$کەژال نووری کێیە؟$
لە ڕێکەوتی #01-03-1970# لە بناری بەمۆ لە گوندی (#کوێرەک#)ی سەربە شارۆچکەی #دەربەندیخان# لە دایک بووە. لە تەمەنی دوو ساڵ و نیو کەوتووەتە ناو ئاگر و بەشێک لە لەشی سووتاوە و لە تەمەنی سێ ساڵی کەوتووەتە ناو ئاوی دەریاچەی سیروان و ژیانی کەتۆتە مەترسییەوە.
لە تەمەنی چوارساڵی و لە نسکۆی 1974 ئاوارەی ئێران بووە و هەر لە هەمان ساڵ گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و یەکسەر لەگەڵ تەواوی خێزان و کەس وکارەکەیدا لە لایەن ڕژیمی ئەو کاتەی ئێراقەوە دەستبەسەرکراون و نەفی کراون بۆ خواروی ئێراق و پێنج ساڵی تەمەنی لە قەلعەسکەر / فەلوجە لە دەستبەسەری و دوورخستنەوەدا ژیاوە و دواتر بە لێبووردنی گشتی لە تەمەنی نۆ ساڵیدا ئازادکراون و گەڕاونەتەوە کوردستان و لە شاری دەربەندیخان نیشتەجێ بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی زۆر بەر سەرکەوتووی هەموو سالێک بەپلەی یەکەم و مەعفوعام لەو شارە تەواوکردووە.
$ژیانی پیشەیی:- $
لە ساڵی 1991 وە هەر لە دوای قۆناغی ئامادەیی لەبەرخراپی باری ئابووری دەستی لەخوێندن هەڵگرتووە و دەستی داوەتە کارکردن.
- لە سەرەتای دامەزراندنی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی #کەرکووک#ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، کە بارەگاکەی لە دەربەندیخان بوو، بووەبە کادری پێشکەوتوو لە بەشی هۆشیاریی و ڕووناکبیری مەڵبەند تا سەرەتای ساڵی 1995
- لە ساڵی 1994 کاندید بووە بۆ ئەوەی ببێ بەئەندامی مەڵبەندی ڕێکخستنی دووی ڕێکخستنی کەرکووک.
- لە ساڵی 1993هەتا ساڵی 1995 ئەندامی کۆمیتەی پۆلیس و ئاساییشی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.
- لە ساڵی 1993-1994 کاتێک بڕیاردرا کە لقی کەرکووکی یەکێتی ژنانی کوردستان، دابمەزرێت، بەسەرپەرشتی مامۆستا وەسفیە بەنی وەیس، لەسەر داوای ڕەوانشاد وەسفیە خان و بەرپرسی مەڵبەندی ڕێکخستنی دووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مامۆستا عەلی پەڕڵەمان، لەپاڵ کارکردنی لە بەشی هۆشیاری و ڕووناکبیری مەڵبەند، بووە بە کارگێڕی لقی کەرکووکی یەکێتی ژنانی کوردستان و لە گەل وەسفییەخان و چەند ژنێکی دیکەدا لقی یەکێتی ژنانی کەرکووکییان دامەزراندووە و کارگێڕ بووە هەتا ساڵی 1995. دواتر وازی لە کاری ئۆرگانی و حیزبی هێناوەو بووە بە کەسێکی سەربەخۆ.
-لە ساڵی 1996 لە ڕێکخراوی (NGO) ی ناحکومی تی دی سی فەرەنسی (Triangel dia consortium) دەستی بەکارکردن کردووە و بووە بە بەریوەبەری لقی دەربەندیخانی ڕێکخراوەکە تاسەرەتای ساڵی 1999 و پاشان تا ساڵی 2000 بووە بە بەپرسی پڕۆژەی ژنانی ڕێکخراوەکە (Women Development Activities) بۆ باکووری ئێراق.
- زۆربەی کات، چالاکییەکانی لە ڕێکخراوی تی دی سی فەرەنسی، بەهەماهەنگی و چالاکی هاوبەش لە گەل مەڵبەندی دووی ڕیکخستنی کەرکووک، کۆمیتەی دەربەندیخان، یەکێتی خوێندکاران، یەکێتی ژنان، قائیمقامیەتی شارۆچکەی دەربەندیخان، پارێزگای کەرکووک، کە (ئەو کاتە بارەگاکەی لە دەربەندیخان بووە)، کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد/لقی دەربەندیخان. بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری کەرکووک کە بارەگاکەی لە دەربەندیخان بووە، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان/ لقی دەربەندیخان، سەندیکای هونەرمەندان لقی دەربەندیخان. حیزبی سۆسیالیست/ دەربەندیخان، حیزبی شیوعی/ کۆمیتەی دەربەندیخان، ئەنجام داوە.
ئەو چالاکییانەی کە لە ماوەی ساڵەکانی 1992- 2000 ڕێکخەر (Co-Coordinator) ی بووە و ئەنجامی داوە، چی وەکوو کادری پێشکەوتووی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکووکی یەکیتی نیشتمانی کوردستان و چی وەکوو ستافی NGO لە ڕێکخراوی TDC فەرەنسی لە بوارەکانی:- کۆڕ و سیمینار و کۆنفرانس و فیستیڤاڵەکانی وەکوو ( هۆشیاریی یاسایی بۆ ژنان، هۆشیاریی تەندرووستی، هەڵبەست و سەرجەم بوارەکانی دیکەی ئەدەب و موزیک و هونەر و شانۆ و نواندن) کردنەوەی پیشانگای هونەریی وێنەکێشان، خولی بەهێزکردن بۆ خوێندنگە ناوەندی و پیشەیی و ئامادەییەکانی دەربەندیخان بە هاوکاری بەریوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک و یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، گرتنی مامۆستای وانەبێژ بۆ ئامادەیی پیشەسازیی دەربەندیخان بۆ ماوەی سێ ساڵ کە لەئەنجامدا وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1999 میوانداری کردووە و سوپاسنامەی پێشکەشکردووە. خولی فێربوونی مۆسیقا، شانۆ، وێنەکێشان، خولی فێربوونی زمانەکان، خولی فێربوونی دروومان بۆ ژنان، خولی فێربوونی لەشجوانی بۆ کچان، خولی فێربوونی فریاگوزارییە سەرەتایییەکان. ڕێکخستنی گەشتکردنی زانستی بۆ گەنجان و خوێندکارانی ئامادەیی پیشەسازی دەربەندیخان بۆ کارگە و بەنداو و شوێنەوارە مێژوییەکانیی کوردستان.. گواستنەوەی هێنان و بردنی پیشانگاکانی شێوەکاریی لەنێوان شارەکانی #زاخۆ#، #دهۆک#، #ئاکرێ#، کۆیە، #کەلار#، #کفری#، #چەمچەماڵ#، #سلێمانی#، #هەولێر#، دەربەندیخان، بۆ هونەرمەندانی کوردستان و کردنەوەی پیشانگاکان لە شارەکاندا.... هاوکاری کردنی بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری کەرکووک بۆ ڤیستڤالی ساڵانەی شانۆیی و موسیقا و شێوەکاریی لەنێوان شارەکانی کوردستان دا... هتد
لە بواری وەرزشییدا:- تۆپی پێ، تۆپی تێنسی سەرمێز. شەترەنج. مەلەوانی، باسکە، بەکردنەوەی خول و یاریی و ڕێکخستنی پاڵەوانێتییەکان.
- لە بواری خوێندنەوەدا:- کردنەوە و درووستکردنی کتێبخانەی کەنار لە دەربەندیخان کە بەهەزاران کتێبی جۆراوجۆر و بەسوودی تێدابووە بۆ خوێنەری دەربەندیخان.
- لە بواری کارگێڕییدا:- نووسینی پرۆپۆزەل بۆ بازاڕی ئەوروپای هاوبەش بۆ هەردوو بەشی (DJ8) و (DJ1) و وەرگرتنی فەند بۆ پڕۆژەکان لە بازاڕی ئەوروپای هاوبەش.. لەپاڵ بازاڕی ئەوروپای هاوبەش دا، بەهەماهەنگی هاوکاری ماددی لە پارێزگای کەرکووک، مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکووک، ڕێکخراوی جیهانی بەرنامەی خۆراک ( WFP ) فەندی بۆ چالاکییەکانی سەنتەرەکەی پەیاکردووە، ، هەتا ساڵی 2000 کە گرێبەستی ڕێکخراوەکە لە کوردستان تەواو بووە، دواتر سەنتەرەکەی بە کەرەستەکانیەوە بۆ ئەوەی دانەخرێت و لە چالاکییەکانی بەردەوام بێت، پێشکەش بە ڕێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان کردووە و لە ئێستا سەنتەری گەنجانی دەربەندیخانە.
-لە ساڵی 2001 بووە کادری مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان لە سلێمانی.
-لە ساڵی 2001 هەتا 2003 لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان کاری ڕۆژنامەگەری کردووە.
-لە ساڵی 2003 وە لە هۆلەندا ئەژی و هەلگری جنسیەی هۆلەندییە.
-لە ساڵی 2007 وە تا ساڵی 2009 خوێندکاری پەیمانگەی زمانی هۆلەندی بووە و دواتر بووە بە خوێندکاری بەشی ئینتگرەیشن و کاری لە پەیمانگەی خلدە ئۆپلایدن لە ساڵی 2011 تەواوکردووە
-لە ساڵی 2013 تا 2015 کارگێڕی بەشی ئیدارەی ڕێکخراوی ژینگەپاریزی هۆلەندی (Westrom) بووە.
-لە ساڵی 2015 گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان و بووە بە ئەندامی پلاتڤۆرمی دابران.
-لە ساڵی 2016 گەڕاوەتەوە بۆ هۆلەندا و بووە بە خوێندکاری بەشی پیشکەوتووی زمانی هۆلەندی لە ئەکادیمیای ئێن ئێڵ ئیجوکاسی ئوترێخت.
- لە ساڵی 2017 هەتا ساڵی 2019 سەرپەرشتی کتێبخانەی ڕێمبراند ڤان ڕاین سخۆل بووە ( Rembrandt van Rjin School Woerdn) لە شاری وردن لە هۆلەندا،
- لە ساڵی 2019 هەتا ساڵی 2022 فەرمانبەری کتێبخانەی ناوەندی/دواناوەندی خوێندنگەی مینکەما لان کۆلێج بووە (Minkema College laan Woerden) لە شاری وردن (Woerden) لە هۆلەندا و دواتر بە هۆی تووشبوونی بە جەلتەی دڵ و نارێکی لێدانی دڵ لەماڵەوە دانیشتووە.
$ژیانی ئەدەبی و ڕێکخراوەیی:-$
-لە ساڵی 1988 وە بۆ یەکەمجار دەستی داوەتە هەڵبەستنووسین و لە دەیان کۆر و سیمیناری هەڵبەستی لە باشووری کوردستان، هۆلەندا، فەرەنسا بەشداری کردووە.
هەڵبەستەکانی لە چەندین کتیب و ڕۆژنامە و گۆڤار و مالپەرە کوڕدی و عەرەبی و جیهانییەکان بە زمانی کوردی/ #سۆران#ی، کوردی / کرمانجی. ئینگلیزی، هۆلەندی بڵاوکراوەتەوە.
دەقە شعرییەکانی بۆ سەر سیانزە زمانی زیندوی جیهانی وەرگێڕانی بۆ کراوە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content=مام جەلال پێی وتووە ژنێکی کۆکە و هەڵبەستەکانیشی کۆکن=KTML_Quote_End=
-لە دەرەوەی وڵات لە چەندین کۆنفرانس و کۆر و سیمینار بۆ مافەکانی ژنان و هەروەها خوێندنەوەی شعر لە ئەڵمانیا و هۆلەندا و فەرەنسا و بەلجیکا بەشداری کردووە.
- لە ساڵی 2013-2014 ئەندامی بەشی پەتیشنەکانی ڕێکخراوی ئەمنیستی ئنینتەرناسیۆنال-بەشی هۆڵەندا، بیرۆی ئایندهۆفن بووە، و سەرپەرشتیاریی کەمپەینی نێودەوڵەتی ئازادی زەینەب جەلالیان بووە بۆ بەشی هۆڵەندای کەمپەینەکە، کە ڕێکخراوی ئەمنیستیلە سەرتاسەری جیهان پێی هەستاوە بۆ هەلوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانەکەی.
- لە ساڵی 2014 لە گەل ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناسیۆنال/ هۆڵەندا- بیرۆی ئاییندهۆفن، لە دژی پڕۆژە یاسای جەعفەریی بۆ بە یاسایی کردنی بەشودانی کچانی منال لە تەمەنی 6-9 ساڵان بەبەستنی سیمینار ونمایشکردنی فیلمی دۆکیومەنتاری لە شاری ئاییندهۆفن، ئاکسیۆنی مەیدانی ئەنجام داوە.
- بەشداری هەلسووراندنی پەتیشنەکانی ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناسیۆنال/ هۆلەندا- بیرۆی ئاییندهۆفنی کردووە بۆ مافەکانی ژنان، بڕیاری لەسیدارەدان لە وڵاتانی جیهانی سێ، ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسان و ئەندام بووە لە ڕێکخراوی ئەمنیستی ئیننتەرناسیۆنال و بەشداری کۆبونەوەی مانگانەی ڕێکخراوەکەی لە بیرۆی سەرەکی شاری ئەمستەردام کردووە لە وڵاتی هۆڵەندا.
- لە لایەن ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناسیۆنالەوە سوپاسنامەی پێشکەشکراوە.
بەشداری کردووە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان لە زانکۆی کۆڵن لە وڵاتی ئەڵمانیا لە ساڵی 2014
لە لایەن ڕێکخراوی وێلفی هۆلەنداوە ( wilpf) هەڵبژێراوە بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی جیهانی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتی غانا لە ئەفەریقیای باشوور لە ساڵی 2018 ، بە هۆی مردنی دایکییەوە نەیتوانییوە بەشداری بکات.
- لە ساڵی 2019 بەشداری کردووە لە ڤیستڤالی نێودەوڵەتی ئانا کارەنینا (Anna Karenina) بۆ ئەدەب کە لە لایەن ڕێکخراوی ILFU ی هۆڵەنداوە ساڵانە ساز دەکرێت لە شاری ئوترێخت، بە خوێندنەوەی هەڵبەست بە زمانی کوردی و خوێندنەوەی ڕۆمان کە لەسەر ئاستی هەموو جیهانەوە ئەدیبان و شاعیران بەشدارییان تیاکردبوو.
بەدەیان وتاری لەسەر مافەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە لە ڕۆژنامە و گۆڤار و مالپەرە کوردییەکاندا
-لە چەندین بەرنامەی تەلەڤزیۆنیدا بەشداری کردووە بۆ قسەکردن لەسەر مافەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی
ئەندام بووە لە بەشی هۆلەندای ڕێکخراوی (wilpf) کە ڕێکخراوێکی جیهانی ئەندامە لە ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەتا ساڵی 2020
- ئەندامی لائیحەکانی ژنان بووە لە ساڵی 2012-2013-2014 بۆ پەڕڵەمانی کوردستان
- لە مانگی نۆفیمبەری ساڵی 2018 لە لایەن ڕێکخراوی CD4D Project for Iraq بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی IOM- The International Organization for Migration لە هۆڵەندا بە سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا، پڕۆژەیەک بۆ ئێراق و کوردستان بۆ ماوەی شەش مانگ ڕادەگەیەنن، لەسەر پێشنیاریی ناوەندی دەرەوەی ڕیکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکێک دەبێت لەو کاندیدانەی کە ڕێکخراوەکە بە ئیمەیڵ پەیوەندی پێوەدەکات، بۆ ئەوەی لەسەر بودجە و مووچەی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بگەڕێتەوە بۆ باشووری کوردستان و بۆ ماوەی شەش مانگ پڕۆژەیەک لەوێ جێبەجێ بکات، بەڵام بەهۆکاری دایکایەتی ناتوانێت و لە کۆتاییدا بەشداری لە پڕۆژەکەدا ناکات.
-ئەو پەرتووک و گۆڤار و ڕۆژنامانانەی کە چاوپیکەوتن و بەرهەمە شعری و نووسینەکانی تیادا بڵاوکراوەتەوە:-
پەرتووکی ژنە هەلکەوتووەکانی کورد، نووسینی زامدار ئەحمەد چاپی 2018 شعریکی تیابلاۆتۆەوە
کییبی المراة الکردیە من این والی این، نووسینی بوشرا عەلی چاپی 2019 لە وڵاتی میسر بە زمانی عەرەبی شعریکی تیابڵاوبووەتەوە
-پەرتووکی ژن ژیان دەنووسیتەوە چەند قەسیدەیەکی شعری تیادا بڵاوکراوەتەوە چاپی 2019 وەزارەتی ڕۆشنبیری بە هاوکاری مالی کتیب لە هەولێر.
- بەشداری کردنی لە کتێبی هەڵبەستیی ( Anthologie-edited-poesie-femmes-kurdes-AM-NB 21-sep20) کە بە زمانی فەرەنسی لە سیپتەمبەری ساڵی 2020 لە فەرەنسا چاپ بووە، لەو کتیبەدا هەردوو لیکۆڵەر و توێژەری زمانی فەرەنسی ژان کلود ڤالانتینی و نیکۆڵ بارێر، ئازاری ژنان لە هەڵبەستەکانی کەژال نوورییان بە ئازارەکانی ژن لە هەڵبەستەکانی شاعیری ناوداری فەرەنسی ( مۆی ) بەراوردکردووە.
- بەشداری کردنی لە کتێبی ژن ژیان دەنووسێتەوە، هەڵبەست- هەولێر 2019
- لە چەندین کتێبی دیکەدا، بە وتار بەشداری کردووە
-گۆڤاری (De Koerden) بە زمانی بەلجیکی -فلامی ساڵی 2014 شعریکی وەرگێڕراوی تیابڵاوکراوەتەوە.
مالپەڕی تریبوون بە زمانی ئینگلیزی لە ئەمریکا شعریکی بە زمانی ئینگلیزی تیادابڵاوکراوەتەوە.
گۆڤاری تۆپ بزنس بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی، دەرئەچیت دیمانەیەکی لە بەشی کوردی تیادابڵاوکراوەتەوە
تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامەی ئەنارکیستانی فەرەنسا دیمانەیەکی دورودریژی بڵاوکردووەتەوەکەلایەن ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی (توگە) وە دیمانەکە کراوە
- چەندین هەڵبەستیی وەرگێڕانی بۆ سەرزمانی هۆلەندی و فەرەنسی کراوە و لە کتێبەکانی ئەو وڵاتانەدا بڵاوکراونەتەوە.
- لە ڕۆژنامەکانیی ئاوینە، ڕۆژنامەی هاووڵاتی، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، پۆرتاڵی ڕووداو، ڕۆژنامەی الاتحاد، گۆڤاری دەنگ، گۆڤاری دیدی ژن، ڕۆژنامەی هەرێم، ڕۆژنامەی ڕیگای کوردستان، ڕۆژنامەی چاودێر، مالپەڕی ڕۆژنیوز، مالپەڕی دەنگەکان، مالپەڕی نوچەنێت، مالپەڕی ڕەهێل، مالپەری پێنووسەکان، مالپەڕی خەندان. تیڤی کەی ئین ئین، ڕێگا تیڤی، ستێرک تیڤی، نەورۆز تیڤی، ئاریەن تیڤی، نوچەتیڤی. ڕادیۆی نەوا و چەندین ماڵپەڕ و سایت و ڕۆژنامە و گۆڤاری دیکە، بەرهەمی وتارو دیمانە و دەقەشعرییەکانی بڵاوکراونەتەوە
$خەلات و پاداشتەکانی:-$
-مام جەلال بە شاعیرێکی کۆک و ژنێکی کۆک ناوزەدی کردووە:
لە ساڵی 2009 پاش ئەوەی کە هەڵبەستێکی لە کوردستانی نوێ بڵاو دەبێتەوە، #مام جەلال# کە ئەو کاتە سەرۆک کۆماری ئێراق بووە و هەڵبەستەکەی بینیووە، ناوزەدی کردووە بەوەی کە ژنێکی کۆکە و هەڵبەستەکانیشی کۆکن، پاشان هەڤاڵ فریاد #ڕواندز#یی کە ئەو کاتە ڕاوێژکاری جەنابی مام جەلال بووە لە بەغدا، ڕادەسپێرێ بەوەی کە تەلەفۆن بۆ کوردستانی نوێ بکات و پێیان بڵێت کە ئەو ژنە شاعیرە هەرچی نووسینێکی نارد بۆ کوردستانی نوێ بۆی بڵاوبکەنەوە و هەرچییەکی ویست بۆی بکەن)، ئەم چیرۆکە بە نامەی دەنگی هەڤاڵ فریاد ڕواندزی هەیە کە ئەو کاتە ڕاوێژکاری پێشووی جەنابی مام جەلال بوو.
- جەنابی جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، #قوباد تاڵەبانی# لە هەشتی مارسی 2021 کارتی پیرۆزبایی و سوپاسنامەی بۆ ناردووە، لەپای کار و ماندووبوون و ئەزموون و چالاکییەکانی لە بواری مافەکانی ژنان دا.
- خاوەنی دەیان خەلات و سوپاسنامەیە لە لایەن ڕێکخراوە حکومی و ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵات.
- زمانەکانی کوردی، هۆلەندی و عەرەبی بەباشی دەزانێت و زمانی ئینگلیزیش بە مامناوەند دەزانێت.
- لە ئێستادا بەردەوام لە چالاکیی کۆڕگرتندایە بۆ خوێندنەوەی هەڵبەستەکانی، جا چی بە کۆڕی تایبەت بێ، یاخود بەکۆڕی هاوبەشیی، لە وڵاتەکانی ئەوروپا و ناوەوەی کوردستان.[1]