بەنداوی چەقچەق دەکەوێتە باکووری هاوینەهەواری #سەرچنار#ەوە بە دووری 1 کیلۆمەتر.
بەرزییەکەی 13 مەترە و لە ساڵی 2002 لە لایەن ڕێکخراوی قەندیلی سویدییەوە درووستکراو و لە ساڵی 2006 دوای چەند ڕۆژێک لە تەواوبوونی بەنداوەکە بە هۆی بارانبارینێکی زۆرەوە هەرەسی هێنا و هەتا ئێستا بە نۆژەن نەکراوەیی ماوەتەوە. [1]
کەمپینێک بۆ درووستکردنەوەی بەنداوی چەقچەق لە سلێمانی ڕاگەیەنراوە و ئەم دەست و ئەو دەست دەکات، بەو ئامانجەی بەرپرسانی خۆجێی هەنگاوی کرداری بۆ بنێن و وەک خاوەن کەمپینەکان دەڵێن، گرنگی بەنداوەکە لەبەرچاو بگرن.
بەنداوی چەقچەق دەکەوێتە باکووری ھاوینەھەواری سەرچنارەوە لە سلێمانی، بە دووری یەک کیلۆمەتر بەرزییەکەی 13 مەترە و لە ساڵی 2002 لە لایەن ڕێکخراوی قەندیلی سویدییەوە درووستکراو و لە ساڵی 2006 دوای چەند ڕۆژێک لە تەواوبوونی بەنداوەکە بەھۆی بارانبارینێکی زۆرەوە ھەرەسی ھێنا و ھەتا ئێستا بە نۆژەن نەکراوەیی ماوەتەوە.
بە گوێرەی کۆنووسی داواکاری کەمپینەکە بێت، کە وێنەیەکی ئەمڕۆ چوارشەممە 17.4.2024 بە 964 گەیشتووە ئەوەخراوەتەڕوو، “داوا لە ئیدارە و لایەنی بەرپرس و دەوڵەمەندان و خەمخۆرانی شاری سلێمانی دەکەین کە ھەڵمەتێک بکەن بۆ دووبارە درووستکردنەوەی بەنداوی چەقچەق”.
ئەوان دەڵێت: “لەبەر ئەوەی شاری سلێمانی بەردەوام گەورە دەبێت و پێویستی بە سەرچاوەی ئاوی زیاترە و بەنداوی چەقچەق زۆرزۆر گرنگە و پێویستە و سوودی زۆرزۆری ھەیە بۆ شارەکەمان، تایبەت ئەم بەنداوە دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ دابینکردنی ئاوی ماڵان”.
کەمپینەکە بوونی بەنداوەکەی بەم هۆکارانە بە گرنگ و پێویست زانیوە:
1- دەبێتە شوێنێکی گەشتیاریگەورە و فراوان، و دابینکردنی ھەلی کار.
2- دەبێتە سەرچاوەیەکی گەورەی سامانی ماسی.
3- ئاوی ژێر زەوی و ئاوی سەرچنار زیاد دەکات و بەردەوامی دەکات لە ھاویندا.
4- ڕێژەی شێی ناوچەکە زیاد دەکات و کاریگەریی زۆر باشی بۆ ئاوھەوا و سەوزایی و باران دەبێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست 964 کەوتووە لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە، بەنداوی چەقچەق لە سلێمانی، لەگەڵ بەنداوی باوەنوور لە کەلار؛ بەنداوی باسەڕە لە چەمچەماڵ، بەنداوی بانی تاڵەبان لە کۆیە/هەولێر، بەنداوی نازەنین لە کۆیە/هەولێر، بەنداوی سوورقاوشان لە دوکان/سلێمانی، بەنداوی زەلان لە شارباژێر/سلێمانی، ئەو بەنداوانەن کە لە چاوەڕوانی دابینکردنی بودجە بە ڕاگیراوی ماونەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدا، ڕۆژی 21.7.2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردووە وە، لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی شەش ملیار دینار بۆ تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکانی زەلان و چەقچەق دابینکردووە، بەڵام تا ئێستا هەنگاوی کرداری لە پڕۆژەی بەنداوی چەقچەق نەبینراوە. [2]