خورشیدە بابان. ساڵی 1940ز. لە شاری #هەڵەبجە# لە دایک بووە، هۆنراوەی زۆری داناوە، لە ساڵی 1958ز. بۆ ماوەی دوو ساڵ بووە بە مامۆستا. لەو سەردەمەدا خورشیدە بابان لە ئافرەتە تاقانەکان دەبێت کە ئازایەتی ئەوەی تێدابێت بەبێ گوێدانە باوە دواکەوتووەکانی ناو کۆمەڵگە دەست بداتە نووسینی هۆنراوە و پەخشان، یەکەم ئافرەت بووە کە بووە بە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی، سێ بەرهەمی چاپکراوی هەیە، لە #12-10-1997#ز. کۆچی دوایی کردووە.[1]