کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  591,136
وێنە
  125,232
پەرتووک PDF
  22,220
فایلی پەیوەندیدار
  129,116
ڤیدیۆ
  2,200
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
319,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,530
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,873
عربي - Arabic 
44,987
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
27,481
فارسی - Farsi 
16,399
English - English 
8,571
Türkçe - Turkish 
3,859
Deutsch - German 
2,044
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
96
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
24
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,394
شوێنەکان 
17,038
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,247
وێنە و پێناس 
9,489
کارە هونەرییەکان 
2,166
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,144
نەخشەکان 
293
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,194
شوێنەوار و کۆنینە 
794
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,117
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,734
کورتەباس 
22,561
شەهیدان 
12,256
کۆمەڵکوژی 
11,440
بەڵگەنامەکان 
8,769
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,071
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,646
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,125
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,938
PDF 
34,935
MP4 
4,157
IMG 
237,543
∑   تێکڕا 
278,573
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
زەکی ئەحمەد هەناری
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook1
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English1
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
زەکی ئەحمەد هەناری
زەکی ئەحمەد هەناری
زەکی نازناوی (محەمەدی کوڕی ئەحمەد کوڕی وەسمان)ی هەنارییە، لەبەر زیرەکی بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی مامۆستا (عەبدولڕەحمان شەرەف) ناوی ناوە (حەمە زەکی) ئەویش لە جیاتی محەمەد یان حەمە هەر ناوی (زەکی) بۆخۆی بەکار هێناوە.
ئەو زاتە لە ساڵی 1909 لە شاری #کۆیە# هاتۆتە دنیاوە، لە تەمەنی 7 ساڵیدا باوکی لە سوختەخانەی (مەلا حەبیبی ئەحمەدی شەمامێ) لەبەر خوێندنی داناوە، چەند ساڵێک خوێندوویەتی و فێری زمانەکانی فارسی و عەرەبی بووە.
لە پایزی ساڵی 1921دا چووەتە بەر خوێندنی فەرمی لە قوتابخانەی سەرەتایی کۆیە و سەبارەت بە زانینی بنچینەی خوێندەواری لە پۆلی دووەمی سەرەتایی دانراوە و لەو ساڵەدا لەپاڵ زمانی کوردی و فارسی، زمانی ئینگلیزیش دەخوێنرا و لەو ساڵەی خوێندنی (1921-1922)ەوە وانەی ئینگلیزی خوێندووە، کە گەورەتریش بووە لەلای مامۆستایەکی ئینگلیزی زان ئەو زمانەی بە چاکی فێربووە.
لە ساڵی 1925دا لەگەڵ چەند قوتابییەکی دیکە لە تاقیکردنەوەی بەکەلۆڕیای پۆلی شەشەمی سەرەتایی دەردەچێت و لە پایزی ساڵی 1926دا دەچێتە بەغدا و لە (دار المعلمین-بەشی مومتاز) وەردەگرێت دوای دوو ساڵ خوێندن لە 1928دا دەردەچێت و لە ڕۆژی 1928-11-10دا بە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی کۆیە دادەمەزرێ، چونکە مامۆستایەکی پەروەردەکار و بە توانا بووە، لە ساڵی 1938دا دەکرێتە بەڕێوەبەری قوتابخانەی دووەمی سەرەتایی کۆیە، تاکوو مانگی تشرینی یەکەمی 1941 و لەو ساڵەدا دەکرێت بە بەڕێوەبەری شارەدێ و دوای چەند ساڵێک لە فرمانەکەی لادەدرێ و چەند ساڵ بێکار و فرمان دەمێنێتەوە تاکوو لە ساڵی 1951دا دەگەڕێتەوە سەر کار و فرمانی مامۆستایی و لە شاری #هەولێر# دادەنرێت و دوای دوو ساڵ دەگەڕێتەوە شاری کۆیە و لە ساڵی 1954دا دەکرێتە بەڕێوەبەری قوتابخانەی قادریەی سەرەتایی لە کۆیە و لە ساڵی 1957دا دەکرێتە بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی شاری کۆیە و لە پایزی 1958دا دەگوێزرێتەوە بۆ قوتابخانەی سەرەتایی شارەدێی #تەقتەق# و دوای ماوەیەک دەگەڕێتەوە کۆیە و دەکرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی #قەندیل#ی سەرەتایی ئێواران و ماوەیەک بەڕێوەبەری قوتابخانەی باواجی دەبێت ئینجا خانەنشین دەکرێت و خەریکی پوختە کردنی بەرهەمە ئەدەبییەکانی دەبێت.
مامۆستا زەکی لە ساڵی 1963دا لە سەردەمی حوکمی #بەعس#ی فاشی تووشی گرتن و ئەشکەنجەدانێکی زۆر دەبێت و لە دواییدا ژیانێکی سەخت و ناخۆش بەسەر دەبات تاکوو لە ڕۆژی 9ی مانگی تەمووزی ساڵی 1967دا لەپر دڵە گەورەکەی لە لێدان دەکەوێت و چاوی ژیانی تا هەتایە لێک دەنێ.

=KTML_Bold=زەکی هەناری و شیعر و ئەدەبیاتی کوردی:=KTML_End=
مامۆستا زەکی هەناری، لە تەمەنی هەرزەکارییەوە هەوڵی شیعر دانانی داوە و سروود و هۆنراوەی خۆش و سووکی هۆنیوەتەوە بۆ قوتابییانی، ئارەزوویەکی زۆری لە شیعر و ئەدەبیاتی فارسی بووە، بۆیە کتێبی (#گوڵستان# )ی سەعدی شیرازی لە فارسییەوە بە شیعر و پەخشان کردووە بە کوردی و هەروەها داستانەکەی (#دەئاکی زۆردار# )ی لەگەڵ سەرچاوەی فارسی وەرگرتووە و بە شیعری کوردی دایڕشتووە و بەرهەمێکی بە پێزی پێشکەش کردووین و گەلێک هۆنراوەی دڵداری و کۆمەڵایەتی و نیشتمانیشی داناوە و سەرجەمی بەرهەمە چاپ کراوەکانی ئەمانەی خوارەوەن:
1. دواڕۆژی دەئاکی زۆردار-112 لاپەڕەیە و لە ساڵی 1960دا لە بەغدا چاپ کراوە- بە شیعر دایرشتووە و ئەم داستانە بەر لە چاپکردنی لە لایەن دوکتۆر فەخری دەباغ بە ناوی (نهایة التاغية) کراوە بە عەرەبی و چاپ کراوە و دەنگێکی باشی لەناو ڕووناکبیرانی عەرەب و کورد داوەتەوە.
2. گوڵستان: شاکارەکەی شاعیری فارس (سەعدی شیرازی)یە بە شیعر و پەخشان کردوویەتی بە کوردی و لە بەغدا لە ساڵی 1968دا لەپاش مەرگی بەچاپ گەیشتووە و 303 لاپەڕەیە.
3. لە پێناوی ئەویندا (شانۆگەری)یە و لە دانانی خۆیەتی، لە ساڵی 1974دا لە #سلێمانی# لە لایەن کاک زاهیری برایەوە چاپ کراوە.
4. چاپی دووەمی گوڵستانی سەعدی شیرازی- پێداچوونەوەی #غەریب پشدەری# - جگە لەم بەرهەمانەیشی دیوانێکی شیعری کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و سروودی نیشتمانی لەپاش بەجێماوە.
چەند نموونەیەک لە شیعرەکانی:
ئێمە لێرەدا تەنیا داستانە شیعرییەکەی (دواڕۆژی دەئاکی زۆردار)مان لەبەر دەستدایە تاکوو نموونەی شیعری ئەم شاعیرەی لێ وەرگرین و شاعیر لە بەشی یەکەمی داستانەکەیدا ئەم دێڕە شیعرەی خوارەوەی کردووە بە درووشم و دەڵێت:
زەمین پێویستی چەند بە بارانە،
زانین بەم پێیە پێویستی گیانە!
شاعیر (باران) بۆ ڕووەک و گیانلەبەران و (زانین) بۆ مێشک و گیانی مرۆڤ وەک یەک بە پێویست دەزانێ، هەر وەک گیاندارن بێ ئاو ناژین، گیانی مرۆڤیش بێ زانین ژیانێکی شارستانی ناژی، چونکە ژیانی نەفامی و نەزانی مەرگە و شاعیر لەسەر زمانی (شالیار ئازاد) ڕوو دەکاتە (دەئاک)ی شا دەڵێت:
زانایان دەڵێن پیاوی ڕاست و پاک
لە تۆژینەوە سەربەستە و بێ باک

گەر ڕێی شێر بگری بەراستی ڕەوتی
گەر ڕێی ڕاست بگری بە چەوتی کەوتی!
ئینجا شاعیر لەسەر زمانی شالیار ئەرمایلی دڵسۆزیش دەڵێت:
دۆست ئەو کەسەیە بە وشەی ڕاستی
دۆستی دڵ تەنگ کا و لایدا لە سەختی!

گوێ مەدە دوو ڕوو بۆ گرتنی ڕێی خوا
کەڵکی لە پشێوی بازارە هەر جار

بۆ ژین سەر لە نوو دانێ بناغە
لەگەڵ تیمارکە کێ جەرگی داغە!

داد فێنک و خۆشی، ستەم ئاگرە
بە ڕێی خۆش بڕۆ، ڕێی سووتن مەگرە
بەم جۆرە شالیاری خێرخواز ئامۆژگاری شا دەکات، بەڵام بێ هوودە دەبێت و لە ئەنجامی کاردا، کاوەی ئاسنگەر ئاڵای ڕاپەڕین هەڵدەکات و لەگەڵ زۆر لێکراو و جەرگ سووتاواندا هەڵمەت دەبەنە سەر کۆشکی دەئاک و مێشکی شای خونکار دەپرژێنن و سەردەمێکی نوێ و نەورۆزی ژیانی گەلی چەوساوە دادەنێنن و شاعیر لەسەر زمانی کاوەی ئاسنگەر ئەم مەبەستە بە شیعر دادەڕێژی و دەڵێت:
هێزی گەلە گەل، هەر وەک دەستاڕێ
زۆردار و بەدخوای ورد ورد دەهاڕێ

هێزی گەلە گەل، کە کردی نیاز،
لە زۆردار خوێنمژ هیچ ناداتن باز

هێزی گەلە گەل، هەر وەکو لافاو،
ڕای ماڵی کۆشکی زۆرداری گڵاو!

خێزان نەمابوو نەکرابێ ڕەش پۆش
بۆ کوڕی کوژراوی نەبووبێ بێ هۆش!
تاکوو هەر لەسەر زاری کاوەی ئاسنگەر لە کۆتاییدا دەڵێت:
ڕۆژی ئازادمان لە دەستی زۆردار
ڕێکەوتی ڕۆژی یەکەمی بەهار

ئەم ڕۆژە بۆ گەل، بۆ ڕوویی زەمین
ڕۆژێکی نوێیە، ببتە جەژنی ژین.

ڕۆژی ئازادی، ناوم نا (نەورۆز)
کورد گشت ساڵ بیکا بە جەژنی پیرۆز!
مامۆستا زەکی هەناری هەر شاعیر و وەرگێڕ و پەروەردەکار نەبوو، بەڵکو لە هەمان کاتیشدا چیرۆک نووسێکی واقیعیش بوو، گەلێک چیرۆکی پتەوی نووسیوە و لە ڕۆژنامەکانی وەکو (هەولێر)ی زمانحاڵی کۆمەڵەی مامۆستایانی هەولێردا بڵاوی دەکردنەوە و نرخێکی ئەدەبی باشیان هەیە.[1]
ئەم بابەتە 89,501 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1909
ڕۆژی کۆچی دوایی: 09-07-1967 (58 ساڵ)
ئاستی خوێندن: پەیمانگا (لیسانس)
جۆری خوێندن: پەروەردە
جۆری کەس: زیندانی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کۆیە
شارەزایی لە زمان: فارسی
شارەزایی لە زمان: عەرەبی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (نیشتەجێبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-09-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-02-2026 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 89,501 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.17 KB 12-09-2014 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.25
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.39 چرکە!