کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,063
وێنە
  123,209
پەرتووک PDF
  22,020
فایلی پەیوەندیدار
  124,348
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,561
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,142
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,630
عربي - Arabic 
43,332
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,339
فارسی - Farsi 
15,454
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,018
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,699
شوێنەکان 
17,016
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,399
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,919
نەخشەکان 
233
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,185
شوێنەوار و کۆنینە 
728
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,024
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,577
کورتەباس 
22,087
شەهیدان 
11,881
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,174
PDF 
34,580
MP4 
3,799
IMG 
232,007
∑   تێکڕا 
271,560
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شەریف پاشای خەندان
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
بەشکردن
Copy Link6
E-Mail1
Facebook4
LinkedIn0
Messenger1
Pinterest0
SMS0
Telegram5
Twitter0
Viber1
WhatsApp2
نرخاندنی بابەت
16 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)5
English - English1
عربي - Arabic1
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
شەریف پاشای خەندان
شەریف پاشای خەندان
شەریف پاشای خەندان، یەکەم سەرکردە و سیاسەتکاری کوردە کە بانگەشەی درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی کردووە و لەو پێناوەدا ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا تێیکۆشاوە.
سەرەتا وەک چاکسازیخوازێک لەناو دەوڵەتی عوسمانیدا کاری کردووە و پشتیووانی ڕژێمی ئیتیحاد و تەرەقی کردووە.
کاتێک ڕووی ڕاستەقینەی ئەوانی بۆ دەرکەوتووە بەرانبەر کورد وازی لە بیری چاکاسازی لەنێودەوڵەتی عوسمانی هێناوە و ڕاستەوخۆ بۆ درووستکردنی دەوڵەتێکی کوردی خەباتی کردووە و تێیکۆشاوە.
ئەم نووسینەی بەردەستتان، سەرەتایەکە لە ژیان و خەباتی یەکەم دیپلۆماتی کوردی سەربەخۆخوا، بێگومان بێ کەم و کوڕی و هەڵە نییە، وەک ئاماژەشم پێ داوە، سەرەتایەکە و وەک دەروازەیەکە بۆ ناسینی ئەو ئەو سیاسییەی شەیدای سەربەخۆیی کوردستان بووە و لەو پێناوەدا خەباتێکی زۆری کردووە.
شەریف پاشا کوڕی سەعید پاشای کوڕی حسێن پاشای ئەحمەد ئاغای خەندانە. باوکی شەریف پاشا کەسایەتییەکی ناودار بووە، چەندین پۆست و پایەی لەناو دەوڵەتی عوسمانی هەبووە و دوایەمینیان سەرۆکی شوورای دەوڵەت بووە.
شەریف پاشا، ساڵی 1865 لە دایک بووە، لە #سلێمانی# چووەتە خوێندنگەی خواجەکان و، لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفید هاوپۆل بووە و دەرسی خوێندووە. لەوێ فێری زمانەکانی تورکی عوسمانلی، عەرەبی، فارسی بووە، پاشان چووەتە ئەستەمبوڵ و فێری زمانەکانی یۆنانی، ئیتاڵی، فەرەنسی بووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/125/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=شەریف پاشای خەندان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/125/0002.JPG=KTML_Photo_End=
لە دەوڵەتی عوسمانیدا پلەی فەریق وەردەگرێت و دواتر لە قوتابخانەی سەربازی (سانت-سیر) لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ساڵی 1889 پلەی ژەنەڕاڵی وەردەگرێت. ساڵی 1890 خێزان پێکەوەدەنێت، هاوسەرەکەی کچی عەباس حیلمی و ئامۆزای مەلیک فاروقی پاشای میسر بووە.
ساڵی 1898 دەنێردرێتە سوید و دەکرێتە نوێنەری دەوڵەتی عوسمانی لە سوید بە پلەی (باڵیۆزی فەقولعادە) ، لەوێ دەبێتە دۆستی شای سوید، هەر لە سویدیش فێری زمانی سویدی و ئینگلیزی دەبێت. لەو ماوەی لە سوید دەبێت، دوو خەڵاتی شاهانە وەردەگرێت (نیشانەی شمشێر، ئەستێرەی باکوور) .
ساڵی 1900 پەیوەندی بە کۆمەڵەی ئیتیحاد و تەرەقی دەکات و ناوی نهێنی ڕێکخراوەیی (کوردە) دەبێت. هەر لە سوید، سەرەتای ناکۆکی لەنێوان ژەنەڕاڵ شەریف پاشا و، دەوڵەتی عوسمانی دەردەکەوێت. بەهۆی ئەوەی ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، داکۆکی لە ئیتیحاد و تەرەقییەکان دەکات و پەیوەندییان لەگەڵ دەبەستێ. بەهۆی پێگەی بەرزی باوکییەوە سوڵتانی عوسمانی چاوپۆشی لەم کارەی ژەنەڕاڵ دەکات.
دوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ئیتحادییەکانەوه، لە ساڵی 1908 ژەنەڕاڵ شەریف پاشا دەگەڕێتەوە ئەستەمبوڵ. لە ئەستەمبوڵ بە هاوکاری چەند کەسایەتییەکی کورد (ئەمین عالی بەدرخان، شێخ عەبدولقادری شەمزینی، چەندین کەسی تر) یەکەم کۆمەڵە و ڕێکخراوی سیاسی کوردی بەناوی (کورد تەعاون و تەرەقی جەمعیەتی) دادەمەزرێنن و ڕۆژنامەیەکیش بەناوی (کورد تەعاون و تەرەقی غەزەتە سی) بڵاودەکەنەوە، کە پیرەمێردی شاعیر، سەرنووسەری دەبێت.
دواتر بەهۆی تاکڕەوی و دیکتاتۆری ئیتیحاد و تەرەقییەکان، کۆمەڵە کوردییەکەی ژەنەراڵ شەریف پاشا و ڕۆشنبیرەکانی دیکەی کورد دادەخرێت و، ناکۆکی دەکەوێتە نێوان شەریف پاشا و ئیتیحادییەکان، بەهۆیەوە ساڵی 1909 دەچێتە پاریس. لەوێ پارتێکی نەیار دژی دەوڵەتی ئیتیحاد و تەرەقییەکان، بەناوی حیزبی ڕادیکاڵی عوسمانی دادەمەزرێنی و، گۆڤارێک بەناوی مەشرووتییەت، بڵاو دەکاتەوە.
لەو ساڵانەی لە پاریس دەژی، ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، هەوڵ دەدات پەیوەندییەکی فراوان لەگەڵ سیاسەتکار و ناوەندە جیهانییەکانی ئەو سەردەمە دابمەزرێنێ و لە دۆزی کورد ئاگاداریان بکاتەوە. سەرەتا هەوڵ دەدات لە چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانیدا مافەکانی کورد بەدەست بهێنێ و بۆ ئەو پرسە تێ دەکۆشێت.
لە سەرەتاکانی دەستپێکی جەنگی جیهانی یەکەم لە 1914، ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، هەوڵ دەدات پەیوەندەی لەگەڵ دەوڵەتی ئینگلیزی بەریتانیا ببەستێ و، لە بارودۆخ و خواستەکانی کورد ئاگاداریان بکاتەوە. نامە دەنێرێ بۆ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و پێیان دەڵێت: کورد هاوکاری هاوپەیمانەکان دەکات، بەمەرجێ شتێک بۆ کورد دابین بکەن. ئەم نامەیە یەکەم کاری دیپلۆماسی نەتەوەیی بووە، کە جیاوازبووە لە کارەکانی پێشووی ژەنەڕاڵ، کە زیاتر مەیلی بەلای چاکسازی و مافی کورد، لەنێودەوڵەتی عوسمانییدا دەچوو.
پێش تەواو بوونی جەنگی جیهانی یەکەم، بەریتانیا دەیەوێت لەگەڵ کورددا وتووێژ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش سێر بیرسی کۆکس ی نوێنەری بەریتانیا، لە شاری مارسیلیای فەرەنسی چاوی بە ژەنەڕاڵ شەریف پاشا دەکەوێت. ژەنەڕاڵ ئەمە بە هەلێک دەزانێت و درووستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی، وەک داواکاری کوردان و پێشنیار دەیخاتە بەردەم کۆکس.
ساڵی 1918 دوای جەنگی جیهانی یەکەم، ژەنەڕاڵ شەریف پاشا بەهۆی خوێندنەوەی مێژووی کورد و نووسینی کوردناسەکان، لە کەسێکی پان عوسمانیزمەوە وەردەچەرخێ بەرەو کەسایەتییەکی نەتەوەیی کورد و بیری کوردایەتی دەکەوێتە مێشک. هەر لەو دەمەدا پەیوەندەی دەکات بە سەرکردەکانی ئەو دەمی کورد (شێخ مەحموود، سمکۆی شکاک، سەید تەهای نەهری) و لەبارەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردییەوە ڕاوێژیان لەگەڵ دەکات.
لە ساڵی 1918 دوای تەواوبوونی جەنگ، هەوڵە دیبلۆماسییەکانی خۆی چڕتر دەکاتەوە و دوو نامە دەنێرێ بۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا. لە نامەکاندا ئاماژە بە ستەم و زۆری تورکەکان دەکات و دەڵێت نامانەوێ لەگەڵیاندا بژین، داوای دەوڵەتی کوردی دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە بەهۆی بیری خێڵەکی کۆمەڵگەی کوردییەوە ئەستەمە سەرۆکێک هەڵبژێردرێت، چونکە هەر خێڵێک سەرۆک خێڵەکەی خۆی لەوانی تر پێ گەورەترە. هەر لەو نامانەدا ئاستی پێگەیشتووی شەریف پاشا دەردەکەوێت و، ئاماژە بەوە دەکات سەرۆکی ئەو وڵاتە دەبێت کەسێکی شارەزا و لێهاتووبێت، هەم لە بواری ئیداری و هەم لە بواری سیاسی و سەربازی بتوانێت ئیدارەی ئەو وڵاتە بکات و بیگەیەنێتە کەنارێکی ئارام. ئەم تایبەتمەندیانەش لە خودی ژەنەڕاڵدا هەبووە، هەروەها دەڵێت: بۆ ئەوەی ئەو کێشانە ڕوونەدات ئامادەیە سەرۆکایەتی ئەو دەوڵەتە بەئەستۆ بگرێت. بەڵام بەداخەوە ئەو نامانە ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە و لەلایەن بەریتانیاوە بایەخێکی پێ نەدراوە.
لە سەروبەندی بەستنی کۆنگرەی ئاشتی، ژەنەڕاڵ دەست دەکاتەوە بە چالاکی دیپلۆماسی و لە 6-2-1919 لە پاریسەوە نامەیەک بۆ سەرۆکی کۆنگرەی ئاشتی دەنێرێت، لەبارەی داواکاری و خواستەکانی کورد. شەریف پاشا خۆی بۆ بەشداریکردن لەو کۆنفرانسە ئامادە دەکات، کە چارەنووسی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەکات. شێخ عەبدولقادری شێخ عوبەیدوڵای نەهری، لەگەڵ ئەمین عالی بەدرخان، بەناوی (کۆمەڵەی تەعالی کوردستان) لە ئەستەمبوڵ، لە ڕێگای کۆمیساریای ئەمریکی و ئینگلیزی و فەڕەنسییەوە لە ئەستەمبوڵ، ڕایدەگەیەنن کە شەریف پاشا بۆی هەیە لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان ببێتە نوێنەری داخوازییەکانی گەلی کورد. لە هەمانکاتدا نامەشیان لەم بارەیەوە بۆ ئەنجوومەنی کۆنفرانسەکە نووسیووە.
لە هەمانکاتدا لە باشووری کوردستان، شێخ مەحموودی مەزبەتەیەکی بە خەڵک و عەشایەری کورد مۆرکرد. بەگوێرەی ئەمە، شەریف پاشا کرا بە نوێنەری کوردەکان لە (کۆنفڕانسی ئاشتی لە پاریس) بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی میللەتی کورد. ئەم مەزبەتەیە بە قەڵەمی ڕەفیق حیلمی، لە شاری سلێمانی نووسراوە بە بەر چاوی مێجەر نوئێلەوە. کە هاوکات نامەیەکیشی لەگەڵدا بووە و بەڕەشید زەکی کابان و سەید ئەحمەد بەرزنجی، ڕەوانەی پاریس کراوە، بەڵام ئینگلیزەکان لە حەلەب ڕێگەیان لەو دوو نوێنەرە گرت و نەیانهێشت نامەکە بگاتە کۆنفرانسەکە لە پاریس!
ئەمە جگە لەوەی پێشووتریش پەیوەندی بەستووە لەگەڵ سمکۆی شکاک و شێخ مەحمود و سەید تەهای نەهری و سەرکردە چەکدارەکانی کوردەوە و ڕاوێژی پێکردوون دەربارەی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.
هەروەها جگە لەوان ڕێکخراوە سیاسییە کوردییەکانی وەک (تەعاون و تەرەقی کورد، هیوا، تەشکیلاتی ئیتجتماعی، فیرقەی دیموکراتی کورد، جەمیعەی ئیستقلالی کوردستان) نامەی پشتیگری و نوێنەرایەتیان نارد بۆ شەریف پاشا، تا وەکوو نوێنەری کوردان تێبکۆشێ لە پێناو مافەکانی کورد.
ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی لەو دەمەدا بەشێوەیەک لە شێوەکان کوردانی چوارپارچەی کوردستان، یەکدەنگ و هاو هەڵوێست بوون لەبارەی درووستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردییەوە، بۆ ئەو مەبەستەش شەریف پاشایان کردۆتە نوێنەری خۆیان! یاخود ئەگەر ئەوانیش بیری سەربەخۆیی خوازیان نەبووبێت، بەڵام ژەنەراڵ شەریف پاشایان وەک نوێنەری خۆیان دەستنیشان کردووە و، شەریف پاشاش بەناوی کوردەوە داوای دەوڵەتێکی سەربەخۆی بۆ کوردەکان کردووە.
هەروەها شەریف پاشا، لە دووکاتی جیاوازدا لەگەڵ سێر بیرسی کۆکس، نوێنەری بەریتانیا لە فەڕەنسا کۆدەبێتەوە و بیری دەخاتەوە کە پێویستە بەریتانیا، لە داخوازییەکانی کورد بکۆڵێتەوە!
شەریف پاشا لە 22-3-1919 بە ناونیشانی سەرۆک وەفدی کوردان، بەشداری کۆنفرانسی ئاشتی دەکات، کە لە پاریس بەڕێوەچوو. تێیدا یاداشتنامەیەک لەبارەی داخوازییەکانی میللەتی کوردەوە پێشکەشی کۆنفرانسەکە دەکات. لە ناوەرۆکی یاداشتنامەکەیدا وێڕای ئەوەی کورد وەک نەتەوەیەکی جیاواز و خاوەن مێژوو و کولتوور دەناسێنێ، ئاماژە بە شارە کوردییەکان و مێژووی کوردەکان دەکات. هاوکات لە چوارچێوەی یاداشتنامەکەیدا نەخشەیەکی کوردستانیشی لەگەڵدا بووە. ئەو نەخشەیەی کە ژەنەراڵ شەریف پاشا کێشاویەتی و پێشکەشی کۆنفرانسی ئاشتی کردووە، وەک یەکەمین نەخشەی کوردستانی گەورە دەناسرێت کە لە ئاستێکی فەرمی و نێودەوڵەتیدا بەکارهێنرابێت. لە سەرەکیترین داواکارییەکانی یاداشتنامەکەشیدا داوای دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ کورد دەکات.
هەر لەو سەروبەندەدا کە جیهان گۆڕانکاری زۆری تێدا ڕوویداوە و گۆڕانکارییەکان خێرا بوون، لەنێوان مانگی حەوت و دەی ساڵی 1919 ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، دوو نامە دەنێرێت بۆ بەلفۆڕی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و تێیدا داوای دەوڵەتێکی کوردی دەکات. هەروەها پێشنیار دەکات کە سەرەتا ئەو دەوڵەتە بە نهێنی ئامادە بکرێت و پاشان بخرێتە بەردەم کۆنگرەی گەلان. هەر لەو نامانەدا ئەوە ڕادەگەیەنێت، کە کوردان ئەوەیان وەک سەرۆکی دەوڵەتی کوردی هەڵبژاردووە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، نامەیەک بۆ نوێنەری بەریتانیا لە بەغدا دەنووسێت، تێیدا ڕەزامەندی دەنووێنێت بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی بەسەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، بەڵام نوێنەری سامی لە بەغدا ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت کوردان خێڵەکین و هەستی خێڵەکییان هەیە نەک نەتەوەیی. هەر ئەو کاتیش ناکۆکی لەنێوان ژەنەڕاڵ شەریف پاشا و شێخ عەبدولقادری نەهری درووست دەبێت، بەوەی شێخ داوای ئۆتۆنۆمی دەکات و بروسکە دەکات بۆ کۆنگرەی ئاشتی و، ژەنەڕاڵیش خەون دەبینێ بە درووستکردنی دەوڵەتێکی کوردی.
پاشان بەهۆی هەوڵەکانی ژەنەراڵ شەریف پاشا و داخوازی کوردەکانەوە، لە ڕێکەوتنامەی سیڤەر لە ساڵی 1920، بەگوێرەی مادەکانی (62، 63، 64) پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی وەک مافی کورد، دیاری دەکرێت و دەوڵەتی تورکیاش بەمە ڕازی دەبێت. لە باشووری کوردستانیش شۆڕشی شێخ مەحموود، سەر هەڵدەدات و دژی ئینگلیز دەوەستێ، هاوکات نوێنەرانی شارەکانی (ئورفە، وان، بەتلیس، مەڵاتیا، #دەرسیم#، #ئامەد#) باکووری کوردستان لە ڕێگەی نوێنەرەکانیانەوە ڕایدەگەیەنن نایەوێت لە تورکیا جیا ببنەوە! بەمەش خەونی دەوڵەتەکەی ژەنەڕاڵ شەریف پاشا لەگۆڕ دەنرێ و ڕێکەوتنامەی لۆزانیش ئەمە دەچەسپێنێت.
دوای ئەوەش ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، لە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی بەردەوام دەبێت و چەندین دیدار ئەنجام دەدات و چەندین نامە بۆ سەرکردە و باڵیۆزخانەکان دەنێرێ. لەوانە، دوو جار نامە بۆ مۆسۆلینی سەرۆکی ئیتاڵیا دەنێرێ، لە بارەی پرسی کوردەوە.
دواجار ژەنەڕاڵ شەریف پاشا بێ ئومێد دەبێت و واز لە کاری دیپلۆماسی دەهێنێت و لەگەڵ کەریمەی کچی و زاوا ئیتاڵیەکەی دەچێت بۆ ئیتاڵیا و لەگەڵ ئەوان دەژی. ساڵی 1951 هەر لە ماڵی کەریمەی کچی، لە شاری ناپۆلی ئیتاڵیا، لە تەمەنی 86 ساڵی مردووە و تەرمەکەیان بۆ میسر گواستۆتەوه. تا ئێستاش نازانرێ لە کوێ نێژراوە و گۆڕ غەریب ماوەتەوە، هەرچەندە وەسییەتی ئەوەبوو دوای مردنی تەرمەکەی بسووتێنن و خۆڵەمێشەکەی فرێ بدەنە دەریاوە، چونکە خۆی بە کەسێکی بێ نیشتمانی سەربەخۆ دەزانی.[1] [2]
ئەم بابەتە 1,614,648 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | هەڤاڵنامە، هەڤاڵ نەژاد
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ڕایەڵ: https://www.saradistribution.com/cherif.pashca.htm
فایلی پەیوەندیدار: 16
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 20
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1865
ڕۆژی کۆچی دوایی: 22-01-1951 (86 ساڵ)
جۆری کەس: کەسایەتی
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
شوێنی نیشتەنی: هەندەران
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (نیشتەجێبوون): شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)
وڵات - هەرێم (نیشتەجێبوون): تورکیا
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,614,648 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.244 KB 01-01-2021 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.122 KB 23-02-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.734 چرکە!