پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێ و گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لە ڤیستیڤاڵی موزیکی نەتەوەیی ئێران، لە ساڵی 1975
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
11-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,659
وێنە 105,489
پەرتووک PDF 19,435
فایلی پەیوەندیدار 97,465
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
موفتی پێنجوێنی
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook4
Twitter0
Telegram2
LinkedIn0
WhatsApp2
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link7
نرخاندنی بابەت
7 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû7
English9
عربي5
فارسی5
Türkçe0
עברית1
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano1
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

موفتی پێنجوێنی

موفتی پێنجوێنی
ناوی تەواوی موفتی #پێنجوێن#ی (مەلاعەبدوڵڵای کوڕی مەلا کەریمی بێستانەیە) ، بە مەلا عەبدوڵڵای توتنچیش ناسراوە.
موفتی لە ساڵی (1881) ی زاینی کەهاوتەریبە بەساڵی (1331) ی کۆچی لەدێی بیستانی سەربە شارەدێی گەرمکی شارۆچکەی پێنجوێن لەدایکبووە.
نازناوی هۆنراوەی موفتی کەدراوەتە مەلا عەبدوڵڵای توتنچی پێنجوێن لەلایەن مەلای گەورەی بیارە مەلا عەبدولقادرەوە بووە، کەبەناوی مەلا عەبدوڵڵای موفتی ئەوسەردەمەی شاری #سنە#وە ئەو نازناوەی پێداوە.
موفتی هەربەمنداڵی باوکی کۆچی دوایی کردووە و لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لە خزمەت مەلائەحمەدی براگەورەی دەستی بەخوێندنکردووە، کە ئەویش خاوەنی دیوانێکی هۆنراوەییە بەناوی دیوانی شەفیق.
موفتی وەک خۆی لەنووسینەکانییدا ئاماژەی بۆ کردووە کە لە تەمەنی (22) ساڵیدا خێزانی پێکەوەناوە کە دەکاتە ساڵی (1903) ی زاینی، ئەو لەشێوەدا کەسێکی باڵاکوورتی ڕەشئەسمەر و قسەخۆش وخۆش مەشرەب بووە، هەروەها خاوەنی دڵ و دەروونێکی بێگەردو فراوان بووە، و هەمیشە پێیی خۆشبووە.نانێکی هەبوبێت لەگەڵ خەڵکیدا بیخوات.
لە ساڵی (1936) یەکەم هۆنراوەی موفتی لە ڕۆژنامەی (ژیان) دا بڵاوبووەتەوە و لەوساڵەوە تا ساڵی (1950) بەبەردەوامی بەشداری هەبووە.کە ساڵی لە دنیادەرچونی پیرەمێردی شاعیربوو، هەروەها جگەلەبڵاوکراوەکانی ژیان، گەلاوێژی نوێ لە ڕۆژنامەی کوردستان وگۆڤاری هەڵاڵەی سەردەمی کۆماری #مەهاباد#یش هۆنراوەکانی بڵاوکراونەتەوە. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/364/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=موفتی پێنجوینی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/364/0006.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی (1951) دا لەئێزگەی کوردی بەغدا هۆنراوەی (گەورەیەک) ی موفتی پێنجوێنی خوێنراوەتەوە کەئەوکات لەلایەن خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵای حاجی محەمەدی قوربانییەوە نێردراوە بۆڕادیۆکە، هەرچەندە هۆنراوەی (فلس) یشی بۆناردبوون بەڵام بەخوێندنەوەی ئەو ڕازی نەببوون وئەویان نەخوێندەوە.
لە دوای حەوت ساڵ بەسەرکۆچییدا واتا ساڵی (1959) یەکەم دیوانەهۆنراوەی بڵاوکرایەوە.
ساڵی (1939) یەکەمین نووسین دەربارەی موفتی وهۆنراوەەکانی نووسراوە لە پەرتووکی (گوڵدەستەی شوعەرای هاوعەسرم) کە لەلایەن عەلی باپیرئاغاوە نووسراوە و کوورت وپوخت پێناسەیەکی پڕبەپێستی موفتی کردووە و دەڵێت (موفتی زۆردەوڵەمەندە لەتەبیعەت وئەخلاقدا، و زۆریش هەژار ونەدارە لەسەروەت وتفاقدا) .
ئەم شاعیرە نازدارەی کورد پەیوەندییەکی ئەدەبی زۆر باشی لەگەڵ شاعیرانی سەردەمی خۆیدا هەبووە، ولەنێویشیاندا کەزۆرترین پەیوەندی وبینین ودیدارییان هەبوبێت قانعی شاعیری چەوساوەکان بوه، بەداخەوە جگە لەوەی کەبەشێک لە هۆنراوەەکانی موفتی فەوتاون وتیاچون، زۆرێکیش لە هۆنراوەەکانی کەنووسیبوونی لە ساڵی (1962) دا کەحەرەس قەومییەکان هاتن وبەشێکی زۆری شاری پێنجوێنیان سووتاند هۆنراوەەکانی ئەمیش بوونە سوتوی ئەو کارەقێزەون ونامرۆڤانەیەی ئەوسای حەرەس قەومییەکان.موفتی جگە لەوەی کەبە شاعیرێکی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی نێوبانگی دەرکردووە دەشکرێت بە یەکێک لەو شاعیرانە ناوزەندبکرێت کەپێیان دەوترێت شاعیری تێکشکێنەری داب و نەریتە نامۆوباوەکانی ئەوکاتی نێوکۆمەڵگەی کوردەواری.
موفتی ژیانی لەپێنجوێن بردۆتەسەرو بەدوکانێکی بچکۆلەی جگەرەفرۆشیەوە سەرقاڵبووە.هەندێک جاریش کچەکەی (ڕابیعەخان) هاوکار و یاریدەدەری بووە و دوکانداری بۆ کردووە، وەک خۆی لە هۆنراوەیەکیدا کە ساڵی (1946) نووسیویەتی دەڵێ؛
کچێکم هەیە لەپۆلی سێیە
خوشکی هەنارولیمۆوبەهێیە
هەتا نیوەڕۆ خوێندەوارمە
لەپاش نیوەڕۆ کاسپکارمە
موفتی لەناوەڕاستی ساڵی (1952) نەخۆشی تەنگی پێ هەڵدەچنێ وبەهۆی سەختی نەخۆشییەکەی لە ڕێکەوتی (15 -6 -1952) بەیەکجاری چاوەکانی لێکدەنێ وماڵاوایی لە ژیان وهۆنراوە دەکات، هەرچەند خۆی لەچوارینەیەکیدا دەڵێ؛
ئەگەر مردم تکایە گردی سەیوان ماڵ وقەبرم بێ
گەڵای ئەودارە جوانانە لەجێی سابات وکەپرم بێ
تکاکارم لەئاخردا لەقاپی حەزرەتی یەزدان
لەگەڵ یارانی هاودەم، هەرئەوێ مەیدانی حەشرم بێ
بەڵام بەهۆی ئەوەی لەدواتردا بەم چوارینە زانرا نەتوانرا وەسییەتەکەی وەک خۆی داوای کردبوو جێبەجێ ببێت، بۆیە تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ پێنجوێن لەگردی حاجی شێخ بەخاک سپێردراو ئەوێ بووە دوامەنزڵ وئارامگای شاعیر.
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا.
موفتی پێنجوێنی، باشتر وایە کە بڵیین؛ مەلا بابی، یان مەلا کافر، لەبەر ئەوەی کە لە سەردەمی خۆیدا مەلا وهەندێک لە موسڵمانانی پێنجوێن و دەوروبەری، موفتیان بەم نازناوە بانگ کردووە، وەک بێ ڕێزی کردن و جنێودان بەو، لەبەر ئەوەی کە موفتی نوێژی نەکردووە و نەچووەتە مزگەوتو کەسێکی یاخی و تازەگەربووە، سەرەڕای ئەوەی کە کچەکەی خسووەتە قوتابخانە لەگەڵ کوڕاندا هەروەها وەک کاسبکارێکیش کاری کردووە دوانیوەڕوان لەگەڵ خۆیدا لە دوکانەکەی. بەم جۆرە، موفتی بەگژ ییری دواکەوتوی ئیسلامییەکانی ئەوسەردەمەدا چووەتەوە و کەسێکی یاخی و تازەگەر بووە لە هەڵسوکەوتو هۆنراوەکانییدا.
مەبەست لە وشەی بابی، دینی بەهاییە، کە لە کوردستان پێی وتراوە؛ دینی بابی، هەر کەسێکیش پەیڕەوی دینی ئیسلامی نەکردایەت لەو سەردەمەدا یان ئەگەر کەسێکی پێشکەوتوخواز بوایە بە بابی ناویان دەبرد، بە موفتیش وتراوە؛ مەلا کافر، مەلا ئاگرپەرست یان مەلا بابی.
ئەو سەردەمەی موفتی تیایدا ژیاوە خوێندن لە قوتابخانەەکاندا نەبووە و هەر کەسێک ویستبێتی بخوێنێت، لە مزگەوتەکاندا خوێندویەتی و پاشان نازاناوی مەلای بەسەرا سەپێنراوە، بەڵام موفتی هەرگیز کاری مەلایی نەکردووە و بە ڕەنجی شانی خۆی ژیاوە.
مەلایی و خوێندەواری خوڕەوشتی خۆم و باوانمە
کەچی من ئارەزوی نان و ژیانی وەک مەلا ناکەم
دایکم؛ کچی موفتی پێنجوێنی، بۆ یارمەتیی دانی باوکی فێری جگەرەکێشان بوو بو، هەتاوەکوو یارمەتیی باوکی بدات لە جیاکردنەوەی جۆری توتنەکان، بۆیە هەتا کۆچی دوایی کرد ئێواران جگەرەیەکی دەکێشا، هەر بەدەم جگەرەکێشانەوە سەدان جار بەخەمو پەژارەوە باسی ئازار و ئەشکەنجەی خۆیی و خێزانی موفتی بۆ دەگێڕاینەوە بەدەست ئیسلامییەکانی ئەو سەردەمەوە. زۆرجار، زستانان، لەدەوری سەماوەر، دوای نانخواردن، جگەرەیەکی دادەگیرساندو نفەسێکی قوڵی لێ دەدا و نیگای دەفڕی بۆ بیرەوەرییە تاڵەکانی، زۆر جاریش ئەم بیرەوەریانەی بەفرمێسکەوە بۆ دەگێراینەوە؛
-بەخوا ڕۆڵە هەر داخو زوخاو کوشتی، ئەو کاتە منداڵ بووم، بەڵام باش بیرم دێت؛ نەمان ئەوێرا بچینە دەرەوە، زیڕەمان کردبو، منداڵان بەردبارانیان دەکردین، پەنجەرەی ماڵاکەیان دەشکاندین لە کۆڵانان دوامان دەکەوتن و بەردبارانیان دەکردین پێیان دەوتین؛ کچی مەلابابی، کوڕی مەلا کافر. بێگومان منداڵ چوزانێت بابی چییە، گەورەکان فێریان دەکردن، لەبەر ئەوەی خۆیان نەیاندەوێرا ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی خۆی ببنەوە، شەرمیان لێ دەکرد، بۆیە منداڵانیان لێ ئەهروژاندین؛ ئەوسەردەمەش سەردەمی جیهاد نەبوو دەنا هەر زو موفتیان دەکوشت.
لە گەڕەکەکەماندا چەند ماڵێکی جوولەکەش هەبوون، کە زۆر ڕێزیان لە موفتی دەگرت، ئەوانیش لە هەمان دژواریدا دەژیان، بۆیە لە موفتی تێ دەگەشتن. لە جەژنەکانیاندا هەمیشە سینییە خواردنیان بۆ دەهێناین. بیرم دێ کچێکیان ناوی گورجی بو، کەدەچون بۆ کانی بە گۆزەڵەکانیانەوە، منداڵان گاڵتەیان پێ دەکردن و قوڕیان دەکردە ناو گۆزەلەکانیانەوە، ئەوانیش دەیانووگوت؛ باوکیان بەو باشیەو دایکیان بەو باشیە، خۆیان دەڵێی سەگن و لەسگ بوون.
قانیعی شاعرو هاوەڵیشی جارجار لە شارەزورەوە دەهات بۆ سەردانی، ئیتر شەو تا درەنگانێ پێکەوە دادەنیشتن. قانیع، کەسێکی قسەخۆش بو، بە کوردییەکی پەتی شارەزوری دەدوا، بیرم دێت ئێوارەیەک چومە بەر سەماوەر بۆ چایی لێنان، وتی؛ کە کچ هاتە بەر سەماوەر یانی وەختی شوم هاتگە.
قانیع، گوێی نەئەداێ، جارەجارە ئەچووە سەر بەردە نوێژەکان، یان دەچووە مزگەوت خۆی پیشانی خەڵکی ئەداو لەگەڵ ئەوان نوێژی دەکرد، هەرچەندە باوەڕی بە خوا نەبو، بەڵام لەبەر ئەوەی نوێژی دەکرد و دەچو بۆ مزگەوت خەڵکی ڕێزیان لێ دەگرت، بەڵام باوکم کە لە ڕەقو یاخی بو، نەی دەکرد، بۆیە ژیانمان لێ تاڵبوبو.
خۆ خوا خۆشی دەزانێت کە موفتی چەندە کەسێکی بەبەزەیی بوو، هێندە ڕێزی لە ژیان دەگرت تەنانەت کە کاتێک بەڕێگادا دەڕۆشت ئاگاداربوو نەوەکا بەسەر مێروولەیەکدا بڕوات و بیکوژێت. کەسێکی دڵسۆز بوو بۆ کۆمەڵگەکەی، هەمیشە یارمەتیی خەڵکی دەدا، نیشتمانپەروەربو، ڕیزی لە ماڵ و منداڵی دەگرت، هێندە هاوسەرەکەی خۆشدەویستو ڕیزی لێ دەگرت، هەرگیز نەم دەبینی دەنگی بەرزبکاتەوە لە بەردەمیا. ئەو ڕۆژەم هەرگیز بیرناچێتەوە کەزستان بوو، بەفر ئەباری، هاتمەوە لە قوتابخانە چوم بۆ دوکانی باوکم، هەڵئەلەرزیم لەسەرما، کەبینیمی هەر خێرا گرتمیە باوەشی و بردمیە بەردەم زۆپاکە، کەبۆم باس کرد لە قوتابخانە زۆپامان نییە و سەرمامانە، هەر خێرا بۆ ڕۆژی دوایی هۆنراوەیەکی پێدام کە لە قوتابخانە لە ڕیزدا بیخوێنمەوە، ئیتر لەو ڕۆژەوە، هەموو هەفتەیەکیش بارێ داری دەنارد بۆ قوتابخانەەکەمان هەتاوەک و منداڵان سەرمایان نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا خوا دەیزانی چەندە دەستکوورت بوین ئەو سەردەمە، بەڵام کەسیکی زۆر بەبەزەیی بو.
مامۆستای گەورەم دڵسۆزی خاکم
بەڕاستی لەتاو سەرما هیلاکم
بەفر باریوە دنیا بەستویە
لاشە وێنەی مار سەرما گەستویە
لەنوکی قاچم تاسەر ئەتەزم
هەروەکوو گونی هەلاج ئەلەرزم
سەردەمی شۆڕشەکەی شێخ مەحمود، کاتێک شێخ مەحمود بە خۆیی و لەشکرەکەیەوە هاتبووە.دەوروبەری پێنجوێن، هەر خێرا موفتی کەوتە پارە کۆکردنەوە و یارمەتیی بۆ شیخ مەحمود، حکومەت بەم کارەی زانیبو، بۆیە بە پەنجا دینار جەزا دراین، خەممان لێ هاتبوو چونکە پەنجا دینار سەروەتێک بوو ئەو سەردەمە، ئیتر باش بوو هێندەی نەبرد هەر بە هەڕەشەی شیخ مەحمود خۆی، جەزاکەیان سڕیەوە. ئەو ڕۆژەشم هەرگیز بیر ناچیتەوە چونکە من یەکەم کەس بووم ئەو خەبەرەم برد بۆ دایکم کە حکومەت لە جەزاکەی خۆشبووە.
بیرم دێ کە سەردەمی ڕووخانی شۆڕشی مەهاباد بوو، مام هەژاریش هەڵهاتبوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە #سلێمانی# بەدوای کەسێکدا دەگەرا هەتاوەک و شوێنێکی بۆ بکاتەوە بۆ نووستن، هات بۆ لای ئێمە لە سلێمانی، ئێمەش ئەو کاتە بەهۆی بوومەلەرزەکەی پێنجوێنەوە بۆ ماوەیەک پێنجوێنمان جێهێشتبوو لە سلێمانی دەژیاین و ژوورێکیان بەئامانەت دابوینێ هەمومان تێی خزابوین، جێگەمان نەبوو لە ژوورەکەد شوێنی ئەو بکەینەوە، بۆیە باوکم چو بەدەمیەوە و کەسێکی دڵسۆزی بۆ دۆزیەوە. ئیتر بڵێم چی ڕۆڵە ئەو شاعیر و کەسە ڕۆشنبیرانە هەمیشە لە ژیانی کولەمەرگیدا ئە ژیان.
تێگەیشتو هەر ئەناڵێنێ لەژێر باری خەما
بێ مەراقی بۆ کەسێکە سەرسەری و دێوانە بێت
بەدەم گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانییەوە، دایکم، نفەسێکی تری لە جگەرەکەی دەدا و بە فرمێسکەوە بەسەرهاتەکانی بۆ تەواو دەکردین.
ئیتر باس باسی موفتی بو، سنووری پێنجوێنی تێپەڕاندبو، لە لادێ دورەکانی پێنجوێنیشەوە باسی بێ دینی ئەویان دەکرد، کە چۆن توانیویەتی، نەک منی وەک کچێک خسووەتە قوتابخانە، بەڵکوو خستوبوومیە قوتابخانە لەگەڵ کوڕاندا، کە بۆ ئەو سەردەمە کارێکی نابەجی بو، وەک دیاردەیەکی یاخی بوون و جیابوونەوە لەوان دەبینرا، سەرباری ئەوەش، دەچومە سەر دوکان وەک دوکاندار یارمەتیی باوکم ئەدا.
بۆیە مەلایەک نامەیەکی هۆنراوەی بۆنارد بە ناوی مەلا قادری ئاردمەردە لەسەر ئەم باسە؛
چەند دێڕێکی هۆنراوەی هۆنراوەی مەلا قادری ئاردمەردە بۆ موفتی؛ =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/364/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فیستیڤاڵی موفتی پێنجوێنی لە پێنجوێن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فیستیڤاڵی موفتی پێنجوێنی لە پێنجوێن=KTML_ImageCaption_End=
داخی بەجەرگم ئاخر زەمانە
نیشانەی چاکی ڕو لەنەمانە
وەکو بیستومە لای ئێوە کچان
ئەچن بۆ قوتابخانە بە ئابڕو تکان
زۆری نەماوە کە قەهری یەزدان
ئاگر بارێنێ لە جیاتی باران
وەڵامی موفتی؛
ئەوانیش وەک تۆ ئەدەمیزادن
شەریکی پیاون حورو ئازادن
ژنی وڵاتان بوون بە کاربەدەست
تۆش ئەمر ئەکەیت بخرێنە قەفەس
عالەم بە سەنعەت چون بۆ ئاسمان
تۆش تازە ئەگریت بۆ ئاخر زەمان
ئەو سەردەمەی ئەو بەرگری لە ئافرەتو مافی ئافرەت دەکرد کەس ئەو باسانەی نەدەهروژاند و موشکیلەی خەڵکی نەبوون؛
کچانی لادێ هەنسە سەردن
وەک بەهار ئەروێن وەک پایز زەرد
موفتی نەک هەر بە هۆنراوە باسی دەکرد بەڵکوو لە ژیانی ڕۆژانەشیدا بەکردار پەیڕەوی دەکرد، بەهۆی ئەمەوە هەر بەتەوای خەڵکی پینجوێن و دێهاتەکانی لێ هروژاندبوین. ئیتر پاش ماوەیەک ژیانمان بەڕاستی کەوتبووە.بارێکی ترسناکەوە بەتایبەتیی بۆ ئێمە کە منداڵ بوین، باوکیشم ئاگاداربوو لەوە و زۆر خەفەتی پێ دەخوارد، بەتایبەتیی خەمی ئێمەی بوو.
کچم عاجز مەبە کە پێت دەڵێن بابی
کەرە خۆیی و نەتەوە و بابی
ئیتر دەبوایە چارەسەرێک بدۆزینەوە چونکێ نەماندەتوانێت بەو جۆرە بەردەوام بین لە ژیان. ئەوەبوو قانیعی هاوەڵی هات بۆ لای و شەوێک تا نیوە شەو پێکەوە دانیشتن، وادیاربوو قانیع ڕازی کردبوو کە بچێت ئەویش وەک ئەو جارەجارە بۆ مزگەوت نویژ بکات و خۆی پیشانی خەڵکی بدات، هەتاوەکوو ماڵو منداڵەکانی بێزار نەکەنو بە ئاسوودەیی بژین.
ئەو ڕۆژەم هەرگیز بیر ناچێتەوە کە بە بەردەم مزگەتەکەدا تێ پەڕیم، دوانیوەڕۆ بو، بینیم کە باوکم لەگەڵ قانیع و ئەو خەڵکەدا نوێژدەکا، ئیتر ئاسوودەبووم و لەدڵی خۆمدا وتم؛ ئیتر منداڵان بەردمان تێ ناگرن و گاڵتەمان پێ ناکەن، بێگومان دەمزانی لەبەر دڵێ ئێمە ئەوە دەکات ئەگینا هەرگیز شتی وا لەو نەدەوەشایەوە.
پاش مردنی موفتی، مەلاکانی پێنجوێن بەردەوام دەبن لە هاندانی کوڕەکەی و خێزانەکەی هەتاوەکوو وەک خۆیان دەڵێن؛ گوناحی موفتی بسڕنەوە، بەتایبەتیی هاندانی کوڕە بچوکەکەی، هێندە خەتاباری دەکەن کە گوایە باوکی لەوە و دنیا ئەشکەنجە دەچێژێت بەهۆی ئەوەی کە نوێژی نەکردووە و بەپێچەوانەی ئیسلامەوە هەڵسوکەوتی کردووە. ڕۆژێک کوڕە بچوکەکەی لەسەر گۆڕی باوکی لەسەرقەبران گوێی لە دەنگەدەنگێک دەبێت وەک ئەوەی کە کەسێک بەدەم ئازارەوە بناڵێنێت، پێ دەچیت کە هەر مەلاکان خۆیان دەرهێنەری ئەم پلان و کۆمێدیە بوبێتن، یان هێندە مەلاکان ترساندبویان، بە وەهم گوێی لە دەنگەدەنگ بوبێت، پاش ئەوەی کە کوڕەکەی ڕادەکاتو ئەمە دەگێڕێتەوە بۆ کەسانی دەوروبەری، مەلاکان پێی دەڵێن کە گوایە ئەوە موفتییەو لە دۆزەخدا ئازاری دەدەن، بۆیە سەزەنشتی کورەکەی دەکەن کە هەموو ڕۆژێک بچێتە سەر گۆڕی باوکی و قورعان بخوێنێت هەتاوەکوو خوا لە گوناحەکانی خۆش ببێت، هەر ئەم ترسەش دەبێت کەوا لە کوڕەکەی دەکات کە ببێتە کەسێکی دینی و سەری بچێت و نوێژی نەچێت، لەرویەکی ترەوە ترسی ئەوەی کە ئەویش وەک باوکی ببێتە جێگای ڕقی مەلاکان و بەتەنیا بمێنێتەوە، درەپەرێز لە کۆمەڵگە. بەڵام نەنکم؛ هاوسەری موفتی، لەهەڵسوکەوتی کوڕەکەی ناڕازی دەبێت و هەتا کۆچی دوایی کرد دەیوت؛ کوڕەکەم دڵی دوژمنانی موفتی پێ خۆش کردین، بەوەی کەدەچو هەموو ڕۆژێک لەسەر گۆڕی باوکی قورعانی دەخوێند. هەرچەندە نەنکم نوێژکەربوو بەڵام ئەو کارەی کوڕەکەی بە خیانەت دەزانی لە موفتی. هەروەها دایکم کە کچی موفتییە بۆ ڕیزگرتن لەباوکی، بە پێی وەسییەتی خۆی داوایکرد کە هیچ سێرەمۆنییەکی دینی بۆ نەکرێت، لە بری قورعان ئاوازی شمشاڵی قالە مەڕەی بۆ لێ بدەن.
ئەگەر دایکم سەتەها جار ئەم ڕووداوانەی بۆ دەگێڕاینەوە، بۆ ئەوە نەبووە کە تەنیا پێمان بڵێت لە سەردەمانێکدا ئازاریان چەشتوە، مەبەستی ئەوەبوو کە پێمان بڵێت ناهەقیەک کراوە بەرانبەر بە موفتی پێنجوێنی، کەسێکی نیشتمانپەروەر، تکایە با لەبیرتان نەچێتەوە. ئەگەر لە سەردەمی موفتی خۆیدا ئەم باسە نەکراوەتەوە، لە سەردەمی منداڵەکانی موفتیش کە هەندێکیان لە ژیاندا نەماون، هەر باس نەکراوە، ئەوا نۆرەی جیلی ئێمەیە کە ئەم باسە نەشارینەوە.
بە پێی زانیاریەکان، چەند جارێک هەوڵی کوشتنی موفتی پێنجوێنی دراوە، بەڵام کەسانێکی نزیک لە موفتی کە موفتیان خۆشویستوە و ڕێزیان لێ گرتووە، توانیوایانە بە نهێنی موفتی ئاگادار بکەنوە و بەو هۆیەوە وەک دایکم دەی گێڕایەوە سەردەمێک لە پێنجوێن دوردەکەوتەوە، تەنیا هاوسەرەکەی ئاگادار دەکردەوە لە شوێنی دورکەوتنەوەی، ئەو کەسانەی کە موفتیان ئاگادار دەکردەوە؛ ئەحمەد دادە ئایشێ، عەبدولی حاجی کەریمی شمقار، حەمەی باخەوان، شێخ لەتیفی کوڕی شێخ مەحمەدی نەمر، ئەم کەسایەتییانە ببوونە چاو و گوێی موفتی و ئاگادریان دەکردەوە کە چۆن خەڵکی باسی ئەو دەکەن یان کاتێک پلانی کوشتنیان بۆ موفتی دادەڕشت هەتاوەکوو دوربەکەوێتەوە لە پێنجوێن.
دوای کۆچی دوایی موفتی ژیان بۆ خێزانەکەی هەروا ئاسان نەبووە، نۆ سەر خێزانی لە دوای خۆی جێ هێشتوە، بەتایبەتیی کە کوڕەکانی لە تەمەنێکی گەنجیدابوون دوانزە سالو یانزە ساڵ، هەر چۆنێک بێت چونەتە سەر دوکانو توانیویانە بژێوی ژیانیان دابین بکەن، بەڵام خێزانی موفتی هەر بەچاوێکی نزم سەیر کراون، لە کاتی زەکات و خێر و قوربانیدا ماڵی مەلا کافر بێ بەش کراوە، ئەو کەسانەشی کە یارمەتییان داون بەدزیەوە یارمەتییان داون.
شێخ لەتیفیش کە موفتی زۆر خۆشویستوە، یارمەتیی کورە بچوکەکەی دەدا هەتاوەکوو بچێتە سلێمانی و لەوێ خوێندنی سەناعە بخوێنێت. هەرچۆنێک بێت دوو کچو کوڕێکی موفتی توانیان خوێندن تەوابکەنو یارمەتیی ئەوانی تر بدەنو بچنە سلێمانی، سلێمانی بۆ ئەوان ئەمەریکا بووە. بەڵام کچەکانی موفتی داواکاریان کەم بوو لەبەر ئەوەی کچی موستەشار وجاشو خیانەتکار نەبوون، کچی موفتی پێنجوێنی بوون.
هەرکەسە و پارچەیەکی ئەم چیرۆکەی لایە، مەلاکانو پلاندانەرانی کوشتنی موفتیش بە جۆرێکی تر باسی ئەم ڕووداوە دەکەن، بێ شک موفتیش لەسەر ئەم باسە چەند هۆنراوەیەکی نووسیوە، مەخابن هەر لە دوکانەکەیدا سووتاوە و نەگەشتنە بەرگوێمان.
کاتێکیش لە دایکمان دەپرسی بۆچی ناوی ڕابیعایە بۆ کەسێکی نیشتمانپەروەری وەک موفتی ناوێکی عەرەبی هەڵبژاردوە، لەگەڵ ئەوەشدا کە کچەکانی تری ناویان؛ گێلاس، لیمۆ، هەنار، بەهێ، حەپسەیە، لە وەڵامدا بۆی دەگێڕاینەوە کە موفتی سێ کچی دەبێت، هاوژینەکەی وەک هەموو دایکێک ئاواتی کوڕیک بووە، کاتێک کچی چوارەمیان دێتە دنیاوە مەلاکان پێشنیار بۆ خێزانی موفتی دەکەن کە ناوی بنێن ڕابیعە کە لە وشەی چوارەوە هاتووە، بەو پێیە کوڕی بەدوادا دێت، هەرچەندە موفتی لەسەرتاوە ڕازی نەبووە بەڵام بێ دڵی هاوژینەکەی نەکردووە و دوابڕیاری داوەتە دەست ئەو بۆ ناونانی کچی چوارەمی بە ڕابیعە.
لە سەردەمی موفتی خۆیدا کۆمەڵە هۆنراوەیەکی لە دیوانێکدا بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەرکی خۆی، بەڵام پاش کۆچی دوایی، توانرا هەندێک لە هۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەی ژینی نوێێدا بدۆزرێتەوە بەڵام جێگەی داخە کە بەشێکی زۆری هۆنراوەکانی ونبوون.
ئەم بابەتە 90,126 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 9
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 126
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەکان
هۆنراوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
3. 1881
4. 1893
5. 1952
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1881
ڕۆژی کۆچی دوایی: 12-06-1952 (71 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): پێنجوێن
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-06-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 90,126 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1108 KB 07-07-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
پێداچوونەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
وەرگێڕی: کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-کورمانجی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
15-06-2010
هاوڕێ باخەوان
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
میلاد مەجید ئیسماعیل
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێ و گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لە ڤیستیڤاڵی موزیکی نەتەوەیی ئێران، لە ساڵی 1975
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
11-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,659
وێنە 105,489
پەرتووک PDF 19,435
فایلی پەیوەندیدار 97,465
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
پێداچوونەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
وەرگێڕی: کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-کورمانجی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - وەرگێڕ ژیاننامە - جۆری کەس - نووسەر - لێکۆڵەر ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست ژیاننامە - لەژیاندا ماوە؟ - بەڵێ (تا ڕۆژی تۆمار/چاککردنی ئەم بابەتە، ئەم کەسایەتییە لە ژیاندا ماوە) ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.61 چرکە!