کەوتووەتە باشووری شاری کۆیە و لە ساڵەکانی سەرەتایی سەدەی بیستەم کاروان سەرای نێوان کۆیە-هەولێر و کۆیە- کەرکووک... بووە. ئەم شوێنەوارە چوارکوپی گەورەی لێ داندراو ڕۆژانە پڕکراوە لەئاو بۆ ڕێبواران و کاروان چییەکانی دەوورو بەری شاری کۆیە کە دوای پشوو دانێک بەخۆیان و وڵاغەکانیان کەلوپەلەکانیان دەگەیاندە بازاڕی شاری کۆیە.
دوای فرۆشتنی کەلوپەلەکانیان و ئامادەکردنی کاروانەکەیان بە هەمان ڕێگەدا دەگەڕانەوە ئەم شوێنەوارە لە ساڵی (2002) لە لایەن قائیمقامیەتی کۆیە نۆژەن کراوەتەوە.[1]