کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا new
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  595,225
وێنە
  125,743
پەرتووک PDF
  22,266
فایلی پەیوەندیدار
  131,128
ڤیدیۆ
  2,201
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
320,562
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,182
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,964
عربي - Arabic 
45,593
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,043
فارسی - Farsi 
16,911
English - English 
8,580
Türkçe - Turkish 
3,874
Deutsch - German 
2,046
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
364
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
96
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
63
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,814
شوێنەکان 
17,040
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,475
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,327
وێنە و پێناس 
9,542
کارە هونەرییەکان 
2,526
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,332
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
791
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,148
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,740
کورتەباس 
22,661
شەهیدان 
12,284
کۆمەڵکوژی 
11,531
بەڵگەنامەکان 
8,825
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,072
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,648
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,146
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,318
PDF 
35,012
MP4 
4,265
IMG 
239,511
∑   تێکڕا 
281,106
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
عەبدولڕەقیب یوسف
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link3
E-Mail0
Facebook1
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp1
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English0
عربي - Arabic1
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish2
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
عەبدولڕەقیب یوسف
عەبدولڕەقیب یوسف
عەبدولرەقیب یوسف کەسایەتییەکی گەورەی کەلتوورپەروەر و کەلتوورپارێزی کوردستانە، زۆربەی تەمەنی خۆی تەرخانکردووە بۆ نووسینی مێژوو، پاراستنی کەلتووری کوردستان لە شوێنەوار، بەڵگەنامە، هونەرەکانی تەلارسازی و نەخش و نیگاری خانووەکان. بەهۆی بەرهەمە زانستی و بەنرخەکانییەوە، لەلایەن پسپۆڕانەوە بەفەرهەنگی گەورەی کەلتووری شارستانی ناودێر کراوە.
ئەو ساڵی 1943 لەدایک بووە.
وەک مامۆستا لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان خزمەتی کردووە. دواتر بووەتە ڕاوێژکاری کاروباری شوێنەوار لەئەنجوومەنی وەزیران و 9 ساڵ لەو پۆستەدا خزمەتی کردووە و ساڵی 2010 خانەنشین بووە.
مامۆستا عەبدولڕەقیب هەر لە سەرەتای ژیانی گەنجییەوە خولیای خوێندنەوەی بابەتە مێژووییەکان بووە و بایەخی بەشوێنەوار داوە.
مامۆستا سەعید دێوەچی بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری مۆزەخانەی موسڵ و مێژوونووسی ناوداری ئێراق، هانی مامۆستا عەبدولڕەقیبی داوە بنووسێت، ئەویش لە شوباتی 1960ەوە دەستی بە نووسین کردووە و تا ئێستا بەردەوامە.
مامۆستا عەبدولڕەقیب شەست ساڵەدەنووسێ و خاوەنی زیاتر لە 50 پەرتووکی چاپکراو و دەستنووسە.
ئەو ساڵی 1985 پەرتووکێکی بەناوی (بانگەوازێک بۆ ڕووناکبیرانی کورد) دەرکرد، لەم پەرتووکەدا داوای کۆکردنەوە و زیندووکردنەوەی کەلەپووری کورد و پاراستنی کرد. ئەگەرچی مامۆستا عەبدولڕەقیب چەندین پەرتووکی نایابی تری هەیە، بەڵام ئەم پەرتووکەی بەباشترین پەرتووک دادەنێت، لەبەر ئەوەی بەوردی باسی پێویستی پاراستنی هەموو لقەکانی کەلتووری شارستانی کوردستانی کردووە.
ئەمەش ناوی هەندێک لە پەرتووکە چاپکراوەکانی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسفن (دیوانی کرمانجی، الدولة الدوستکیة في کردستان، تابلۆکانی شەرەفنامە، بیرەوەرییەکانی ئەحمەدی حەمەئاغای پشدەری، حدود کردستان الجنوبیة، لە بەڵگەنامەکانی حکومەتی شێخ مەحموود، بەرگریکردنمان لە قەڵای هەولێر، وێرانکردنی قەڵای کەرکووک و هەوڵدانم بۆ ڕزگارکردنی، پەیدابوون و درووستکردنی چەکی ئاگردار) و چەندان پەرتووکی تر.
سەدان وتارو لێکۆڵینەوەی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی لەرۆژنامە و گۆڤارەکانی ئێراق و کوردستان و دەرەوەدا بڵاو کردووەتەوە.
مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف، خولیای سەرەکی گەڕان بووە بەدوای شوێنەوارەکاندا، چەندان شوێنەوار و شاری کۆنی دۆزیوەتەوە، کە پێشتر نەدۆزرابوونەوە، زانایان و شارەزایانی شوێنەوار بەکارەکانی سەرسام و موحەیەر بوون.
مامۆستا عەبدولڕەقیب لە ماوەی 60 ساڵ کارکردنیدا، بەتەنیا خەرمانێک بەرهەمی بەنرخی لەبەڵگەنامە و تۆماری کاسێت و فۆتۆ و ڤیدیۆی کۆکردووەتەوە، کە ئەوە کاری دامەزراوەیەکی گەورەی نیشتمانییە، ئەو بەتەنیا و لەسەر ئەرکی خۆی ئەنجامی داوە.
ئەو 18 ملیۆن لاپەڕەی بەڵگەنامە و1300 کاتژمێر تۆماری ڤیدۆ و کاسێتی دەنگی تەمەنداران و 70هەزار وێنەی فۆتۆی هەیە، کە هەموو پێکەوە سامانێکی گەورەی کەلتووری شارستانین. بەشی زۆری بەڵگەنامەکانی پێشکەش بەئەرشیفی نەتەوەیی کوردستان کردووە.
مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف، زۆربەی ئەو ئەرشیفە بەنرخەی دیجیتاڵ کردووە، نزیکەی 12 ساڵ کاری تێدا کردووە بۆ ئەوەی لە ڕێی ماڵپەڕێکی تایبەت بەخۆیەوە، بۆ خوێنەران بخرێنەڕوو.
ئەو کارەشی تەواوکردووە و لەماڵپەڕەکەیدا بەشێکی زۆری زانیارییەکانی ئەرشیفەکەی لەژێر 32 ناونیشانی سەرەکیدا خراونەتە ڕوو، بەدەوڵەمەنترین ماڵپەڕی بواری کەلتووری شارستانی لە ناوچەکەدا دادەنرێت.
لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتن و تەمەن درێژی بۆ مامۆستا عەبدولڕەقیب دەخوازم، ئەو پیاوەی لە باکووری کوردستانەوە هات و باشووری کردە مەیدانی کار و خزمەت و بەخششەکانی و کوردستانی گەورەی وەک یەک نیشتمان سەیر کرد و لە سەرانسەری ئەو نیشتمانەدا ئەوەی پێی کرا بۆ پاراستن و ناساندنی کەلتووری شارستانیی کوردستان درێغی نەکرد.[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://abdulraqib.net/?fbclid=IwY2xjawKyDl1leHRuA2FlbQIxMABicmlkETFNTzlYOEJpWW9pc0MyMkRvAR5A1e17mH9kmDyMrNB-cJpsB9bxC0l_AvCCPEp8Mr-G5aI--O-_J96XidcOZA_aem_OS4_kDVSnHVra_3mWaICPw=KTML_Link_External_Between=ماڵپەڕی فەرمی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/profile.php?id=61555364987349=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: عەبدولڕەقیب یوسف=KTML_Link_Facebook_End=
ئەم بابەتە 89,199 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی عەبدولڕەقیب یوسف
فایلی پەیوەندیدار: 25
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 40
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1943 (83 ساڵ)
جۆری کەس: شوێنەوارناس
جۆری کەس: مێژوونووس
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوانهـ.ب.)ەوە لە: 08-01-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناریز.س.)ەوە لە: 08-06-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 89,199 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.443 KB 03-02-2021 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.37 KB 03-02-2021 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.243 KB 30-01-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.17 KB 08-01-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!