لە ساڵی 1985 لە شاری #هەولێر#، لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ لە دایکبووە.
قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری هەولێر تەواوکردووە.
قۆناغی زانکۆی لە کۆلێژی زمان بەشی (زمانی کوردی) لە زانکۆی #کۆیە# تەواوکردووە.
نامەی بەکالۆریۆسەکەی لەسەر شاعیری کورد (عەبدوڵڵا پەشێو) بوو، بە ناونیشانی (چەمکی یاخیبوون لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو)
مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردییە.
خوێنەری بابەتەکانی (زمان و ئەدەب و فەلسەفە)یە.
بەدەیان بابەتی ڕێزمانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان بڵاو کردووەتەوە.
زمانەکانی کوردی و فارسی و عەرەبی.. بەباشی دەزانێت.[1]