شارەدێیەکە لە شارۆچکەی #پێنجوێن#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.[1]
مێژووی درووست بوونی شارەدێی ناڵپارێز دەگەڕێتەوە بۆساڵی (1978) و لەو کاتەدا ڕژێم ئەو شوێنەی کرد بە ئۆردووگای زۆرەملێ و ئیدارەی شارەدێ و شارەوانی بۆدانا.
یەکەم بەڕێوەبەری شارەدێکە لە ساڵی (1988) دابوو بەناوی (ئەحمەد) ناسراو بە (ئەحا لەیلێ).
بەهۆی شەڕی ئێراق ئێرانەوە ساڵی (1983)چۆڵ کراو ڕوخێنرا و ئاوەدانی تێدا نەما.
پاش ڕاپەڕین لە ساڵی (1991) و کۆڕەو، جارێکی تر ناڵپارێز ئاوەدانی بۆ گەڕایەوە. ئەو کاتە ئیدارە نەبوو ڕێکخراوە جیهانییەکان هاتنە ناو کوردستانە و لە ساڵی (1991) ڕێکخراوی مانگی سوور ی نێودەوڵتی (icrc) یەکێک لە خوێندنگەکانی ناو ناڵپارێزیان نۆژەن کردەوه.
نەخۆشخانەیەکیش تا ساڵی (1992) ئەورێکخراوە بەڕێوەی دەبرد پاشان لە ساڵی (1993) حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندرووستی بەڕێوەی دەبرد تا ساڵی (1997) کۆی نەشتەر گەری گەورە و بچوک بریتی بوو لە (10000) دەهەزار نەشتەرگەری و ئێستا تەنیا بنکەیەکی تەندرووستی تیایە
ساڵی (1992) بنکەی پۆلیسی بۆ گەڕایەوە تا ساڵی (1998) پاش سەردانێکی کۆسرەت ڕەسوڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ شارۆچکەی پێنجوێن گەڕانەوەی ئیدارەی شارەدێی ناڵپارێز خستە بەرنامە و کاری تەواوی بۆکرا و بە ڕەسمی ناڵپارێز جارێکی تر دام و دەزگای حکومەتی هەرێمی تێدا دامەزرا، یەکەم بەڕێوەبەری شارەدێی ناڵپارێز لە حکومەتی هەرێم (ئاوات عومەر قادر) بوولە (#15-02-1999#) دەست بەکار بوو پاش گەڕانەوەی ئیدارە بەشەکانی تری ئیدارە ی تیادامەزرا
فەرمانگەی باری شارستانی لە مانگی (06-1999)تیادامەزرا
لقی کشتوکاڵی لە ساڵی (2000) دا دامەزرا
شارەوانی لە ساڵی (2000)دا تیاید ا هەڵبژاردن کراو دامەزرا
بنکەی پۆلیسی دارستان لە ساڵی (2004) دا دامەزرا
بنکەی سامان و درووستی ئاژەڵ لە (#01-04-2002#) دا دامەزرا.