کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,547
وێنە
  123,556
پەرتووک PDF
  22,053
فایلی پەیوەندیدار
  125,123
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,823
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
915
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,513
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,936
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,041
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,100
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,716
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
46
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   تێکڕا 
272,746
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
یوسف ئەحمەد مەنتک - یوسف مەنتک
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
یوسف ئەحمەد مەنتک
یوسف ئەحمەد مەنتک
ناو: یوسف
نازناو: یوسف مەنتک
ناوی باوک: ئەحمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: #10-10-1966#
شوێنی لەداکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواو: یوسف ئەحمەد محەمەد لەتیف
- لەدایکبووی: ڕێککەوتی 10-10-1966 لە شاری هەولێر، باشووری کوردستان ئەو بەشەی بە ئێراقە و لکێنراوە، لە بنەماڵەی حەمەد حاجی، لە هۆزی مەنتکە، خەڵکی گوندی دووشیوانی مەنتک بناری دێدەوان سەربە شارەدێی قوشتەپە- هەولێرە، خێزاندارە خاوەنی سێ منداڵن، دووکوڕ و کچێک، قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری هەولێر تەواوکردووە ( کرمانجی سەرەتایی، یازدەی ئازاری سەرەتایی، دواناوەندی حەوتی نیسان یا ڕووناکی، ئامادەیی ئازادی کوڕان دواتر ئامادەیی بازرگانی) لە زانستی ڕۆژنامەگەری بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە لە زانکۆی ئازادی هۆلەندا دانهاخ.
- ڕۆژنامەنووس ونووسەر و هونەرمەند یووسف مەنتک لە ساڵی 1996 بەهۆی شەڕی ناوخۆوە کوردستانی جێ هێشتووە، لەم کاتەوە لە هیچ ڕێکخستنێکی سیاسی کوردی کارناکات، لە ساڵی 1997 ەوە لە ئەڵمانیا لە شاری لودڤیگس هافن دەژیت. بە زمانەکانی ئەڵمانی و عەرەبی و کوردی قسەدەکات. نەتەوەی کوردە، هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانییە.
=KTML_Bold=کارنامەی سیاسی:=KTML_End=
- لە ساڵی 1983 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کردووە ( کۆمەڵە- دواجار لەگەڵ درووست بوون و جیابوونەوەی ڕێکخراوی ئالای شۆڕش بووە لە ساڵی 1985) ، لە ساڵی 1989 ەوە دەنووسێت، لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەتەی ڕابردوو لە بواری شانۆ کاردەکات. کاتی شەڕی ناوخۆ لە کۆتایی ساڵی 1994 لەلایەن هێزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە لقی دوو زیندانیکراوە.
- لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 1982و1983بەشداری کردووە لە هەولێر.
- ئامادە سازیان کردووە بۆ ڕاپەڕینی شاری هەولێر لە ڕێکەوتی 11-03-1991 ڕۆڵی بەرچاو کاریگەریان هەبووە لە ڕاماڵینی دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی #بەعس#ی ئێراق.
- لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 ڕێکخەر و بەشداری چەندین خۆ پیشاندانی تری کردووە، وەک دژی تیرۆری سیاسی و شەری ناوخۆ لە شاری هەولێر. و هەروەها لە بواری کۆمەڵی مەدەنی و ڕێکخراوەکان چالاک بووە. بەشداری چەندین کاری چالاکی سیاسی و کولتوری وهونەری شانۆیی و دەرهێنانی کردووە، بەشداری فیلمی منداڵی کردووە، وەک ئەکتەر و بەڕێوەبەری بەرهەم، بەشداری لە مەراسیمەکانی 8ی مارس و ڕۆژی جیهانی کرێکاران و یادی مەرگی لینین کردووە بەکاری هونەری.
- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی جالییەی ئێراقی هەردوو هەرێمی بادن ڤوتمبێرگ وراینلاند پفالتز بووە، لە کۆنفرانسی شتوتگارت 16-03-2008.
- ئەندامی کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجوومەنی جالییەی ئێراقی بووە، لە بەرلین کە لە 07-06-2008 بەسترا وەک کەسایەتی کورد بەشدار بوو.
=KTML_Bold=وەک ڕۆژنامەنووسێکی کورد:=KTML_End=
- بەشداریی کردووە لە کۆنفرانسی جینۆسایدی کورد لە پەڕڵەمانی ئەوروپا بروکسل، لە ڕێکەوتی 02-04-2009.
ب- وەک ڕۆژنامەنووس وئەندامی ئامادەکاری پڕۆژە، بەشداری کردووە لە پڕۆژەی ئامادەکردن و پێکهێنانی چوار کۆمیتەی پشتگیری لە تەواوی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ ناساندن وداننان بە ناسنامەی گەلی کورد لە ئەڵمانیا ، بۆ ئەم پرسە گفتوگۆی پەڕڵەمانی ئەڵمانیا لە بەرلین، لە ڕێکەوتی 15-10-2010 بەڕێوەچوو، بەڕێزیان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
ج- بەشداری کردووە لە میتینگی ناساندنی جینۆسایدی کورد لە پەڕڵەمانی ئەوروپا بروکسل، لە ڕێکەوتی
13-02-2014.
- ماوەی چەند ساڵێکە ڕێکخەرو هاوکاری ستاندی کوردستانی وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوانی حکومەتی هەرێم و ودەزگاکانی چاپ وبڵاوکردنەوەی کوردستانی کردووە لە پێشانگەی پەرتووکی نێودەوڵەتی فرانکفۆرت، وەک ڕۆژنامەنووسیش وساڵانە ڕاپۆرت وهەواڵی نووسیوە بۆ ڕۆژنامە ومیدیا کوردییەکان.
- لە ساڵەکانی 2015 و 2019 خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاسنامەی وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێ بەخشراوە.
- کارنامەی کولتووری وهونەری و ڕۆژنامەوانی:
بابەتەکانی کولتووری وسیاسی لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕاگەیاندنەکانی کوردستان بڵاوکردووەتەوە ( کوردستانی نوێ، سەرخۆبوون ڕێنووسی لاتینی، هەولێر، ڕووبەر، وشە، بەدرخان، میدیا، ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، بارزان، هاووڵاتی، کوردستان ڕاپۆرت، .. هتد، گۆڤارەکانی: ڕامان، دیوان، کوردستان 21، کوردستان دیکۆمێنت، ئایدیا، ڕۆژنامەنووس، ماڵپەڕەکانی: سبەی، زەمەنپرێس، پوک میدیا، تەڤداپرێس، کوردستان پۆست، کوردستان نێت، دەنگەکان، ئەمڕۆ. دەزگای کوردیپێدیا.. هتد ) ، چەندین کۆڕی بابەت و شیعر خوێندنەوەی بە زمانی ئەڵمانی و کوردی و عەرەبی لە شارەکانی ئەڵمانیا وئیتاڵیا و هەولێر پێشکەشکردووە. وەک چالاکوانێک بەشداری چالاکییە سیاسی وکولتورییەکان دەکات لە ئەڵمانیاو وڵاتانی ئەوروپا، بەشداری بە شیعر خوێندنەوە لە دوو سەد سالەی کارل مارکس لە مانگی 8ی 2018 لە هاکگارتن موسیوم، بڵاوبوونەوەی چەندین شیعری بە زمانی ئەڵمانی لە دیوانی هەڵبژاردەی مەکتەبەی شاعیران بە زمانی ئەڵمانی وئەنتۆلۆژییای ئەڵمانی ومەکتەبەی ئەڵمانی و ئەدەبی نوێ ومەکتەبەی شیعری فرانکفۆرت و چەندین ئەنتۆلۆژیای تر. لە نزیکەوە دیداری زۆرێک لە کەسایەتی سیاسی و نووسەرانی جیهانی کردووە.
- ئەندامە لە: سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئەڵمانی/ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان/ ڕێکخراوی فێردی/ ماڵی ڕاوێژکاری کوڵتوور بەڕێوەبەرایەتی کوڵتووری شاری لودڤیگسهافن/ (PEN) ڕێکخراوی نووسەرانی کوردی و جیهانی. ئەندامی کۆنگرەی پێنی کورد بوو لە ڕۆژانی 8 و9و10 ی مانگی 7ی 2022 لە شاری ئۆڵدن بۆرگی ئەڵمانیا ئەنجامدرا.
- ئەنجامدانی دیداری ئەدەبی بە پێشنیار و سەرپەرشتی ئەو لە ماڵی ڕاوێژکاری کولتووری شاری لودڤیگسهافن بە بەشداری لەگەڵ چوار نووسەری ئەڵمانی سێ ژن وپیاوێک، ئێوارەی خوێندنەوەی تێکستی شیعری و ڕۆمان وپەخشان و چیرۆک، نووسەران: بیرنهارد ڤادلە ڕوهە، کلاودیا کیفەر، ئینس لانگس، یولیانە سۆفی کەیسەر، یوووسف مەنتک. لە ڕێکەوتی 21-5- 2022 ڕۆژی شەممە لە مالی کەشتی دەس هاوس. بە شداری بە شیعر خوێندنەوە لە گەل نووسەران لە ڤیستیڤالی کولتوری هاوینە لە ڕێکەوتی 25-06-2022، لە هاکگارتن موسیوم.
- لە شانۆی پفالتزباوی شارەکەیان وەک ئەکتەر کاردەکات. لە شانۆگەرییەکانی: پڕۆژەی کافکا دادگا، کۆشک، بەدگۆڕان، . شانۆگەری جورجەکانی لودڤیگسهافن نووسین گیرهارد هاوپتمان، شانۆگەری کاترینە کنی چیرکۆس نووسینی کارل چوکەر مایەر، هەرسێ شانۆگەرییەکە لەلایەن خاتوو باربارا ڤاندلەر کراون بە شانۆ، و دەرهێنانی تیلمان گێرش.
- کردنەوەی پێشانگەی فۆتۆگرافی قەڵای هەولێر وپێشکەشکردنی کۆرێک لەسەر هەمان بابەت، لە ڕێکەوتی 15ی یوونی تا 29ی یوونی 2019 لەگەڵ شانۆی ڵاوانی ئەدریم، لە چوارچێوەی ڤیستیڤاڵی کولتووری هاوینە لە شاری لودڤیگسهافن، بۆ ئەم مەبەستە بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە لەلایەن پارێزگاری شاری لودڤیگسهافن.
- دوو جار دەستەی دامەزرێنەی کۆمەڵەی کولتووری بووە: لە ساڵی 1993 لە شاری هەولێر کۆمەڵەی هونەری شەبەنگ نینایان دامەزراند.
- لە ساڵی 2003 لە شاری مانهایم ناوەندی زانیین وڕۆشنبیری کوردی- ئەڵمانیان لە دامەزراند. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرو جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی زانیین و ڕۆشنبیری کوردی–ئەلمانی مانهایم بووە، دواتر ناوەکەی گۆرا بوو بە ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی–ئەلمانی مانهایم.
هەمان ناوەندی مانهایم پڕۆژەی بەشداری وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان ئیدارەی #سلێمانی# بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتووکی فرانکفۆرتیان دا بە ئیدارەی سلێمانی لە ساڵی 2003، ئەوە بوو بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2004 بەشدار بوون و بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بوون.
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی پاشکۆی ڕەوندی هەفتە نامەی بەدرخان بووە، لە ڕێکەوتی 22-11-2007 یەکەم ژمارە تا دواژمارە .15 لە 08-11-2008، لە ژمارەی یەکەم و ژمارەکانی دواتر بەچەندین بابەت بە ناوی خۆی وخوازراو بەشداری کرد بۆ سەر خستنی پڕۆژەکە، لە هەولێر وەک پاشکۆیەک لەگەڵ هەفتە نامەی بەدرخان دەردەچوو . پاشکۆی ڕەوەند تایبەت بوو بە هەواڵ و چالاکی کوردانی تاراوگە .
- جگە لەوە لەم شوێنانە کاردەکات دەستپێشخەرییەکان:
1–دەستپێشخەری کافێی پەنابەران دیداری جیهانی. کاری خۆبەخش.
2–دەستپێشخەری لودڤیگس هافن بۆ کۆچبەران. کاری خۆبەخش.
3–لە بەشی کۆچبەرانی شارەوانی شاری لودڤیگسهافن کاردەکات بۆ کاروباری پەنابەران.
=KTML_Bold=ئەندامێتی سیاسی:=KTML_End=
1- ئەندام لە پارتی سەوزی ئەڵمانیا لە شاری لودڤیگس هافن
2-ئەندام لە کۆمیتەی هاوبەشی لودڤیگس هافن- ئەنجوومەنی شارەوانی.
3- لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی #09-06-2024# بۆ ئەنجوومەنی شارەوانی و ئەنجوومەنی محەلی لەسەر لیستی پارت سەوز کاندید بوو, توانیی ببێت بە ئەندامی ئەنجوومەنی محەلی . و ببێت بە ئەندامی کۆمیتەی کولتوور لە ئەنجوومەنی شارەوانی.
4- جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری کۆچ و گونجاندنە لە شاری لودڤیگس هافن، هاوکات هاوسەرۆکی فراکسیۆنی پارتی سەوزە لە ئەنجوومەنی ناوبراو . لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری کۆچ وگونجاندن لە 10-11-2024 ئەنجام درا لەسەر لیستی پارتی سەوز کاندید بوو، توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی لیستەکەیان.
5- ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە.
=KTML_Bold=پەرتووکە بڵاوکراوەکانی:-=KTML_End=
1- بەدرخانییەکان ماڵباتێکی خەباتکار، ساڵی 2005-لە هەولێر چاپکراوە، لە پەرتووک فرۆشی #سۆران# بڵاوکراوەتەوە لە هەولێر.
2- بیبلیۆگرافیای کوردستان لە چاپەمەنییەکانی ئەڵمانیا و وڵاتانی تری ئەورووپی، ساڵی 2011 لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری بەڕێوەبەرایەتی چاپ وبڵاوکردنەوەی هەولێر چاپکراوە.
3-پەیڕەوی ناوخۆی ئاڵای شۆڕش 2016 هەولێر.
4- ڕەچەڵەکی کورد، کۆمەڵێک وتارو لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی، ئەکادیمیای بەدرخان، 2016 سلێمانی. چاپی دوووەم لە ساڵی 2017 لە دەزگای ئایدیا لە سلێمانی چاپکراوەتەوە.
5- دیوانی شیعری گەمەی ئاگر، بە زمانی کوردی ناوەڕاست ڕێنووسی ئارامی–دیالێکتی سۆرانی، دەزگای ماد 2017 لە هەولێر چاپکراوە.
6- کورد لە پێشانگەی پەرتووکی فرانکفۆرت، وەزارەتی ڕۆشنبیری وڵاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 2018 لە هەولێر چاپکراوە.
7–دیوانی شیعری ئێوارانی ڕاین، بە زمانی کوردی باکوور ڕێنووسی لاتینی-دیالێکتی کرمانجی، وەرگێڕانی بۆ کرمانجی موحسین ئۆزدەمیر، دەزگای سیتاڤ 2020 لە شاری وان- تورکیا چاپکراوە-.
8–دیوانی شیعری ئێوارانی ڕاین بە زمانی ئەڵمانی، لە وەرگێڕانی هۆزان عەبدولکەریم، دەزگای چاپی یونایتد پ، س. لە نەمسا، مانگی 11ی 2022
9-پەرتووکی یەکەم بەنێوی: چەپکێک لە مێژوویی ڕۆژنامەگەری کوردی (ڕۆژنامەگەری- چاپخانە- بیبلیۆگرافیاو لێکۆڵینەوەی-1959-2012) چاپی یەکەم لە ساڵی 2023 لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی 49 کتێب لە سوید چاپکراوە. چاپی دووەم لە ساڵی 2024 لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریان لە هەولێر-کوردستان چاپکراوە.
10-دیوانی شیعری ئێوارانی ڕاین بە زمانی فارسی لە ساڵی 2023 لە دەزگای چاپ و بڵاو کردنەوە 49 کتێب لە سوید چاپکراوە.
11- دیوانی شیعری ئێوارانی ڕاین بە زمانی کوردی ناوەڕاست سۆرانی ڕێنووسی ئارامی، لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سەردەم بڵاوکراوە، سلێمانی 2025.
تێبینی: مانای وشە ئەڵمانییەکان.
- کۆمیتییە هاوبەشی Partnerschaftsausschuss
- دەستپێشخەری Initiativen
[1][2][3]
ئەم بابەتە 21,246 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 7
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 39
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 10-10-1966 (59 ساڵ)
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): هەولێر
شوێنی نیشتەنی: هەندەران
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-02-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-08-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 21,246 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.147 KB 12-02-2013 هاوڕێ باخەوان هـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.094 چرکە!