ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد باوەڕ
ناوی باوک: محەمەد
$ژیاننامە$
ئەحمەد محەمەد ناسر، ناسراو بە (ئەحمەد باوەڕ) کە ئێستا وەک دکتۆرێک لە پسپوڕی مێژووی نوێ و هاوچەرخدا لە پلەی پڕۆفیسۆری یاریدەر لە بەشی مێژوو-کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی گەرمیان خزمەت دەکات، مێژوونووسێکە خامەکەی پڕە لە ڕازی مێژوویی و هەرجارێک بە بەرهەمێکی نوێ خوێنەرەکانی دڵخۆش دەکات.
دکتۆر ئەحمەد، تەنیا لە ساڵی (2023) دا بە سێ بەرهەمی مێژوویی کە نزیکەی هەزار پەڕە دەبن پەرتووکخانەی کوردی دەوڵەمەند کردووە، ئەمە جگە لە ژمارەیەک نووسین و لێکۆڵینەوەی دیکە، وەک وتمان ئەمساڵ سێ بەرهەمی بە چاپ گەیاند، ئەوانیش:
1-پەرەسەندنەکانی دۆزی کورد لە ئێراق کاریگەریی لەسەر کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 1958-1979
2-سەججادی و پێشهاتە فەرهەنگی و مێژووییەکانی گەرمیان و ناوچەی خانەقین لە گۆڤاری گەلاوێژدا 1939-1949
3-دەستنووسە بڵاونەکراوەکانی مەلا جەمیلی ڕۆژبەیانی لە ساڵانی 1964-1979
لەنێو پەڕەکانی ئەو سێ بەرهەمە ئەکادیمێیەدا چەندین ڕاز و بەڵگەی نوێی مێژووی بەرچاو دەکەون، بەرهەمەکان بۆ پەرتووکخانەی کوردی پێویستن و دەسخۆشی بۆ دکتۆر باوەڕ، پەروەردگار تەندرووست و ساغ و سەلامەتی بکات بۆ خزمەتی ئەدەب و مێژووی کورد.
شیاوی باسە پ.ی.د. ئەحمەد باوەڕ ساڵی 1967 لە گوندێکی سنووری #خانەقین# لە دایکبووە و ئێستا لە #کەلار# نیشتەجێیە، لە ساڵی 1986 یەکەمین بەرهەمی بڵاوکراوەتەوە، خاوەنی زیاد لە بیست پەرتووکی چاپکراوە، جگە لە دەیان لێکۆڵینەوەی زانستی، هەروەها شاعیریشە و چەندین تێکستە هۆنراوەی هونیووەتەوە.
حەقی خۆیەتی #زانکۆی گەرمیان# و ئێدارەی گەرمیان و دەزگا ڕۆشنبیرییەکانی شار ڕێزلێنان بۆ هەوڵەکانی بکەن و دەستی ماندووبوونی بگووشن.[1]