کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  587,340
وێنە
  124,661
پەرتووک PDF
  22,129
فایلی پەیوەندیدار
  127,093
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,767
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,783
عربي - Arabic 
44,417
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,831
فارسی - Farsi 
16,037
English - English 
8,541
Türkçe - Turkish 
3,843
Deutsch - German 
2,042
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,229
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,098
وێنە و پێناس 
9,467
کارە هونەرییەکان 
1,746
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,044
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,192
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,716
کورتەباس 
22,370
شەهیدان 
12,128
کۆمەڵکوژی 
11,393
بەڵگەنامەکان 
8,746
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
930
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,520
PDF 
34,786
MP4 
4,049
IMG 
235,572
∑   تێکڕا 
275,927
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English0
عربي - Arabic2
فارسی - Farsi1
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
زانایەکی ناودار و کەسایەتییەکی ناسراوی کورد لە هەموو لایەکی کوردستان، مەلا فەندی لە ڕۆژی #1942-12-31# دا کۆچی دواییکرد و کەلێنێکی گەورەی لە گۆڕەپانی زانست و ئایین و چاکەخوازی بەجێهێشت، ئەم کەسایەتییە لە ساڵی 1280ی کۆچی بەرانبەر بە 1863ی زاینی هاتۆتەدنیاوه، ناوی تەواوی مەلا ئەبوو بەکر ئەفەندی کوڕی حاجی مەلا عومەر ئەفەندی کوڕی مەلا ئەبوو بەکری سێیەمه، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا مەلا فەندی لە مزگەوتی گەورەی قەڵاتی #هەولێر# دەستی بەخوێندنی قورئان کردووە و لە ماوەیەکی کەمدا بە تەجویدەوە لەبەری کردووه، ئینجا کەوتووەتە سەر فێربوونی وانەی سەرف و نەحو و فیقە و مەتنیق و ڕەوانبێژی و فەلسەفە و بیرکاریی و لە تەمەنی 20 ساڵیدا خوێندنی مەلایەتی تەواوکردووە و مۆڵەتی زانستی لە حاجی مەلا عومەر ئەفەندی باوکی وەرگرتووە و بووەتە زانایەکی گەورە.
کە لە ساڵی 1892دا حاجی مەلا عومەر ئەفەندی باوکی کۆچی دوایی کردووە مەلا فەندی تەمەنی نزیکەی 30 ساڵ دەبێت و لەو تەمەنەدا بووەتەجێنشینی باوکی و زانایانی دەڤەری هەولێر و، بەزیادەوە جێگەی چۆڵی باوکی پڕکردووەتەوە و هەموو کاتێکی خۆی بۆ وانەوتنەوە لە مزگەوتی گەورەی قەڵات تەرخان کردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/351/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=وەزیری پەروردە سامی شەوکەت، مەلا فەندی و ئەحمەد عوسمان ئەفەندی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/351/0002.JPG=KTML_Photo_End=
لە ماوەی 50 ساڵی مامۆستاییدا پتر لە300 فەقێ و موستەعیدی وانەداوە و ژمارەی ئەوانەی مۆڵەتی زانستیان لەسەردەستی وەرگرتووە گەیشتۆتە 100 زانی ئایینی لە هەموو لایەکی کوردستاندا، مەلا فەندی هەر زانایەکی ئایینی نەبوو، بەڵکوو لەپاڵ ئەم پایەبەرزەیشی کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و خاوەن هەستێکی نەتەوایەتی و هەڵوێستێکی چاکەخوازیی بوو، لە سەردەمی عوسمانیدا بەتایبەتیی لە سەردەمی فەرمانڕوایی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمدا بە فەرمانی سوڵتان کرا بەنێوبژیوان بۆ کوژانەوەی دووزمانی و شەڕی نێوان خێڵەکوردییەکانی ناوچەکە و توانی ئەو ناخۆشی و پشێوییەچارەسەر بکات و لەپاداشتی ئەو کارەباشەی سوڵتان مەدالیایی حامی الحرمین الشریفینی پێدا، کەبەرزترین و مەدالیایی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی بوو.
لەگەڵ شکانی سوپای عوسمانی لەدوا دوای جەنگی یەکەمی جیهانی لە 1918دا بەرانبەر هێزەکانی بەریتانیا، هەندێک لەتورک خوازەکان ویستیان بە ناوی ئایینی ئیسلامەوە لەداخی ئینگلیزەکان هێرش ببەنەسەر شارۆچکەی عەنکاوە و کوشتاری زۆریان لێ بکەن بەبیانووی ئەوەی ئینگلیز و عەنکاوەییەکان کریستیانن.
بەڵام یەکێکی ڕیش سپی لەو کەلەگەرمانە پێی وتن بابچین بۆ باداوەتا پرسێک بەمەلا فەندی بکەین، کەئەم باسەی تێدەگەیەنن، یەکسەر پێیان دەڵێت نەکەن ئەم کارەنابەجێیەبکەن، چونکە ئەو ئایینانەی کە لەگەڵماندا دەژین، ئایینی ئیسلام فەرمانمان پێدەکات بیان پارێزین و گەر لەدژمان نەجەنگن دەبێت پارێزگارییان بکەین! و بۆ ئێوارە لەگەڵ دەمڕاستی هەموو بنەماڵەکانی شاری هەولێر و دەوروبەری کۆدەبێتەوە گەلێک ئامۆژگارییان دەکات و لەو جۆرەشەڕ و دووبەرەکییەدووریان دەخاتەوه.
خوالێخۆشبوو مەلا فەندی لە سەرەتای بزووتنەوەکەی شێخ مەحمودی مەلیکی کوردستان پشتگیریی کرد، بەڵام هەڵوێستە ڕامیارییەکەی لە چوارچێوەی هەڵوێستە ئایینییەکەی دەرنەچوو، پتر پیاوی ئایین و شەریعەت بوو لەوەی وەک ڕامیارییەکی سەردەم ڕەفتار بکات.
لەبیستەکان تاکوو سەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابوردوودا پشتیووانی بزووتنەوەی لاوانی کورد بوو، لە کۆتایی بیستەکاندا گەلێک لاوی کوردی خوێن گەرم کەلەپارتی خۆییبوون بوون لەگرتن و ڕاوەدوونانی پاراستن لەوانه: ڕەمزی فەتاح و ئاسەف ڕەئووفی کۆیی و مستەفا چیچۆ و ئەحمەد فەخری و ڕەشید موفتی و چەندانی دیکەبوون.
مەلا فەندی لەگەڵ ئەوەدا بوو، کەهەر مافێکی نەتەوەیی کەرێکخراوی کۆمەڵی نەتەوەکان بۆ کوردی دەستنیشان کردووه، میری ئێراق دابینی بکات.
بەکوورتی ئەو کەسەکەسایەتییەکی گەورەی کوردستان بوو، لە دوای کۆچی داوییدا گەلێک نووسەر و شاعیر لەسەریان نووسی و هەریەکەلەڕوانگەی خۆیەوەکەسایەتیی ئەو کەسەیان شیکردەوەوەک ئەمانەی خوارەوه:
1- #ئەمین زەکی بەگ#ی مێژوونووس لەبەرگی یەکەمی پەرتووکەکەی مشاهیر الکرد و کوردستاندا.
نووسویەتی: مەلا فەندی بەزانیاریی و چاکەخوازی ناوبانگی دەرکرد و لە مزگەوتی گەورەی قەڵای هەولێر بەدرێژایی ژیانی وانەی بەقوتابییان وت و پتر لە100 مۆڵەتی داوەبەمەلای چاک کە بە هەموو کوردستان بڵاو بوونەتەوه.
2- کاپتن های: لە پەرتووکەکەی دوو ساڵ لە کوردستاندا لەبارەی مەلا فەندییەوە نووسیویەتی: مەلا فەندی لە کوردستان زۆر ڕێزدارەو خەڵکەکەهەوڵی چاکەو پیاوەتی دەگێڕنەوه، بەزیرەکی باسی بابەتی ڕامیاری و زانستی دەکرد.
3- هاملتن لە پەرتووکەکەی ڕێگەیەک بە کوردستاندا نووسیوویەتی: مەلا فەندی دیندار و خواپەرستی دەوڵەمەند، لەلای هەر کەسێکی لێم پرسی بێ زانا و بەڕێزبوو و ڕای لەدانا و هەستان دانیشتنی بووە و هەمیشە بەچاکە ناویان بردووە و ستایشیان کردووە.
4- #ئەحمەد خواجە#ی مێژوونووس لە پەرتووکەکەی #چیم دی#؟ بەرگی سیێیەمیدا لەبارەی ڕۆڵی مەلا فەندی لە پشتیووانی کردنی بزووتنەوەی لاوانەوەنووسیویەتی: مەلا فەندی پشتیووانی تێکۆشانی لاوانی دەکرد و من و ڕەشید موفتی و ئاسەف ڕەئووفی کۆیی هەوڵێکی زۆرماندەدا بۆ خوێندن بە کوردی و دەرخستنی هەولێر وەک شارێکی گەورەی کوردستان، مەلا فەندی بەپارە و دەست لە پشتدان یارمەتیی دەداین.
5- مامۆستا #مەسعود محەمەد# لە پەرتووکەکەی گەشتی ژیانمدا لە لاپەڕە 142 دا دەڵێت: مەلا فەندی لە بنەماڵەیەکی گەورەی کوردی هەولێره، کاتی خۆی لەدیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوەهاتوون... لەمەلایەتیدا بەرەو ژوور چوو بوو تا پلەی هەرەدوایی ئەو کەسه، لەلایەن شۆرەتی دنیاییشەوە کەس نەبوو لە کوردستانی خۆمان لەوێ تێپەڕاندبێ.[1]
ئەم بابەتە 225,542 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خۆزگە
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1892
ڕۆژی کۆچی دوایی: 31-12-1942 (50 ساڵ)
جۆری کەس: کەسایەتی
جۆری کەس: ئایینی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): هەولێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-12-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 225,542 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.18 KB 29-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!