کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند - Central Kurdish
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
هەورامی - Kurdish Hawrami
English
Français - French
Deutsch - German
عربي - Arabic
فارسی - Farsi
Türkçe - Turkish
עברית - Hebrew

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا
هاوبەشەکانمان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  600,017
وێنە
  126,505
پەرتووک PDF
  22,373
فایلی پەیوەندیدار
  132,769
ڤیدیۆ
  2,208
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
322,286
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,720
هەورامی - Kurdish Hawrami 
68,127
عربي - Arabic 
46,734
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,852
فارسی - Farsi 
17,475
English - English 
8,620
Türkçe - Turkish 
3,890
Deutsch - German 
2,060
لوڕی - Kurdish Luri  
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
368
Nederlands - Dutch 
132
Zazakî - Kurdish Zazaki 
98
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
64
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
עברית - Hebrew 
23
中国的 - Chinese 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano  
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script)  
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
33,457
شوێنەکان 
17,041
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,475
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,390
وێنە و پێناس 
9,630
کارە هونەرییەکان 
2,869
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,523
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,823
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,190
شوێنەوار و کۆنینە 
807
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,205
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,748
کورتەباس 
22,792
شەهیدان 
12,293
کۆمەڵکوژی 
11,540
بەڵگەنامەکان 
8,929
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,077
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,661
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,152
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
932
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
949
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,710
PDF 
35,220
MP4 
4,321
IMG 
241,416
∑   تێکڕا 
283,667
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
مەهاباد قەرەداغی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link3
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Cebuano - Cebuano0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Kiswahili سَوَاحِلي - 0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
مەهاباد قەرەداغی
مەهاباد قەرەداغی
ناو: مەهاباد
نازناو: قەرەداغی
ڕۆژی لەدایکبوون: 22-01-1966
ڕۆژی کۆچی دوایی: 09-10-2020

=KTML_Bold=چەند وێستگەیەکی گرنگی ژیانی #مەهاباد# قەرەداغی=KTML_End=
لە #22-01-1966# لە ساڵیادی دامەزراندی کۆماری کوردستان لە شارۆچکەی #کفری# کە سەربە پارێزگای #کەرکووک#ی باشووری کوردستان بووە، لە دایکبووە هەر بۆیە ناونراوە مەهاباد.
ساڵی 1978 لە تەمەنی 12 ساڵییەوە دەستی بە نووسینی هۆنراوە کردووە.
لە ئاداری ساڵی 1980 یەکەمین بەرهەمی هۆنراوەی لە هەفتەنامەی هاوکاری بڵاوکراوەتەوە.
لە 27ی نیسانی ساڵی 1980 لەلایەن ڕژێمی #بەعس#ی ئێراقەوە لە سۆنگەی هۆنراوەی بەرگری زیندانی دەکرێت. لە ئەشکەنجەخانەکانی ئەمنی کفرییەوە بۆ بەعقوبە و لەوێشەوە بۆ زەعفەرانییە و دواتر بۆ ئەمنی عامەی بەغدا دەگوێزرێتەوە.
ساڵی 1981 لە دادگای سەورە لە بەغدا حوکمی ساڵێک زیندانی بەسەردا دەدرێت.
ساڵی 1982 لە ڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان درێژە بە تێکۆشانی سیاسی دەدات. لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ناو شاردا بە ناوی مەهاباد قەرەداغی هۆنراوە و نووسینەکانی بڵاو دەکاتەوە، لە گۆڤارەکانی شاخیش بە ناوی خوازراوی هەتاو #گەرمیان#ی، ژاڵە، بەردەوام، ئاڵا و هتد.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2149/0023.JPG=KTML_Photo_Alt=مەهاباد قەرەداغی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2149/0023.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی 1984 لە پەیمانگای هونەری کەرکووک، بەشی ژمێریاری وەردەگیرێت و لە ساڵی 1987 تەواوی دەکات.
ساڵی 1985 یەکەمین کۆڕی هۆنراوەی لە #هەولێر# و #سلێمانی# پێشکەش دەکات و بۆ یەکەمین جار لە تەلەفیزیۆنی کوردی کەرکووک چاوپێکەوتنێکی ئەدەبی لەگەڵ دەکرێت.
ساڵی 1991 بەشداری کارا لە ڕاپەڕین و کۆڕەودا دەکات. یەکەمین مژدەی ئازادکردنی شاری کفری لە 10ی ئازاردا بە بڵندگۆ دەدا بە گوێی خەڵکی شارەکە.
ساڵی 1991 لە کۆنگرەی ڕاپەڕیندا دەبیتە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد.
ساڵی 1992 لەگەڵ مستەفا گەرمیانی شاعیر و نووسەر هاوسەرگیری دەکات.
ساڵی 1993 ڕوو لە سوید دەکات و لەوێ نیشتەجێ دەبێت.
ساڵی 1994 دەست بە چاپکردنی بەرهەمەکانی دەکات کە چەندین پەرتووکی هۆنراوە و چیرۆک و لێکۆڵینەوە و ڕۆمان بوون و لە سەردەمی بەعسدا لەبەر سانسۆر ڕێگای چاپکردنیان نەدەدان.
ساڵی 1998 بەرنامەی پانۆراما لە تەلەفیزیۆنی میدیا ئامادە و پێشکەش دەکات.
لە یەکی حوزەیرانی ساڵی 1999 کچە تاقانەکەی شاکار لە دایک دەبێت.
ساڵی 2001 لەگەڵ دوو خانمی تردا (شنە هیدایەتی و مونیرە موفتیزادە) ، ڕێکخراوی پڕۆژەی ژنی کورد دادەمەزرێنن و داخوازینامەی ژنی کورد بەرهەم دەهێنن و چەندین کۆنفرانسی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی بۆ دەگرن کە سەرەتا و ڕاگەیاندنەکەی لە هۆڵیکی پەڕڵەمانی بەریتانیا دەبێت.
ساڵی 2003 دەبیتە ئەندامی یەکیتی نووسەرانی سوید.
ساڵی 2004 لە باڵەخانەی پەڕڵەمانی کوردستان کۆنفرانسی 'داخوازینامەی ژنی کورد' ساز دەکەن و داخوازینامەکە پێشکەش بە پەڕڵەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکریت.
ساڵی 2004 کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی ستۆکهۆڵم تەواو دەکات، لێکۆڵینەوەکەی دەربارەی دەروونناسی پەروەردە دەبیت لەژێر ناویزمان، ڕامان و ناسنامە'.
ساڵی 2005 لەسەر داخوازی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتە (#نێچیرڤان بارزانی#) دەگەڕێتەوە کوردستان و دەبیتە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئافرەتان و یەکسانی. بە پڕۆژەی سیاسەتی یەکسانی و دامەزراندنی دەزگای یەکسانی لە ئەنجوومەنی وەزیران دەست بە کار دەبێت.
ساڵی 2008 دەبێتە ئەندامی لیژنەی باڵای هەموارکردنی یاسای باری کەسێتی بە بڕیاری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران.
ساڵی 2010 دەبێتە ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتی نووسەرانی کورد.
ساڵی 2012 دەبیتە بەڕێوەبەری پەیمانگای یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان.
ساڵی 2013 دەست بە پڕۆژەی گۆڤاری هزری وەرزی شیکار دەکات و لە هەمان پەیمانگا ژمارە سفری لە 25ی نۆڤەمبەردا چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
ساڵی 2013 بەشی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سابیس تەواو دەکات.
ساڵی 2018 دەبیتە ئەندامی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
ساڵی 1991 تا 2019 ژمارەی بەرهەمە چاپکراوەکانی دەگاتە 34، کە بریتین لە کۆمەڵە هۆنراوە، کۆمەڵە چیرۆک، ڕۆمان، بیرەوەری، لێکۆڵینەوەی کۆمەڵناسی و دەروونناسی، وەرغێران و پەرتووکی پەروەردەیی.
نووسەر جگە لە زمانی زگماک کە کوردییە، زمانەکانی عەرەبی، سویدی، ئینگلیزی و تورکی و تا ڕادەیەکیش فارسی دەزانێت.

=KTML_Bold=بەرهەمە چاپکراوەکانی مەهاباد قەرەداغی=KTML_End=:
=KTML_Bold=ژانەری هۆنراوە=KTML_End=:
-نەخشەی دواڕۆژ-1991 کوردستان
-پانۆراما-1993 سوید
-شاخ کێڵگەی گەنمەشامییە/ 1994 سوید
-میدالیا/ 1995 سوید
-هاژەی ڕۆح-1997 کوردستان
-باڵندە بەفرەکان/ بە زمانی سویدی/ 1998 سوید
-دیوانی مەهاباد قەرەداغی/ 2013 کوردستان.

=KTML_Bold=ژانەری چیرۆک، ڕۆمان و بیرەوەری:=KTML_End=:
-کۆچ/ ڕۆمان/ 1993 سوید
-#ئەڤین ئاوی ژیانە#/ ڕۆمانە هۆنراوە/ 1996 سوید و کوردستان
-مەرگی مرۆڤ و نیوێک/ کوورتە چیرۆک/ 2004 کوردستان.
-ساڵێک لە دۆزەخ/ بیرەوەری زیندان/ 2005 کوردستان.
-چلچرا/ بیرەوەری/ 2006 / کوردستان.
-زەنگدانەوە/ ڕۆمان/ 2007/ کوردستان.
-#لەتێ پیاو#/ کوورتەچیرۆک/ 2012/ کوردستان.
-فاتیلا/ ڕۆمان/ 2017/ کوردستان.

=KTML_Bold=ژانەری لێکۆڵینەوە=KTML_End=:
-لە پێناوی ژیانەوەی ئافرەتدا/ 1994 سوید.
-ئازادکردنی مێژوو/ 2002/ سوید و کوردستان.
-شەرەفنامە، شەرف کۆدێکە بۆ کۆیلەکردنی ژن/ 2003 سوید و کوردستان.
-زمان، ڕامان و ناسنامە/ 2005 کوردستان
-کارەساتی ئەنفال، کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی/ 2003 سوید.
-ژن و کۆمەڵگە لە قۆناغی باڵندەیی شێرکۆ بێکەسدا / 2004 کوردستان.
-وشەباران/ دیداری ڕۆژنامەوانی/ 2011/ کوردستان
-لە فێمینیزمەوە تا هیومانیزم/ 2013 کوردستان
-ئافرەتیزم، مێژووی سەدساڵ تێکۆشان بۆ مافی یەکسان لە باشووری کوردستان/ 2018 کوردستان.

=KTML_Bold=ژانەری وەرگێڕان=KTML_End=:
-هۆنراوە هەناسەی گەردوونە/ هەڵبژاردەیەک لە هۆنراوەی هاوچەرخی جیهان/ 1995 سوید.
-دانپێدانانێکی پیاوانە/ هەڵبژاردەیەک لە چیرۆکەکانی د. نەوال سەعداوی/ 1996 سوید.
-نانی ژەهراوی/ شانۆنامە لە نووسینی ڤیسیلین هانچێڤ/ 1996 سوید.
-جینۆساید/ هۆلۆکۆست، کۆکوژی جووەکان لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە. نووسینی: ئارێل هوروتز. 2017 کوردستان.
-جینۆساید/ کۆمەڵکوژی لە خاکی هەزار گرددا، ڕواندا 1994. نووسینی بنیامین نیوبێرگەر. 2018 کوردستان.
-جینۆساید/ کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان، لە یادکراو و نکۆڵیلێکراو. نووسینی پڕۆفیسۆر یایر ئاورۆن. 2018 کوردستان.
-جینۆساید/ ڕامان لە وێنانەکراو، ڕووە تیۆرییەکانی لێکۆڵینەوە لە جینۆساید. نووسینی: یایر ئاورۆن. 2019 کوردستان.

=KTML_Bold=ژانەری پەرتووکی پەروەردەیی=KTML_End=:
-گەرمیان
-باوەگوڕگوڕ
-دیلان
پەرتووکی خوێندنەوە بۆ فێربوونی قوتابییانی کورد لە سوید.
مەهاباد قەرەداغی لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی #09-10-2020# بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.[1]
ئەم بابەتە 169,053 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 43
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 29
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 22-01-1966
ڕۆژی کۆچی دوایی: 09-10-2020 (54 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): قەرەداغ
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوانهـ.ب.)ەوە لە: 30-10-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەدس.ئـ.)ەوە لە: 09-10-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 169,053 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.126 KB 30-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.641 چرکە!