەست دەکات بە وەرزش. 1967 وازی لەخوێندن هێناوە. ساڵانی حەفتاکان دەستگیر دەکرێ و دوای ئازاد دەکرێ و دەست دەکات بە نووسینی کتێب لەسەر مێژووی وەرزشی هەولێر، لە سەنتەری گەنجان (مرکز الشباب) دادەمەزرێ بەردەوام دەبێ لەو وەرزش و خزمەتکردن، بایخ بە مناڵ وگەنج دەدات لە وەرزشی بۆکسین (ملاکمە) و پایسکیل سواری و زۆرانبازی.
ئەرشیفی وێنەی هەبوو زۆر پێشانگای فۆتۆگرافی کردووتەوە، نزیکەی 45 ساڵ خزمەتی کرد پاشان خانەنشین کرا.
بەڵام هەربەردەوام بوو لە وەرزش کردن و ڕۆژانه لە دەوری 60 مەتری یاخوت لە مەیدانەکان ڕاکردن و وەرزشی دەکرد.
لە ناوەڕاستی مانگی 6 ساڵی 2019 کاتێ وەرزش دەکات تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆی دڵتەزێن دەبێ، دەکەوێتە نەخۆشخانه ڕۆژی #30-06-2019# بە هۆی سەختیی برینەکانی کۆچی دوایی دەکات وماڵئاوایی کرد [1].
ساڵی 1969 چوویتە ڕێزی تیپی پۆلیسی هەولێر .
ساڵی 1980 -1960 یاریزان و ڕاهێنەر بووە لە یاریەکانی زۆرانبازى، پاسکیلسوارى، تۆپی پێ و گۆڕەپان و مەیدان.
لەزۆرانبازی بەڕاهێنەری عێراق چووەتە #کوبا# و #ئیسپانیا#. بڕوانامەی نێودەوڵەتیى دبلۆمی هەبووە لە زۆرانبازی. بەم دواییە یاریزانێکی لێهاتووی ڕاکردنی ماوە درێژ بووە [2].