ناو: فاروق
نازناو: فاروق ڕەفیق
ناوی باوک: ڕەفیق حەمەکەریم
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
ساڵی لەدایکبوون: 1959
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #28-04-2026#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
فاروق ڕەفیق؛ ناوی تەواوی فاروق ڕەفیق حەمەکەریمە و لە ساڵی 1959 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە یەکێک لە زانکۆکانی کەنەدا بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری فەلسەفەدا بەدەستهێناوە و بۆ ماوەیەکیش لە کەنەدا ژیاوە و دواتر گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.
فاروق ڕەفیق؛ کاری میدیاییشی کردووە و سەرنووسەری گۆڤاری (ئاوەز) بووە، کە گۆڤارێکی تایبەتە بە فەلسەفە و زانست.
=KTML_Bold=گرنگترین بەرهەمە چاپ کراوەکانی:=KTML_End=
- پاکس ئەمەریکانا (سەردەمی هەیمەنەی ئەمەریکی - چاوپێکەوتن لەگەڵ فاروق ڕەفیق، سازدانی ناسک قادر) - 2002
- غەمە جڤاتییەکان (2 بەرگ) 2006 - 2008
- ئاشتکردنەوەی عەقڵ و عیشق (پەروەردەی لیبڕاڵ و ئاکاری مەدەنی)
- یەک کاتژمێری ماوە بۆ نیوە شەو - 2009
- هونەری عیشق - 2010
- داستانەکانی خۆرهەڵات لە بەردەم ئاوێنەی زاتی خوادا (شیعر) - 2006
- فەلسەفە و ژیان- 2009
- هونەری فەلسەفە (وانەیەکی مێتافیزیکییانەیە) - 2010
- وێستگەیەک لە گەشتێکی فەلسەفی - 2011
بە یەکێک لە هاوڕێکانی دەڵێت: =KTML_Green=دەزانیت چی! مەرگ پێچەوانەی ژیان نییە، بەڵکوو ساتەوەختی کەشفبوونێتیی. ئێمە تەنیا لە مەرگەوە دەتوانین لە ژیان تێبگەین=KTML_End=.
لە ڕێکەوتی 28-04-2026، بە جەڵتەی دڵ، کۆچی دوایی کردووە. [1][2]